ئامرازی “ە” و “ی”

شوبات 5, 2023 Diyako Hashemi

تایبەتمەندییەکی ئامرازی ە، و ی

نووسین: دیاکۆ هاشمی

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ڕێنووسی کوردی ئەوەیە کە زۆر جار دەکرێت دوو وشەی لێکدراو بە دوو شێوە پێکەوە بنووسرێن:
بافت عصبی
١. بە یارمەتیی ی: شانەی دەماری.
٢. بە یارمەتیی ە: دەمارەشانە.
***
بافت همبند، بافت پیوندی
١. بە یارمەتیی ی: شانەی بەستەری.
٢. بە یارمەتیی ە: بەستەرەشانە.
***
بافت استخوانی
١. بە یارمەتیی ی: شانەی ئێسکی.
٢. بە یارمەتیی ە: ئێسکەشانە.

نموونە تر:
ڕیشاڵەماسوولکە (الیاف عضلانی)، ئێسکەشاشێ (پوکی استخوان)، سییەشێرپەنجە (سرطان ریه)، ملەشێرپەنجەی منداڵدان (سرطان گردن رحم)، چەورییەڕژێن (غده چربی)، شەپۆلەدەنگ (امواج صوتی)، ئێسکەپەیکەر (اسکلت)، لینجەڕژێن (غدە مخاطی)، کونەلووت (سوراخ بینی).

***

بابەتی جۆربەجۆر