ژاراویکردنی کچان

ئازار 8, 2023 Narges Hashemi

ژاراویکردنی کچان لە ئێران

 

نووسین: نەرگس هاشمی

 

خەڵکی ڕاپەڕیو و ڕووناکبیر بەردەوام دەبنە ئامانجی کوشتوبڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

لەم دوایییانەدا شەپۆلێکی بەربڵاوی ژاراویکردنی کچە قوتابییەکان لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستاندا دەستی پێ کردووە.

کچان کە درێژەدەری ڕێگای ژینان و حکوومەت لە باری ئاساییدا ناتوانێت دەنگیان کپ بکاتەوە، ئەم جارە لە قوتابخانە و خوێندنگەکانیاندا کەوتوونەتە بەر شاڵاوی ژاراویبوون. هەزاران قوتابی بە ژاراویبوون تووش بوون. تووشی هێڵنج، سەرێشە، کۆکە، کێشەی هەناسەکێشان و ترپەی دڵ بوون.

نەخۆشخانەکان پڕن لە کچانی تووشبوو. تەنانەت لێشیان مردووە و گیانیان لەدەست داوە.

بنەماڵەکان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون. زۆر دەترسن کچەکانیان بنێرن بۆ قوتابخانە. ئەم ژاراویبوونە شێوازێکە بۆ خانەنشینکردنی کچانی خوێندەوار.

زۆر پۆل لە  قوتابخانەکاندا تا ڕادەیەک چۆڵ بوون و هەست دەکرێت کە خێزانەکان نایانەوێت لەبەر مەترسیی ژاراویبوون کچەکانیان بنێرن بۆ خوێندنگە و قوتابخانە.

سەیر لەوەدایە کە حکوومەتی ئێران تا ئێستە وەڵامێکی قاییلکەری سەبارەت بە هۆکار و تاوانکارانی ئەو ژاراویبوونە نەبووە.

سەیر لەوەدایە تا ئێستە نەیانتوانیوە کەسێک یان گرووپێک بگرن کە لە پشتی ئەو تاوانکارییانەدان. هەموو ئەمانە هۆکارێکن بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە کە حکوومەت خۆی بەپێی فەرمانی خامنەیی کچە لاوە ڕاپەیوەکان تەمێ دەکات.

 

تا دوێنێ دەیویست بە بۆردوومانکردنی پێگەی حیزبە و ڕێکخراوە کوردییەکان لە باشوور هزری خەڵک لە ڕووداوەکانی ئێران دوور بکاتەوە. کاتێک بینییان کە ئەوە سوودی نییە، نەخشەیەکی گڵاوی دیکەیان داڕشت. چی لەوە باشترە بە پیلانێکی نوێ، هزری خەڵک لە خۆپیشاندان و ڕاپەڕین دوور بکەنەوە؟ هاوکاتیش کچان لە گۆڕەپانی ڕاپەڕین و قوتابخانە دوور بکەنەوە و بێدەنگ بکرێن.

 

نووسینی: نەرگس هاشمی 2023-03-08