شوبات 4, 2021 Diyako Hashemi

نووسینی: ناسری ڕەزازی

وەرز له زمانی کوردی‌دا


وشه‌ی وه‌رز!
وه‌رز له زمانی کوردی‌دا و له ناو هه‌موو شێوه‌زاره‌کاندا چه‌ند واتای هه‌یه و له نووسین و ئاخافتندا به‌کار دێت. وه‌رز ئه‌گه‌ر به شێوه‌زاری که‌ڵوڕی و له‌کی و ناوچه‌ی ئیلام و خانه‌قین بۆ خواره‌وه چاو لێ بکه‌ین، واتاکه‌ی ده‌بێته: ١. به‌رز و بڵند؛ نموونه: کووی بیستوون فریه وه‌رزه. واته کێوی بێستوون زۆر به‌رزه.
٢. وشه‌ی وه‌رز، له شێوه‌زاری سۆرانی‌دا، که جافی و سنه‌یی و ناوچه‌ی موکوریان بۆ سه‌ره‌وه هه‌تا هه‌ولێر و ڕواندز و گه‌ڵاڵه و ناوچۆمان ده‌گرێته به‌ر، ده‌بێته: کات و چاخی چاندن و بههرهههڵگرتن له به‌هار و پاییزدا، بۆ نموونه: پاییز وه‌رزی گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆچه‌رییه‌کانه له کوێستان و زۆزانه‌وه بۆ ناو دێ؛ به‌هار وه‌رزی ژیانه‌وه‌ی گیا و گوڵ و دارستانه له کوردستان.
٣. وه‌رز، دیسان له شێوه‌زاری سۆرانی و موکری و بابانی و هه‌ورامی و سنه‌ییدا ده‌بێته: وه‌رزه‌کانی ساڵ (فصلهای سال)، وه‌کوو: خاکه‌لێوه و گوڵان و جۆزه‌ردان و هی دیکه؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌رز له زاری هه‌ورامیدا پاشگری (ن) له‌خۆ بگرێ، ده‌بێته: ڕاهێنه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی که خه‌ڵک فێری کارێک یان هونه‌رێک ده‌کات. وه‌رزن: ڕاهێنه‌ر؛ وهرزنای: ڕاهێنان.
٤. له شێوه‌زاری کرمانجیدا من نه‌مبیستووه (وه‌رز) به‌کار بهێنرێ، ئه‌گه‌ریش له شێوه‌زاری کرمانجی بنده‌ستی ئێران و ئێراقدا بیسترابێ یان دیترابێ، دیاره له سۆرانییه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناو ئه‌و شێوه‌زاره، چوونکه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌کاری ناکه‌ن و نییانه.
دیاره ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر چاو بێت که ٢٠٠٠ ساڵه ئێمه بنده‌ستی فارسین و به‌و زمان و فه‌رهه‌نگه په‌روه‌رده کراوین و له‌ژێر فه‌رهه‌نگ و زمانی ئه‌واندا چه‌وسێنراوینه‌ته‌وه. شتێکی خۆزایه که هه‌م فارسی کاری کردۆته سه‌ر زمانی ئێمه، هه‌میش له لایه‌ن نووسه‌رانی کوردزمانی فارسینووسهوه وشه‌ی کوردی براوه‌ته ناو زمانی فارسی، وه‌کوو وشه‌ی (وه‌رز) و هه‌ندێ وشه‌ی دیکه که من لێره‌دا زۆر ناچمه ناو باسکردنیان؛ وشه‌ی وه‌رز له بنه‌ڕه‌تدا کوردی بووه به‌ڵام فارس چوونکه خاوه‌نده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت بوونه، که‌ڵکیان لێ وه‌رگرتووه و کورده‌که‌ش له‌به‌ر بنده‌ستی و داماوی پێی نه‌زانیوه، یان ئه‌وه‌ی که گوێی نه‌داوه‌تێ و بایه‌خی پێ نه‌داوه.
له زمانی کوردی‌دا که سه‌ره‌تای هه‌ندێ وشه و ناو به پیتی (ب) ده‌ست پێ ده‌کا، له شێوه‌زارێکی دیکه‌دا ده‌گۆڕدرێ بۆ پیتێکی تر. بۆ میناک له پاڵه‌ییی کۆندا پیتی (ب) به (ڤ) بێژه کراوه و له هه‌ورامی و له که‌ڵوڕی و ته‌نانه‌ت له بنزاراوه‌ی سنه‌یییانه‌شدا گۆڕدراوه بۆ (و)، زۆرتر ئه‌م دۆخه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشی ناو ده‌م و هه‌ر ئه‌مه‌شه که ئاخافتن یان شێوه‌زارێک ده‌کاته زمان. بۆ نموونه: باران له که‌ڵوڕیدا ده‌بێ به واران و بینه‌ر له هه‌ورامیدا ده‌بێ به وینه‌ر و ده‌بینم له سنه‌ییدا ده‌بێ به ئه‌وینم. دیاره هه‌ندێ وشه له سه‌ره‌تادا ده‌گۆڕدرێ و هه‌ندێکیش له ناوه‌ڕاستدا.
لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه ڕوون بکه‌مه‌وه که وه‌رز وه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کرد وشه‌یه‌کی کۆنی کوردییه و وشه‌ی وه‌رزێری لێ داتاشراوه و به‌و که‌سه‌ی ده‌وترێت که کاری جووت و وه‌رد و چاندن ده‌کات، وه‌رزێر واژه‌یه‌کی کۆنه و دواتر به یارمه‌تیی پاشگری یار، وه‌رزیار و جووتیار جێگه‌یان گرتۆته‌وه و ته‌مه‌نی بوونیان ئه‌وه‌نده زۆر نییه، به‌ڵام هه‌ر یه‌ک واتا ده‌ده‌ن.
وه‌رز له شێوه‌زاری که‌ڵوڕیدا جیا له‌وه‌ی وه‌کوو سۆرانی واتای به‌رز و بڵند ده‌دا، به‌ڵام به بێژه‌ی (وه‌زه‌ن یان وازه‌ن)یش به‌کار ده‌چێ که واتای جێگای به‌رزی ترسێنه‌ر ده‌دا، واته: (خطر)ه. وه‌کوو ئه‌و شوونه وه‌زه‌نه نه‌چووه ئه‌وره که‌فیده خوار.
وه‌رز له هه‌ورامیدا جیا له‌وه‌ی واتای به‌رز ده‌دا، بۆ وه‌رزی ساڵیش به‌کار ده‌چێ، که پاشگری (ن)ی وه‌رگرت و بوو به وه‌رزن، واتای ڕاهێنان ده‌دا.
له هەنبانەبۆرینهدا نووسراوه وه‌رزین واته: وه‌رزشکردن؛ شه‌رح و ته‌فسیر؛ ته‌عبیری خه‌و! وه‌رزین له بنه‌ڕه‌تدا بۆ دوو واتا به‌کار ده‌برێ: قایش و قورووشی سه‌ر زینی ئه‌سپ و پاشان جووڵانه‌وه و خۆماندووکردن، که بوو به وه‌رزه یان وه‌رزا، واتای گای جووت ده‌گرێته خۆی، به‌ڵام ده‌کرێ وه‌رزه بۆ لێکدانه‌وه‌ی خه‌و به‌کار ببرێ. وه‌کوو ده‌توانی ئه‌و خه‌وه‌م بۆ وه‌رزه بکه‌ی؟ خۆی له ڕاستیدا ده‌بوو وه‌رزه له جێگای وه‌رزش دانرابا، چوونکه وه‌رزه و وه‌رزین بۆ جموجووڵ و کارکردن و هه‌ڵسووڕان به‌کار ده‌برێ. وه‌رزین نابێته نمهدگیر و ئاره‌قگیر و قاییش و قرووشی ئه‌سپ، ئه‌وه (به‌رزین)ه که له سۆرانی‌دا ئه‌و واتایه ده‌دا. به‌ڵام له که‌ڵوڕیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پیتی (ب) ده‌گۆردرێ بۆ (و) ئه‌و واتایه ده‌گرێته خۆ.
ئێمه ده‌توانین وشه‌ی وه‌رزه بۆ به‌ش و پاژی وانه‌کانی قوتابخانه به‌کار بهێنین، بۆ نموونه: له زمانی فارسی‌دا (فصل) بۆ به‌شێک له نووسینی کۆپه‌ڕ (کتێب)ێک به‌کار ده‌به‌ن و کۆپه‌ڕێک به‌پێی نووسینه‌کانی ده‌که‌ن به چه‌ند فصل و ده‌ڵێن: فصل ١ فصل و ٢ و هتد. ئێمه‌ش ده‌توانین وەرزه له جێگای ئه‌و (فصل)ه دابنێین و وشه‌ی وهرزینیش بۆ وه‌رزش فارسی به‌کار به‌رین. چونکه وه‌رز وشه‌یه‌کی کۆنی کوردییه که براوه‌ته ناو زمانی فارسی.
وه‌ک وتم، واژه‌ی وه‌رز له بنه‌ڕه‌تدا کوردییه، چونکه له گاتاکاندا به (ڤهرزه) هاتووه و براوه‌ته ناو زمانی فارسی و واتای وه‌رد و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و وه‌رپاته‌بوون ده‌دات. من لێره‌دا نموونه ده‌هێنمه‌وه، بزانن فارس چه‌ند زیره‌کن و چۆن له‌م وشهکوردییه، وشه‌ی دیکه‌یان داڕشتووه:
بۆ نموونه: وه‌رزی، وه‌رزیده، وه‌رزش و وه‌رزشکار و کشتاوهرز (کشاوه‌رز)یان که له ژێره‌وه به ڕێنووسی فارسی ده‌ینووسم چۆن درووست کردووه و چاوی لێ بکه‌ن:
وه‌رزیان له‌گه‌ڵ پاشگری ی لێک داوه و کردوویانه به وه‌رزی: به ڕێنووسی فارسی: ورز + ی = ورزی؛ پاشان ئه‌مه‌یان له‌گه‌ڵ پێشگری کار لێک داوه و کردوویانه به کارورزی.
وه‌رزیان له‌گه‌ڵ پاشگری ش لێک داوه و کردوویانه به وه‌رزش: به ڕێنووسی فارسی: ورز + ش = ورزش؛ ئه‌مه‌شیان له‌گه‌ل پاشگری کار لێک داوه و کردوویانه به ورزشکار.
وه‌رزییان له‌گه‌ڵ پاشگری دن لێک داوه و کردوویانه به وهرزیدن: به ڕێنووسی فارسی: ورزی + دن = ورزیدن.
به کورتی له‌م وشه‌یه ده‌یان وشه‌ی دیکه‌یان درووست کردووه و ده‌یفرۆشنه‌وه به ئێمه، یان ئه‌وه‌ی که ده‌بێ ئێمه به منه‌ته‌وه لێیان وه‌ربگرین و به‌کاری بهێنین.
نووسه‌ران و شاره‌زایانی فارسیزمانی شاره‌زا له زمانی فارسی، به لکاندنی وشه‌گه‌لی ناو و ئاوه‌ڵناو و هی دیکه به پاشگری (ش)ه‌وه، توانیویانه ده‌یان وشه‌ی تازه بخه‌نه سه‌ر زمانی فارسی و زمانه‌که‌یان به‌ره‌و پێش به‌رن، هه‌رچه‌ند زمانی عه‌ره‌بی زاڵە بەسەر زمانی فارسی‌دا و زۆربه‌ی زۆری وشه‌کان عه‌ره‌بین و وشه‌ی فه‌رانسه‌یی و تورکی و کوردی و ئینگلیسی و هی دیکه‌شی تێدایه، به‌ڵام له ڕاستیدا له لایه‌کی دیکه‌وه توانیویانه خزمه‌تی باش به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان له باری زمانه‌وه بکه‌ن. نموونه: وشه‌ی آرای + ش = آرایش؛ نمای + ش = نمایش؛ پیرای + ش = پیرایش؛ گنجای + ش = گنجایش؛ همای + ش = همایش؛ گرای + ش = گرایش؛ هه‌روه‌ها گزرا + ش = گزارش؛ دان + ش = دانش؛ ران + ش = رانش؛ ساز + ش = سازش؛ خواه + ش = خواهش؛ تاب + ش = تابش؛ زای + ش = زایش و زۆری دیکه. له کۆتاییدا ئێمه خۆمان یه‌ک دنیا پاشگر و پێشگرمان هه‌یه و ده‌توانین به لێکدانیان له یه‌کتر وشه‌ی تازه‌ی لێ درووست بکه‌ین وه‌کوو ئه‌و کارانه‌ی که نه‌وه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌درخانییه‌کان بۆ زمانی کوردی کردوویانه، یان ئه‌و ڕه‌نج و کوێره‌وه‌رییه‌ی که مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز به ته‌نیا کێشاویه‌تی، هه‌ره‌وها ئه‌و خه‌بات و تێکۆشانه‌ی کۆڕی زانیاریی کورد کردوویانه و به سه‌دان وشه و زاراوه‌ی نوێیان هه‌ڵناوه و ڕۆ ناوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌رهه‌مه باش و بهپێزنهی که مامۆستای زمان‌زان و زمانه‌وان (مه‌سعوود موحه‌ممه‌د) بۆی به‌جێ هێشتووین، ئه‌مانه هه‌موویان هه‌ژیان و جێگای ڕێزن بۆ ئێمه و ده‌بێ بیانکه‌ین به سه‌رمه‌شق بۆ داهاتوومان و شتیان لێ فێر بین بۆ ڕۆنانی وشه به شێوه‌یه‌کی زانستیانه و ئاکادێمیک.

 

ناسری ڕه‌زازی ستۆکهۆڵم

 

تەواو