شوبات 4, 2021 Diyako Hashemi

ئامادەکردنی: ناسری ڕەزازی

وشه‌ی گۆسان

ئه‌م وتاره، به لای خوێنه‌ره‌وه ڕه‌نگه وه‌کوو نووسینێکی هونه‌ریی بێته ئه‌ژمار، به‌ڵام هه‌موو نووسینێک به‌تایبه‌ت نووسینی هونه‌ری، سه‌ر به لاشیپانه‌ی وێژه (ئه‌ده‌ب)ه‌وه ده‌نێ بۆ شیکاری. که وابوو تکایه وه‌کوو وتارێکی زمانه‌وانی ئه‌ژماری بۆ بکه‌ن، چوونکه مه‌به‌ستم ڕیشه‌کۆڵکردنی وشه‌که‌یه و هه‌ڵنانی به‌ره‌و ده‌روازه‌ی وێژه‌ی کوردی. 

وشه‌ی گۆسان ناوی تاکه و به‌و لاوکبێژ یان هۆرهچڕانهی که له سه‌رده‌می ماده‌کانه‌وه هه‌تا ده‌گاته سه‌رده‌می ساسانییه‌کان گاتاکانیان به ئاواز چڕیوه، وتراوه: گۆسان؛ گۆسان له بنه‌ڕه‌تدا گاسان یان گاتان بووه که له وشه‌ی گات به‌واتای سرووت و پاشگری ان پێکهاتووه و واتای بوێژی گاتاکان ده‌دات.

له زمانی کوردی‌دا واته‌کانی (ز) و (س) و (ت) لێک نزیکن و به واتا پێکه‌ڵپێکن و جێگۆڕکێ ده‌که‌ن، بۆ نموونه: گات که وشه‌یه‌کی کۆنی ئاڤێستایییه، پاش ساڵانیساڵ بووه به گاس و ئه‌وسا گۆڕاوه بۆ گاز. گۆسان له زمانی کوردی‌دا چه‌ندین واتای هه‌یه:

  1. له ئهنبانه بۆرینه‌دا نووسراوه: گۆسان گیایه‌كی ده‌شتییه؛
  2. دیسان له‌وێدا نووسراوه: گۆسان قالۆنچه‌یه‌کی سه‌وزی باڵداره؛ به‌ڵام گۆسان واتای ژیله یان  ژیلهمۆش ده‌دا که له‌بن خۆڵه‌مێشه‌وه ده‌بێته‌وه به ئاگر؛
  3. له بنه‌مادا گۆسان واتای بوێژی گاتاكانی زه‌ڕده‌شت، ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه گاتاكانی زه‌ڕده‌شتیان به هۆنراوه‌ی ٢٠ بڕگه‌یی چڕیوه ده‌دات، واته: گۆرانیبێژێك كه به دوو باڵ فڕیوه، هه‌م گۆرانیی گوتووه و هه‌میش هۆنراوه‌ی داناوه.

له سه‌رده‌می زه‌ڕده‌شتدا به‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه داستان و چیرۆكیان به هۆره و لاوك و حه‌یران چڕیوه، گوتوویانه: گۆسان، پاشان ئه‌م وشه‌یه له‌سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا بووه به: هۆنیاواچ، چونكه قسه‌كردنی باره‌گای ساسانییه‌كان به پاڵه‌یی بووه و هۆنیاواچ كه له دوو وشه‌ی (هۆنیا یان خۆنیا) به واتای خۆش و (واچ) که هه‌ر هه‌مان واتی هه‌ورامییه و واتای وتن و چڕین ده‌دات پێك هاتووه واژه‌یه‌کی لێکدراوه که ده‌بێته: خۆشخوان و خۆشبێژ؛ ئه‌م وشه‌یه‌یان دواتر كردووه به (خۆنیاگه‌ر و ڕامشگه‌ر و چامه‌گوو)، بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مای وشه‌كه بگۆڕن و له فارسیی نزیك بكه‌نه‌وه؛ بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی وشه‌ی هۆنیاواچ یان هۆنیاواز، له ژێره‌وه نموونه‌یه‌ك له نووسینێكی (ماری بۆیس خاتوون) كه له بنه‌ڕه‌تدا هیندییه و له ئینگلیس گه‌وره بووه و خوێندوویه‌تی ده‌هێنمه‌وه:

{له (کۆپه‌ڕی خونیاگه‌ری)دا كه ماری بۆییس خانم نووسیویه‌تی، نووسراوه: وشه‌ی گۆسان دوو كه‌ڕه‌ت له ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش له چیرۆكی (وه‌یس و ڕامین)دا؛ مینۆرسكی گوتوویه‌تی كه ڕیشه‌ی پارتیی هه‌یه واته فارسیی كۆن؛ جاری دووهه‌میان وشه‌ی گۆسان به ناونیشانی (نه‌وائین) ده‌رده‌كه‌وێ، كه پێتكانۆف له نێوان (ناوی گشتی و ناوی تاك) واته: (اسم عام و اسم خاص)دا، ئه‌م وشه‌یه به ناوی گشتیی ناو ده‌با؛ وه‌رگێڕی فارسیزمانی ئه‌م کۆپه‌ڕه‌ش ده‌ڵێ: ئه‌م وشه‌یه له وشه‌ی ئاوێته‌ی (نه‌وا و ئایین)ه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵكوو وشه‌یه‌كی فارسیی ناوه‌ڕاسته و واته (نواگن) كه له وشه‌ی (نواگ) وه‌رگیراوه و یانێ (نوا)ی فارسیی یان (نوادار) و (نواگر).}

من ئه‌م دیتنه‌م پێ هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م وشه‌یه ریشهكۆڵ بكرێت، وشه‌یه‌كی ئاوێستایی یان پاڵه‌ییی كۆنه، كه به كوردییه‌وه نزیكه هه‌تا فارسی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه فارسیی ناوه‌ڕاست یان پاڵه‌ییی كۆن، فارسی نییه و به وته‌ی زۆر زمان‌ناس و زمانزانی فارسی ئێرانی، پاڵه‌یی (زاراوه‌ی كورده‌كانی باشووری كوردستانی گه‌وره‌یه)، چونكه ئه‌و (زوانی پاڵه‌یی)یه، كه فارس باسی ده‌كا، یانێ زاراوه‌ی: كه‌لهوڕی، یان كه‌ڵوڕی.

{دیسان ئه‌م خانمه ده‌ڵێ: بۆ ده‌ورانی ساسانییه‌كان جیا له درێژه‌پێدانی سوننه‌تی گۆسانه‌كان له باكوور، بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی خونیاگه‌ری له ئێرانی گه‌وره‌دا!!، شایه‌ت و به‌ڵگه‌ی زۆر به ده‌سته‌وه‌یه و ده‌سته‌واژه‌ی فارسیی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده (هونیاگه‌ر و هۆنیاواز) بووه. }

واژه‌ی هونیاگه‌ر له پاڵه‌یی كۆندا هۆنیاواچ و هۆنیاواز بووه كه به مه‌به‌ست كردوویانه به خونیاگه‌ر و به‌م شێوه‌ره ماوه‌ته‌وه، دوایی كردوویانه به نه‌واگه‌ر و پاشان ڕامشگه‌ر و ئه‌وسا چامه‌گوو! له ڕاستیشدا ده‌ستلێدانی ئه‌م وشه‌گه‌له‌ش، وه‌كوو ده‌ستێوه‌ردانی هۆنراوه‌كانی باوه تایری هه‌مه‌دانی، به‌و مه‌به‌سته بووه كه بنهماكۆنهكهی له‌ناو به‌رن و نه‌یهێڵنه‌وه. ماری بۆیس خانم، دوایی له شوێنێكدا ده‌ڵێ:

(خونیاگه‌ری دواتر له لایه‌ن قهومگهلێكی وه‌كوو (ئه‌ڤغانی و كورد)ه‌وه، پارێزراوه.) منیش ده‌ڵێم: هۆنیا و خۆنیا، هه‌ردووكیان به سه‌ر بنه‌مای ریشه‌ی وشه‌ی كۆنی ئه‌وێستاییی (خۆن یان خون)ه‌وه دامه‌زراوه و وشه‌ی وه‌رگیراو له خۆن، ئه‌مڕۆ له كوردستان له ناوچه‌ی موكوریان به‌تایبه‌ت به شێوه‌ی خۆشخوان ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆی گۆڕانی سیاسیی مێژوویی، وشه‌گه‌لی دیكه جێگای وشه‌ی هۆنیاواچیان گرتۆته‌وه: (ده‌نگبێژ، لاوكبێژ، هۆره‌چڕ، گۆرانبێژ). 

هۆنیا و خۆنیا، هه‌ر دووکیان دوو واژه‌ی كۆنی پاڵهیین كه هۆنیا به واتا ره‌شۆكی (عامی)یه‌كه‌ی، ده‌بێته: هۆنینه‌وه و (خونیا)ش كه له ریشه‌ی (خون)ی ئاوێستایی یان پاڵه‌یی وه‌رگیراوه، واته خۆشبێژ و خوشخوان، چونكه له پاڵه‌ییی كۆندا خون یان خۆن یا هۆن، به واتای خۆش بووه و به كورتی گۆسه‌ن یان گۆسان یانێ هۆره‌چڕ یا به‌یتبێژ و جگه له كوردستان نه‌بێ، له هیچ شوێنێكی ئێران‌دا شتێكمان به ناوی به‌یت یان به‌یتبێژ نییه.

داستان یان چیرۆكی (وه‌یس و رامین)یش هه‌ر به زاراوه‌ی پاڵه‌یی یان كه‌ڵوڕیی كۆن نووسراوه و ده‌ستی لێدراوه. جا له‌به‌ر ئه‌مه، وه‌كوو سمایل بێشكچی ده‌ڵێ: مێژووی ئێران و ئێراق و سووریه و توركیه و وڵاتی له‌گوێن ئه‌مانه، ده‌بێ له‌سه‌ره‌وه بنووسرێنه‌وه، چونكه هه‌مووی به‌سه‌ر بناغه‌ی درۆ و ده‌له‌سه و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاماڵكردن و دژی بوون و هه‌بوونی گه‌لانی بنده‌ست و مافخوراوی ئه‌و وڵاتانه‌وه نووسراوه‌ته‌وه.

له زمانی كوردیدا به‌و چیرۆك و داستانگه‌له‌ی كه له كۆندا سنیه به سینه ماونه‌ته‌وه و زۆرتر داستانی حه‌ماسی و كۆمه‌ڵایه‌تین و به ئاواز ده‌گوترێن، ده‌ڵێن: به‌یت. وشه‌ی به‌یت هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌سه‌ر (بێت)ی عه‌ره‌بییه‌وه نییه و له ریشه‌ی (Poet)ی لاتینی كه‌وتۆته‌وه كه ده‌بێته شاعیر؛ هه‌روه‌ها به‌یت ده‌بێ له Pad) پاد(ی ئاوێستایی كه مانای شیعر ده‌دا كه‌وتبێته‌وه؛ دووریش نییه به‌یت له‌گه‌ڵ گۆشه‌ی به‌یات كورد و مه‌قامی (به‌یات) كه له ئێران پێیده‌گوترێ شوور، هه‌ر یه‌ك ریشه بن و سه‌رچاوه‌یان لێک ههڵپێچرابێت.

بۆ وشه‌كانی (هات و گات)ی کۆپه‌ڕی گاتاكانی زه‌ڕده‌شتیش که له ئاڤێستادا هه‌ن، هه‌ر دوو وشه‌كه كوردین و (هات) واتای هاتن و نه‌دا و شانس و به‌خت ده‌دا و (گات)یش مانای قاوكردن و بانگ و هاوار و سروودی گاتاکان ده‌دا، له كاتێكدا له زمانی فارسی‌دا هه‌ر دوو وشه‌كه بێ‌واتا ماونه‌ته‌وه! پێشم وایه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی كه كورد كۆنترین نه‌ته‌وه‌یه له ئێران‌دا نه‌ك وشه‌ی ناونیتكهههڵخڕێنی قه‌وم! هه‌روه‌سا كورد له فه‌رهه‌نگ و شوێنه‌واره كۆنه‌كانی ئێران‌دا هاوبه‌شه و، نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌كه‌مین بناغه‌دانه‌ری ئێرانه و شانیک (مدرک)ی دیکه‌شمان زۆره به ده‌سته‌وه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بانگشهیهمان.

ناسر ڕه‌زازی ستۆکهۆڵم  ١٤/٠٨/٢٠٠٥