ڕێزمانی کوردی
ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی

🟡 وانەی ڕێزمان 🟡

ڕستە
وشە 👈 ( وشه‌ی سادە و ناسادە )
بڕگە
پیت

🌸 ڕستە 🌸

1) ئیدریس هات.
2) نازه بۆ هەڵەبجە چوو.
3) باران باری.
4. بەفرین نامەی نووسی.

🟢 ڕاڤە
ئەگەر سەرنج بدەينه ئەو گوتنانەی لای سەرەوه دەبينين هەر یەکەیان
واتایەکی تەواوى خۆی هەيه و له كۆمەڵە وشەیەک پێک هاتووه،
👈 وەک ئاخاوتنی (ئیدریس هات)
کە لە وشەی (ئیدریس) و له وشەی (هات) پێک هاتووه، هەردووكیان
پێکەوه واتایەکی تەواویان به دەستەوه داوه، هەروەها ئاخاوتنەکانی
دیکەش بەم شيوەيه لێک دەدرێنەوه، بۆيه پێيان دەگوترێت ڕسته.

🔵 پێناسه:
ڕسته 👈 چەند وشەیەکه پێکەوه واتایەکی تەواو دەبەخشێت و له کۆتاییدا بەپێی مەبەست هێمای بۆ دادەنرێت.
🌸 وشە 🌸

1. كاوه چوو بۆ سلێمانی.
2. کورد بۆ ئازادی تێ دەكۆشێت.
3. منداڵەکە نووست
4. گوێزى هەورامان بە دست دەشكێت.
5. باڵنده بە باڵێک نافڕێت.

🟢 ڕاڤە:
ڕستەی یەکەم (كاوه چوو بۆ سلێمانی) له بێژەی (کاوه، چوو، بۆ، سلێمانی)
پێک هاتووه، به هەر یەکێک لەم بێژانه، که ڕستەکەی لێ پێک هاتووه
دەگوترێت (وشه). هەروەها ڕستەکانی دیکەی لای سەرەوه بەم جۆره
لێک دەدرێنەوه.

🔵 پێناسە:

وشه: 👈 بێژەیەکه ڕستەی لێ پێک دێت، وەک: کاوه، کورد، منداڵەکه، بۆ، گوێز، هەورامان، چوو، باڵندە

🟡 جۆرەکانی وشە لەڕووی داڕشتنەوە:

🌺 وشەی سادە 🌺
🌺 وشەی ناسادە 🌺

کۆمەڵەی 1:
وشەی سادە
👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇
خامە
چالاک
نەوت
سەفین
چیا
بەرز
بۆن

کۆمەڵەی 2:
وشەی ناسادە
👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇
پیرەمێرد
نەورۆز
کرێکار
دەرهێنان
پیرەمەگروون
نازدار

🟢 ڕاڤە:

ئەگەر بڕوانینە وشەکانی لای سەرەوە دەبینین، لە کۆمەڵەی 1 و کۆمەڵەی 2 پێک هاتوون.

🟢 لە کۆمەڵەی (1) وشەی:

خامە: وشەیەکی سادەیە، چونکە لە یەک بێژە پێک هاتووە.

چالاک: وشەیەکی سادەیە چونکە لە یەک بێژە پێک هاتووە.

نەوت: وشەیەکی سادەیە چونکە لە یەک بێژە پێک هاتووە.

سەفین: وشەیەکی سادەیە چونکە لە یەک بێژە پێک هاتووە.

چیا: وشەیەکی سادەیە چونکە لە یەک بێژە پێک هاتووە.

بەرز: وشەیەکی سادەیە چونکە لە یەک بێژە پێک هاتووە.

بۆن: وشەیەکی سادەیە چونکە لە یەک بێژە پێک هاتووە.
🟢🟢 لە کۆمەڵەی( 2)دا وشەی:

پیرەمێرد: وشەیەکی ناسادەیە/ سێ بێژەیە (پیر + ە + مێرد).

نەورۆز: وشەیەکی ناسادەیە/ دوو بێژەیە (نەو + رۆز)

کرێکار: وشەیەکی ناسادەیە/ دوو بێژەیە (کرێ + کار)

دەرهێنان: وشەیەکی ناسادەیە/ دوو بێژەیە (دەر + هێنان)

پیرەمەگروون: وشەیەکی ناسادەیە/ سێ بێژەیە (پیر + ە + مەگروون)

نازدار: وشەیەکی ناسادەیە/ دوو بێژەیە
(ناز + دار)

👆👆👆👆 👆 👆 👆 👆 👆 👆

🟢 پێناسە:
وشە لەڕووی داڕشتنەوە دوو جۆرە:

1) وشەی سادە: وشەیەکە لە یەک بێژە پێک هاتووە.
وەک: وشەی (خامە، چالاک، نەوت، چیا، بەرز، بۆن)

2) وشەی ناسادە: وشەیەکە لە بێژەیەک زیاتر پێک هاتووە، وەک: وشەی (پیرەمێرد، نەورۆز، کرێکار، دەرهێنان، پیرەمەگروون، نازدار)
🌺 بڕگە 🌺

1)کورد

2)کوردستان 👈 کور/ دس/تان

3)گوڵ

4)گوڵزار 👈 گوڵ/ زار

5) باب

6) باپیر 👈 با/ پیر

7) مێروولە 👈 مێ /روو /لە

🟢 ڕاڤە:

ئەگەر سەرنج بدەینە وشەکانی سەرەوە دەبینین وشەی (کورد) تەنها لە یەک بڕگە پێک هاتووە چونکە به یەکجار دەگوترێت،
وشەی (کوردستان) لە سێ بڕگە
پێک هاتووە، 👈 (کور، دس، تان) چوونکە به سێ جار لە زار دێتە دەرەوە و هەروەها وشەکانی دیکەش لە بڕگە
پێک هاتوون.

🔵 پێناسە:

بڕگە چییە؟
بڕگە 👈 ئەو پارچە وشەیە، کە بە یەکجار لە زار دێتە دەرەوە.
یا
🔴 بڕگە (هجا، بخش): بەم چەند پیتانەی کە بە یەک هەناسە لە دەم/ زار دێنە دەرێ دەگوترێ و تەنیا پیتێکی دەنگداری تێدایە و هەمیشە ئەم پیتە دووەم پیتی بڕگەیە.
🌺 پیت 🌺

ئەو دەنگانەیە که له زار دێنە دەرەوە گوتنیان لێ پێک دێت و بچووکترین دانەی نووسینە لە زماندا و لەوە زیاتر ناتوانرێت ورد بکرێتەوە.

🔵 (پیتی بزوێن و پیتی نەبزوێن)
🟡 پیتی بزوێن: (ا، ە، ی، ێ، و، وو، ۆ)

🟡 پیتی نەبزوێن: (ئـ، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ڕ، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، هـ، ((و، ی))

(و لەگەڵ ی
هەم دەبنە بزوێن و هەم دەبنە نەبزوێن)
بزوێنکی زۆر کورت هەیە کە بەو پیتانە وێنەی بۆ دانەنراوە بەڵام بە پیتی لاتینی نیشانەی (i) بۆ دانراوە وەک لە وشەی (birdin) یان (jin)

پیتە بزوێنی (و ی) لە ناو وشەدا هەندێک جار دەبنە پیتی نەبزوێن و هەندێک جاریش دەبنە بزوێن
ئینجا بۆ جیاکردنەوەی پیتی (و ی)ی نەبزوێن لە پیتی (و ی)ی بزوێن پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەین:
👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇

پیتی (و ی) کەوتە نێوان دوو پیتی نەبزوێن ئەوا ئەم (و ی)یە دەبنە پیتی بزوێن، وەک: (کــورد، شــیــر) لێرەدا بزوێنن.

هەرکاتێک لە پێش یان لە پاش
پیتی (و ی) پیتێکی بزوێن هەبێت، ئەوا بێگومان ئەم (و ی)یە دەبن بە پیتی نەبزوێن،
وەک: (داو، وار، دیــار، دایــک)

هیچ کات دوو پیتی بزوێن لە زمانی کوردی بە دوای یەک نایەن، واتە: (بە تەنیشت یەکەوە نابن) وەک:
[سێو، پیاو، یانە، یاری]

🟢 ڕاڤە:

پیتی بزوێن: ئەو پیتانەن، کە دەنگدارن و یارمەتیی پیتە نەبزوێنەکان دەدەن لەکاتی دەربڕینیاندا.

پیتی نەبزوێن: ئەو پیتانەن، کە بەبێ یارمەتیی پیتی بزوێن، دەنگەکانیان بەئاسانی لە دەمەوە نایەتە دەرەوە..

🟣 چاوگ 🟣

گریان
فڕین
خوێندن
فرۆشتن
چوون
ڕاڤە
ئەگەر سەرنج بدەينه وشەکانی (گریان، فڕین، خوێندن، فرۆشتن، چوون)
هەر یەکەیان مانایەکی سەربەخۆی هەیه،
هەروەها له شوێنی خۆیان ڕوودانێک یا
کردەوەیەک دەردەخات، بەڵام نەدراوەتە پاڵ کەسێک یا شتێک و کاتی تێدا نییە،
بەم جۆره وشانه دەگوترێت چاوگ.

🟢 پێناسه:

چاوگ وشەیەکه ڕوودانێک یا کردەوەیەک نیشان دەدات بەڵام ئەم کردەوەيە
نەخراوەته پاڵ کەسێک یا شتێک کاتیشی تێدا نییه. به پیتی (ن) کۆتایی دێت.

🟣 تێبینی/

نيشانەكانی چاوگ ئەمانەن:

🟢 (أ، یـ ، د، ت، وو)

🟠 جۆرەکانی چاوگ پێنجن:

1. چاوگی ئەلفی: (گریان سووتان)

2. چاوگی یائی: (کڕین فڕین)

3. چاوگی دالی: (خوێندن بردن)

4. چاوگی تائی: (فرۆشتن گرتن)

5. چاوگی واوی: (چوون دروون)
🔶 کار (فعل)
1. منداڵەکە گريا.

۲. دانا کۆمپیوتەرەکەی فرۆشت.

3. ئازاد وانەکەی خوێند.

4. سەیران چوو بۆ بازاڕ.

5. چرۆ ملوانکەیەکی کڕی.

ئەگەر سەرنج بدەینە ڕستەکانی لای سەرەوە دەبینین:

1. لە ڕستەی 👈 (منداڵەکە گریا)دا
وشەی (گریا) کارە و له كاتی ڕابوردوودا
ڕوویداوە و لە چاوگی گریان وەرگیراوه.

2. لە ڕستەی 👈 (دانا کۆمپیوتەرەکەی فرۆشت)دا
وشەی (فرۆشت) کاره و
له کاتی ڕابوردوودا ڕوویداوە و لە چاوگی فرۆشتن وەرگیراوه.

3. لە ڕستەی 👈 (ئازاد وانەکەی خوێند) وشەی (خوێند) کارە و لە کاتی
ڕابردوو ڕوویداوە و له چاوگی خوێندن وەرگیراوە.

4. لە ڕستەی 👈 (سەیران چوو بۆ بازاڕ) وشەی (چوو) کارە و له کاتی ڕابردوو
ڕوویداوە و له چاوگی چوون وەرگیراوه.

5. لە ڕستەی 👈 (چرۆ ملوانکەیەکی کڕی)
وشەی (کڕی) کارە و لە كاتی
ڕابردوودا ڕوویداوە و له چاوگی کڕین
وەرگیراوە

🟣 پێناسە:

کار: 👈 وشەیەکە کردەوەیەک دەداتە پاڵ کەسێک یان شتێک لە تافێکی دیاریکراودا.

🟣 ناو

1. شێرکۆ نوست.

2. بەرخەکەم فرۆشت.

3. هەنارەکەم خوارد.

4. من لە کەلار بووم.

5. دەرگای ژوورەکەم داخست.

🔴 ڕاڤە :

ئەگەر بڕوانینە ڕستەکانی سەرەوە، دەبينين

شێرکۆ، بەرخەکەم، هەنارەکەم، کەلار،
دەرگا 👈 هەموویان ناون.

🔶 لە ڕستەی (شێرکۆ نوست)دا 👈 وشەی (شێرکۆ)
پێی دەگوترێت (ناو)، چوونکه بۆ ناولێنانی (کەسێک) بەکار هاتووە.

🔶 لە ڕستەی (بەرخەکەم فرۆشت)دا وشه‌ی (بەرخەکە) پێی دەگوترێت (ناو)، چوونکه 

بۆ ناولێنانی (گیانلەبەرێک) بەکار هێنراوە .

🔶 لە ڕستەی (هەنارەکەم خوارد)دا وشه‌ی (هەنارەکە ) پێی دەگوترێت
(ناو)، چوونکه بۆ ناولێنانی (ڕووەکێک) بەکار هێنراوه.

🔶 لە ڕستەی (من لە کەلار بووم)دا وشەی (کەلار) پێی دەگوترێت (ناو)،
چوونکە بۆ ناولێنانی (شوێنێک) بەکار هێنراوه.

🔶 لە ڕستەی (دەرگای ژوورەکەم داخست)دا
وشەی (دەرگا) پێی دەگوترێت
(ناو) چوونکه بۆ ناولێنانی (شتێکی) بێ گیان بەکار هێنراوە.
🟢 پێناسەی ناو:

🔴 ناو: بۆ دەستنیشانکردن و جیاکردنەوەی ئەو مەبەستەیە کە ناوی بۆ داتاشراوە.

🔶 ناو: وشەیەکە بۆ ناولێنانی ( کەسێک، گیانلەبەرێک ، ڕوەکێک، جێيەک یان شتێک) بەکار دەهێنرێت.

وەک : 👈 شێرکۆ، بەرخ، هەنار، کەلار، پێنووس.

🟣 ناو بۆ 5⃣ مەبەست بەکاردێت :

1) ناوی شت 👈 ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشت.

2) ناوی مرۆڤ 👈 نەوزاد هات.

3) ناوی شوێن 👈 من لە باخچەکە بووم.

4) ناوی گیانلەبەر 👈 ئەو مەڕەکەی کڕی.

5) ناوی ڕوەک 👈 پرتقاڵەکەم خوارد.
وانەبێژ: بەڕێز ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi

Edris, [01.04.21 11:45]
[Forwarded from فێرگەی کوردی ڕێنووسی سەرەتایی]
🔶 ناوی تاک ناوی کۆ 🔶

🟣 ناو لە ڕووی ژمارەوە لە زمانی کوردیدا دوو جۆرە :

🔷 ١. ناوی تاک : ئەو ناوەيە کە تاکێک پیشان دەدات. تەنها کەسێک یان شتێک پیشان دەدات، هیچ واتایەکی کۆ پیشان نادات لە ڕووی ڕووخساری وشەکەدا.
وەک:
👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇

منداڵ، بەهار، كۆتر، ژن، فێرخواز، کرێکار
🔷 ٢. ناوى كۆ : ئەو ناوەيە کە لە تاکێک پتر پیشان دەدات، نیشانەی کۆکردنەوەی ناو لە زمانی کوردیدا (ان)ـە
بە مەرجێک (ان)، بەشێک نەبێت لە ئەسڵی وشەکە، بۆ نمونە:
وەک:

👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇

منداڵ + ان = منداڵان
بەهار + ان = بەهاران
کۆتر + ان = كۆتران
کرێکار + ان = کرێکاران
قوتابی + ان = قوتابییان
ژن + ان = ژنان

============================

ئەگەر سەرنج بدەينە ئەم وشانە

👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇

( كچ، باخ، ماڵ، شار، كوڕ، بەرد)

دەبینین هەموویان ناون و هەر یەکەیان تاکێک پیشان دەدەن، بۆیە پێیان دەگوترێت (ناوی تاک).

بەڵام ئەگەر سەرنج بدەينه ئەم وشانە
👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇

(كچان، باخان، ماڵان، شاران، کوڕان، بەردان)

دەبینین هەر هەموویان ناون و لە تاکێک زیاتر پیشان دەدەن، بۆيە پێيان دەگوترێت (ناوی کۆ).
🟣 بۆ گۆڕینی (ناوی تاک) بۆ (ناوی کۆ) نیشانەی (ان) دەخرێته سەر ناوەکە.

🟣 نیشانەی کۆ بە دوو شێوە دەچێتە سەر ناو :

1) ئەگەر ناوەکە کۆتایی هاتبوو بە پیتی نەبزوێن، یەکسەر نیشانەی کۆ دەخەینە سەر ناوەکە :

ژن + ان = ژنان

کوڕ + ان = کوڕان

کـچ + ان = کچان
2) ئەگەر ناوەکە کۆتایی هاتبوو بە
پیتی بزوێنی ( ا، ۆ، ێ، ی ) ، ئەو کاتە
ناوبەندی (( ی )) دەکەوێتە نێوان ناوەکە و نیشانەی کۆ، کە بریتییە لە : 👈 ان

بەم شێوەیە :

🔴 مامۆستـا + ی + ان = مامۆستایان

🔴 لادێ + ی + ان = لادێیان

🔴 چەقـۆ + ی + ان = چەقۆیان

🔴 ماســی + ی + ان = ماسییان
هەرمێ👈 هەرمێ + ی + ان =هەرمێیان

پیتی کۆتایی لە هەرمێ 👈 ( ێ )ـه
کە بزوێنە و هەروەها لە ( ان )👈 ا بزوێنە.
دوو بزوێن پێکەوە نایەن و ( ی )ی نەبزوێن دەخەینە نێوانیان.

==========================

خانوو 👈 خانوو + و + ان = خانووان

دەرگە 👈 دەرگە + ی + ان = دەرگەیان

ناو لە ڕووی ناسینەوە 2 جۆرە:

👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇

🔵 1) ناوی نەناسراو (نکره، ناشناختە)

🔵 2) ناوی ناسراو (معرفه، شناخته شده)

🟣 ناوی نەناسراو (اسم نکره يا ناشناخته) :
🔴 بەو ناوانە دەوترێت کە بۆ حاڵەتی نەناسراوی بەکار دێن.

🔴 ئەو جۆرە ناوەيە کە لە ناو هاوچەشنەکانیدا نەناسراوە.
لە زمانی کوردیدا نیشانەی نەناسراوی بچێتە سەر ناوێک، ئەو ناوە وەکوو تاک نیشان دەدات، هەرچەندە جاروبار دەخرێتە سەر ناوی کۆ.

🔴 به اسمهایی که برای حالت ناشناس بەکار گرفتە میشوند، اسم نکره میگویند.

نیشانەکانی نەناسراوی” ئەمانەن :

(ێک، ەک، ێ) کە دەخرێتە سەر ناوەکە و دەیکات بە ناوی نەناسراو.
🟣 نیشانەکانی نەناسراوی بە سێ شێوە دەچنە سەر ناو :

1) ئەگەر ناوەکە کۆتایی هاتبوو بە پیتی نەبزوێن، یەکسەر نیشانەکە دەخەینە سەر ناوەکە. وەک :
ناو + ێک، ێ، ەک،

نموونە:
🔴 کچ ــــــــ کچێک، کچێ، کچەک
کچێک هاتە ماڵمان، کچێ هاتە ماڵمان

🔴 دار ــــــــ دارێک، دارێ، دارەک

🔴 گوڵ ــــــــ گوڵێک، گوڵێ، گوڵەک

🔴 بەرد ــــــــ بەردێک، بەردێ، بەردەک

🔴 کوڕ ــــــــ کوڕێک، کوڕێ، کوڕەک

🔴 گوند ــــــــ گوندێک، گوندێ، گوندەک

🔴 شاخ ــــــــ شاخێک، شاخێ، شاخەک

🔴 ماڵ ــــــــ ماڵێک، ماڵێ، ماڵەک

🔴 زەلام ــــــــ زەلامێک، زەلامێ، زەلامەک

🔴 دارستان ــــــــ دارستانێک، دارستانێ، دارستانەک

🔴 دەست ــــــــ دەستێک، دەستێ، دەستەک

🔴 کەو ــــــــ کەوێک، کەوێ، کەوەک

🔴 کەس ــــــــ کەسێک، کەسێ، کەسەک
2) ئەگەر ناوەکە کۆتایی هاتبوو بە پیتە بزوێنەکانی (ا، ێ، ی، ۆ، ە) ئەوا ناوبەندی ی” دەخرێتە نێوان ناوەکە و نیشانەکە :
نموونە :

🔴 چیــا + ی + ێک، ێ، ەک” = چیایێک، چیایێ، چیایەک

🔴 زێ + ی + ێک، ێ، ەک” = زێیێک، زێیێ، زێیەک

🔴 ماســی + ی + ێک، ێ، ەک” = ماسییێک، ماسییێ، ماسییەک

🔴 پەڕۆ + ی + ێک، ێ، ەک” = پەڕۆیێک، پەڕۆیێ، پەڕۆیەک

🔴 پەنجەرە + ی + ێک، ێ، ەک” = پەنجەرەیێک، پەنجەرەیێ، پەنجەرەیەک
هەرمێ 👈 هەرمێیێک، هەرمێیێ، هەرمێیەک

هەڵۆ 👈 هەڵۆیێک، هەڵۆیێ، هەڵۆیەک

لادێ 👈 لادێیێک، لادێیێ، لادێیەک

خەلە 👈 خەلەیێک، خەلەیێ، خەلەیەک

وێنە 👈 وێنەیێک، وێنەیێ، وێنەیەک

دێ 👈 دێیێک، دێیێ، دێیەک

چرا👈 چرایێک، چرایێ، چرایەک
نازدار چرایەک بکڕە.

مامۆستا 👈 مامۆستایێک، مامۆستایێ، مامۆستایەک

خودا 👈 خودایێک، خودایێ، خودایەک

زەوی 👈 زەوییێک، زەوییێ، زەوییەک
زەوییەک لە دێ ئاگری گرت.
3) ئەگەر ناوەکە کۆتایی هاتبوو بە پیتی بزوێنی (وو) ئەوا ناوبەندی (و) دەخرێتە نێوان ناوەکە و نیشانەکە، لەم حاڵەتەدا سێ (ووو) بەیەکەوە کۆدەبنەوە، ئەمەش نابێت بۆیە یەک (و)ی وشەکە کورت دەکرێتەوە. وەک:

🔴 بەڕوو + ناوبەندی (و) + (ێک، ێ، ەک) = بەڕووێک، بەڕووێ، بەڕووەک

🔴 خانوو + ناوبەندی (و) + (ێک، ێ، ەک) = خانووێک، خانووێ، خانووەک
🟣 تێبینی/

ناوی نەناسراو لە تاکەوە دەکرێت بە ناوی کۆ، کاتێک نیشانەی کۆی (ان) دەکەوێتە نێوان ناوەکە و نیشانەی نەناسراوی. وەک:
کەس + ان + (ێک، ێ، ەک) = کەسانێک، کەسانێ، کەسانەک

ناوی ناسراو (معرفه يا شناخته شده) :

🟣 پێناسە :

ناوی ناسراو: ناوێکە کە مانا و مەبەستی شتێک دەردەخات. بە ناسراوی دەیخاتە ڕوو. بە ئاسانی لە هاوچەشنەکانی خۆی جیا دەکرێتەوە، چوونکه ناوێکی دیاریکرا و زانراو نیشان دەدات بە هۆی نیشانەی ناسراوی 👈 (ەکە)وە، ناوەکە لە نەناسراوەوە دەگۆڕین بۆ ناسراو.
کەواتە : 👈 👈 👈 ناوی نەناسراو ، دەكرێتە ناوی ناسراو بە هۆی ئامرازی ناسینی (ەکە)

نموونە :

پزیشکەکه

مەلەوانەکە

مەڕەکە

کورسییەکە

نانەکە

ژوورەکە

پەزەکە

کەروێشکەکە
🟣 شرۆڤە:

( دارەکە زۆر بڵند بوو، کەسمان نەمانتوانی بچینە سەری، باخەوانەکە خۆی هەنارە شیرینەکەی بۆمان لێکردەوە).

🟢 خستنەڕوو:

ئەگەر تەماشای ناوەکانی:
(( دارەکە، باخەوانەکە)) بکەین لە بنەڕەتدا ئەم دوو ناوە لە شێوەی (دار، باخەوان)دا بوون، کە هەردووكیان به پیتی نەبزوێن كۆتاييان هاتووە ، ئيمەش هاتووین و نیشانەی (ەکه)مان خستۆتە سەریان بۆ
ئەوەی بیانکەین بە ناوێکی ناسراو، وەک: (دارەکه، باخەوانەکە).

دیارە جیاوازی لە نێوان (دار، دارەکە)و (باخەوان، باخەوانەکە)دا هەیە،
لەوەدا کە (دار) ناوێکی گشتييە و بەسەر هەموو جۆرە دارێکدا دابڕاوه و جۆرە دارێکی دیار و ئاشكراو ناسراو دەستنیشان ناكات، بەڵام
(دارەکه)، دارێک دەستنیشان دەکات کە لەمەوبەر لامان ئاشکراو دیار و
ناسراو بووە، کە گوتمان (دارەکە) یەکسەر بیر و هۆشمان بۆ لای دارێک
دەچێت کە لەمەو پێش ناسیومانە و دەزانین كامەیە، بۆیە نیشانەی
(ەكە) ناوەکەی بۆ کردین بە ناوی ناسراو، هەروا (باخەوان، باخەوانەکە)ش.
🟣 نیشانەی ناسراوی (ەکە)یە کە دەخرێتە سەر ناوەکە بەم شێوەیە :
👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇

1) ئەگەر ناوەکە کۆتایی هاتبوو بە پیتی نەبزوێن ئەوا یەکسەر نیشانەی (ەکە) دەکەوێتە سەر ناوەکە و دەیکات بە ناوی ناسراو، وەک :

🔴 گوڵ ــــــــ گوڵەکە

🔴 دار ــــــــ دارەکە

🔴 بەرد ــــــــ بەردەکە
2) ئەگەر ناوەکە کۆتایی هاتبوو بە پیتە بزوێنەکانی (ا، ێ، ۆ، ە) دوو جۆرە :