ئازار 9, 2021 Diyako Hashemi

 یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان

له هه‌رێمی كوردستان  ـ عێراق

 به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان

 

هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

سه‌رۆك

به ناوی گه‌له‌وه

بڕیار

ژماره (16)ی ساڵی 2014

 

به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (10)ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو پێمان دراوه و به پاڵپشتی ئه‌و یاساكارییه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق كردوویه‌تی له دانیشتنی ژماره (9) له 29/10/2014 بڕیارماندا به ده‌ركردنی:

 

یاسای ژماره(6)ی 2014

یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان

له هه‌رێمی كوردستان  ـ عێراق

 

 

 به‌شی یه‌كه‌م

پێناسه و زاراوه‌كان

مادده‌ی (1):

مه‌به‌ست له‌و زاراوانه‌ی له‌م یاسایه‌دا به‌كارهاتوون، ئه‌مانه‌ن:

   یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.

   دووه‌م: زمانه فه‌رمییه‌كان: ئه‌و زمانانه‌یه كه به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق دان به فه‌رمی بوونیاندا نراوه.

  

به‌شی دووه‌م

بنه‌ما و ئامانجه‌كان

مادده‌ی (2):

كوردی و عه‌ره‌بی دوو زمانی فه‌رمین له سه‌رانسه‌ری عێراقدا، له كوردستانی عێراقدا زمانی كوردی زمانی سه‌ره‌كییه .

مادده‌ی (3):

له كوردستانی عێراقدا زمانی پێكهاته‌كانی تری (توركمان و سریان و ئه‌رمه‌ن) له یه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیاندا و له كاتی پێویستدا، له‌پاڵ زمانی كوردیدا فه‌رمین.

 

به‌شی سێیه‌م

زمانی یاسا و دادگاكان

مادده‌ی (4):

پڕۆژه یاسا و بڕیار و په‌یڕه‌و ڕێنماییه‌كان له هه‌رێمدا به زمانی كوردی ئاماده ده‌كرێن و ده‌رده‌كرێن.

 مادده‌ی (5): 

ده‌قی یاسا و بڕیاره‌كان له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوده‌كرێنه‌وه، ده‌قه كوردییه‌كه سه‌رچاوه و بنه‌مایه.

مادده‌ی (6): 

یه‌كه‌م: هه‌موو ڕێكاره دادوه‌رییه‌كان به بڕیاری دادگاكانیشهوه، به زمانی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چن و ده‌نووسرێن.

دووه‌م: ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی داواكه زمانی كوردی نه‌زانێت، پێویسته وه‌رگێڕێكی  بۆ دابین بكرێت.

 

به‌شی چواره‌م

زمانی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه

مادده‌ی (7):

زمانی كوردی، زمانی ئاخاوتن و نووسینی فه‌رمی سه‌رجه‌م  دامه‌زراوه ده‌ستووریی و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه.

مادده‌ی(8): 

زمانی نووسین و په‌یوه‌ندیی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و  حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمه‌كانی تری عێراقدا، زمانی كوردی و عه‌ره‌بییه، بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه بیانییه‌كان زمانی كوردی و هه‌ر زمانێكی تری پێویست  به‌كاربێت.

مادده‌ی (9):

  پێویسته ڕێككه‌وتنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كاندا، به زمانی كوردی و زمانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر بێت.

مادده‌ی  (10): 

 یه‌كه‌م: تابلۆی سه‌رجه‌م دامه‌زراو و فه‌رمانگه حكوومییه‌كان  زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڕه‌چاوكردنی زمانی پێكهاته‌كانی تر، به‌مه‌رجێك نووسینه كوردییه‌كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تابلۆكه بێت.

دووه‌م:  تابلۆی نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تیی  و كونسوڵگه‌ری وڵاتان و ڕێكخراوه بیانییه‌كان له هه‌رێمدا  به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی  و زمانی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه بێت.

مادده‌ی (11):

هه‌ر داموده‌زگایه‌كی حكومی و ناحكومی عێراقی و بیانی كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی هه‌رێمدا هه‌بێت، پێویسته له فۆڕم و نووسراوهكانیدا  زمانی كوردی به‌كار بهێنێت .

مادده‌ی (12):

یه‌كه‌م: تابلۆی ڕێنمایی شه‌قامه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی شوێن و ده‌ڤه‌ره‌كان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌بن، به‌مه‌رجێك نووسینه كوردییه‌كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تابلۆكه‌دا بێت و دهركهوتووتر بێت.

دووه‌م: پێویسته تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كان به زمانی كوردی بنووسرێن.

 

به‌شی پێنجه‌م

زمانی خوێندن

مادده‌ی (13):

زمانی كوردی له  په‌روه‌رده و پڕۆسه‌ی فێركردن و خوێندن زمانی فه‌رمییه له  كوردستانی عێراقدا .

 

به‌شی شه‌شه‌م

زمانی كار و بازرگانی

مادده‌ی (14):

پێویسته گشت كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت زمانی كوردی به‌كاربهێنن، به‌كارهێنانی زمانی بیانی به‌پێی پێویستی خزمه‌تگوزاری و زمانی به‌كارهێنه‌ران ئازاده

مادده‌ی (15):

بۆ دامه‌زراندن، یان كاركردن به گرێبه‌ست له هه‌ر شوێن و كارێكدا ئه‌وانه‌ی زمانی كوردی ده‌زانن ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنیان زیاتر ده‌بێت، به ڕه‌چاوكردنی پسپۆڕیی و تایبه‌تمه‌ندی كاركردن له سێكته‌ره جیاجیاكان.

 مادده‌ی (16):

پێویسته له په‌یوه‌ندی نێوان خاوه‌نكار و كارمه‌نده‌كانیدا (بهگرێبهستیشهوه)، زمانی كوردی به‌كاربهێندرێت، ده‌كرێت له‌پاڵیدا زمانێكی دیكه‌ش به‌كاربهێندرێت.

مادده‌ی (17):

پێویسته هه‌موو جۆره ڕێكلام و بانگه‌شه و ئاگادارییه‌كی كار و بازرگانی له هه‌رێم، به زمانی كوردی بێت و ده‌كرێت له‌گه‌ڵیدا زمانی دیكه‌ش به‌كاربهێندرێت.

مادده‌ی (18):

پێویسته هه‌موو شتومه‌ك و كه‌لوپه‌ل و كاڵایه‌ك كه له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، ڕێنمایی به زمانی كوردی له‌سه‌ری بنووسرێت.

مادده‌ی (19): 

ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی خواردن و ده‌رمان به وه‌رگێڕانی ڕێنماییه‌كان بۆ زمانی كوردی پابه‌ند ده‌كه‌ن.

مادده‌ی (20):

پێویسته فۆرمی داواكاری و پاره‌دان و وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌زگایه‌كی خزمه‌تگوزاریی بازرگانی و پسووله و زه‌رف هتد به زمانی كوردی بن،  به‌كارهێنانی زمانێكی دیكه له‌پاڵیدا ڕێگه‌پێدراوه.

 

به‌شی حه‌وته‌م

زمانی فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری

 مادده‌ی (20):

یه‌كه‌م: میدیا و ناوه‌ندی كلتووری  له هه‌رێم به زمانی كوردی ده‌بێت، له كاتی پێویست زمانی دیكه به‌كارده‌هێندرێت.

دووه‌م: پێكهاته‌ی دیكه‌ی هه‌رێم بۆیان هه‌یه به زمانی خۆیان میدیایان هه‌بێت.

مادده‌ی (21):

یه‌كه‌م: له كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌كی هونه‌ری و كلتووری بیانی له هه‌رێمدا ده‌بێت پۆسته‌ر و پڕوپاگه‌نده‌ی كاره‌كه كوردی تێدابێت له‌پاڵ زمانه بیانییه‌كه.

دووه‌م: هه‌ر كارێكی هونه‌ری و كلتووری كه له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێندرێت یان نمایش ده‌كرێت ده‌بێت به كوردی بێت، یان وه‌رگێڕانی كوردی هه‌بێت.

به‌شی هه‌شته‌م

زمانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان

مادده‌ی (22): 

له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردندا، كه چڕی دانیشتووانه‌كه‌ی سه‌ر به پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه بن، زمانی خۆیان له‌پاڵ زمانی كوردیدا ده‌بێته زمانی فه‌رمیی بۆ خوێندن، ئاخاوتن، كاروباری كارگێڕی و ناوخۆییان.

 مادده‌ی (23):

ده‌بێت دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م جۆره پێكهاتانه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، زمانی كوردی به‌كاربێنن.

 

به‌شی نۆیه‌م

سزاكان

مادده‌ی (24):

ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكات، به‌ر ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌وێت :

یه‌كه‌م: سزاكانی به‌رزه‌فته‌كردنی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رمانبه‌ر بوو.

دووه‌م: ئه‌گه‌ر  سه‌رپێچیكار فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت، ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه له ماوه‌یه‌كی (15) ڕۆژدا سه‌رپێچییه‌كه ڕاست بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر  له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌كه به‌رده‌وام بوو، بۆ هه‌ر ڕۆژێك به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێت كه له (50) په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (100) سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.

سێیه‌م: هه‌موو زهرهرمهندێك مافی جوڵاندنی داوای هه‌یه له كاتی سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.  

به‌شی ده‌یه‌م

مادده دوماهییهكان

مادده‌ی (25):

 پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای كوردی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.

مادده‌ی (26): 

كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی، یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.

مادده‌ی (27):

ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.

مسعود بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق

هه‌ولێر ـ 3/12/2014

هۆیه‌كانی ده‌رچواندن

          له‌به‌ر ڕۆشنایی مادده‌ی چواره‌می ده‌ستووری هه‌میشه‌یی كۆماری عێراقی فیدراڵ، بۆ زیاتر پێشخستن و بایه‌خدان به زمانی دایك و ڕێزگرتنی زیاتر له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.

یوسف محمد صادق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان عێراق

بڕیاری پەرلەمان