شوبات 4, 2021 Diyako Hashemi

نووسینی: ناسری ڕەزازی

وشه‌ی وات له زمانی کوردی‌دا


وات، له ڕیشه‌ی واچی هه‌ورامییه‌وه هاتووه و واتای پیت (حرف) دهداله زمانی کوردی‌دا و ریشه‌ی هه‌ره‌کۆنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ واتی پاڵه‌یی پهلوی که پیتێکی مادیی ئاوێستایییه و له کۆندا به‌کار هاتووه. وات نه ته‌نیا وشه‌یه‌کی مادیی ئاوێستایییه، بگره هه‌ر هه‌ورامییه، به‌ڵام چوونکه کورد بنده‌ست بووه و نه‌یتوانیوه به زمانی خۆی بخوێنێ و بنووسێ و خزمه‌تی گه‌لی سه‌رده‌ستی کردووه، ئه‌م داژدەیە (مڵک)ی   خۆی له‌لا بێگانه بووه، ده‌نا ئه‌گه‌ر به‌وردی به‌ناو فه‌رهه‌نگی پاڵهییدا بگه‌ڕێین، سه‌دان وشه‌ی تێدا هه‌یه که داژده (مڵک)ی کورده و ئێمه داژدار (مالک)ی ئه‌و وشه‌گه‌له‌ین. من لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یێک دەهێنمەوە:
واچین که فارسه‌کان ده‌ڵێن: واتای سخنگو ده‌دا و چرگر واتای خواننده ده‌دا له فارسی‌دا، له بنه‌ڕه‌تدا یه‌که‌میان هه‌ورامییه و دووهه‌میان که‌ڵوڕییه و قه‌ت تا ئێستا به‌کاریان نه‌هێناوه، به‌ڵام له وشهداندا نووسیویانه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها بێکه‌ڵک دایان خستووه. ده‌یان نموونه‌ی دیکه‌ی وه‌کوو ئه‌م وشه‌گه‌له له فه‌رهه‌نگی پاڵهییدا دانووس (درج) کراون که ته‌نانه‌ت وشه‌ی هاوبه‌شیش نین و هه‌موویان کوردین.
وشه‌ی واچ که له هه‌ورامیدا بۆ ئاخافتن و دوین ده‌کار ده‌کرێ، ڕیشه‌ی وشه‌ی چاوگی واچینه، بۆ نموونه به هه‌ورامی ده‌بێژێ: گۆرانییهما په‌ی واچه، واته گۆرانییه‌کمان بۆ بێژه، که چاوگه‌که‌ی ده‌بێته: واته‌ی! که هیچ ڕیشه‌یه‌کی له زمانی فارسی‌دا نییه و به‌ڵکوو پڕبه‌پێست هه‌ورامییه، به‌ڵام چهرگهر که فارس ده‌ڵێن واتای گۆرانیبێژ ده‌دا ئەویش بە هەمان ڕەوێش (دەستوور)، ڕیشەی له زمانی فارسی‌دا نییه و پڕاوپڕ که‌ڵوڕییه که له سنه و ده‌وروبه‌ریش به‌کار ده‌برێ، بۆ نموونه: یه‌ی گوورانی ئهڕامان بچڕ، واته گۆرانییه‌کمان بۆ بێژه، وشه‌ی چڕ له چاوگی چڕین وه‌رگیراوه و له ناوچه‌ی سنه و هه‌ورامان بۆ بانگکردن به‌کار ده‌برێ، وه‌کوو: دیاکۆم په‌ی چڕه، واته دیاکۆم بۆ گاز که، به‌ڵام له هه‌ورامیدا له‌به‌ر بوونی مێیینه و نێرینه، ژن ده‌بێژی: ئاگه‌م په‌ی چڕه، به‌ڵام پیاو ده‌ڵێ: ئاگم په‌ی چڕه. واته ئه‌وم بۆ بانگ بکه. پرسیاریشی ده‌بێته: چڕیت؟ واته: بانگت کرد؟
گه‌ردان یان ده‌کارکردنی وشه‌ی واته ده‌بێته: واتم، واتت، واتش، واتما، واتتا، واتشا. وشه‌ی (واته)ش که مانای (یعنی) ده‌دا، هه‌ر له واتی هه‌ورامی وه‌رگیراوه.
له هه‌ورامیشدا وه‌کوو سۆرانی و کرمانجی ناوچه له‌گه‌ڵ ناوچه جیاوازه: له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ئه‌گه‌ر بێژی: تاوی بلی په‌ی بازاڕی؟ له وه‌ڵامدا ئێژێت: نمهتاوۆ یان نمهلوو، ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت، ده‌بێژن: کاردۆ واتش مه‌تاوی بلی په‌ی بازاڕی؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: مه‌لوو یان مهتاوۆ! واته بۆ ڕابردوو به‌کار دێ، به‌ڵام واچه بۆ دۆخی ئێستا به‌کار دێ، که بوو به واتش، یانێ بیڵێ، ده‌بێته: ڕابردوو. وه‌ک وتم چاوگه‌که‌ی ده‌بێته: واته‌ی. من لێره‌دا لێره‌دا بۆ سه‌لماندنی وته‌که‌م، میناکێک له (ماری بۆیس خانم)ی خه‌ڵکی بریتانیای به ڕه‌گه‌ز هیندی دێنمه‌وه:
گاسان (گۆسان)، وشه‌یه‌کی کۆنی ئه‌وێستایی مادییه و له زمانی کوردی‌دا چه‌ندین واتای هه‌یه:
١. گیایه‌كی ده‌شتییه؛
٢. ئاگر، سكڵ، ژیله‌مۆ؛
٣. بوێژی گاتاكانی زه‌ڕده‌شت، ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه گاتاكانی زه‌ڕده‌شتیان به هۆنراوه‌ی ٢٠ بڕگه‌یی چڕیوه، واته: گۆرانیبێژێك كه به دوو باڵ فڕیوه، هه‌م گۆرانیی گوتووه و هه‌میش هۆنراوه‌ی داناوه؛ له سه‌رده‌می زه‌ڕده‌شتدا به‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه داستان و چیرۆكیان به هۆره و لاوك و حه‌یران چڕیوه، گوتوویانه: گۆسان، پاشان ئه‌م وشه‌یه له‌سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا بووه به: هۆنیاواچ، چونكه قسه‌كردنی باره‌گای ساسانییه‌كان به پاڵه‌یی بووه و هۆنیاواچ كه له دوو وشه‌ی (هۆنیا یان خۆنیا)ی به واتا خۆش و پاشگری (واچ)ی به واتا وتنی هه‌ورامی پێك هاتووه، مانای: خۆشخوان و خۆشبێژ ده‌دا و ئه‌م وشه‌یه‌یان دواتر كردووه به (خۆنیاگه‌ر وڕامشگهر و چامه‌گوو)، بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مای وشه‌كه بگۆڕن و له فارسیی نزیك بكه‌نه‌وه؛ که وابوو، وشه‌ی گوتن و گۆتنیش هه‌ر له وات و واچی هاتوون! بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی وشه‌ی هۆنیاواچ یان هۆنیاواز، له ژێره‌وه نموونه‌یه‌ك له نووسینێكی خاتوو (ماری بۆیس) كه له بنه‌ڕه‌تدا هیبدییه و له ئینگلیس گه‌وره بووه و خوێندوویه‌تی دێنمه‌وه:
له (کۆپه‌ڕی خونیاگه‌ری)دا كه ماری بۆیس خانم نووسیویه‌تی، نووسراوه: وشه‌ی گۆسان دوو كه‌ڕه‌ت له ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش له چیرۆكی (وه‌یس و ڕامین)دا؛ مینۆرسكی گوتوویه‌تی ڕیشه‌ی پارتیی هه‌یه، واته فارسیی كۆن؛ جاری دووهه‌میان وشه‌ی گۆسان به ناونیشانی (نه‌وائین) ده‌رده‌كه‌وێ، كه پێتكانۆف له نێوان (نێوی گشتی و نێوی تاك)، واته: (اسم عام و اسم خاص)دا، ئه‌م وشه‌یه به نێوی گشتی نێو ده‌با؛ وه‌رگێڕی فارسیزمانی ئه‌م کۆپه‌ڕه‌ش ده‌ڵێ: ئه‌م وشه‌یه له وشه‌ی ئاوێته‌ی (نه‌وا و ئایین)ه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵكوو وشه‌یه‌كی فارسیی نێوه‌ڕاسته و واته (نواگن) كه له وشه‌ی (نواگ) وه‌رگیراوه و واته: (نوا)ی فارسی یان (نوادار) و (نواگر).
له‌ڕاستیدا گۆسان، وشه‌یه‌كی ئه‌وێستایی یان پاڵه‌ییی كۆنه، كه به كوردییه‌وه نزیكه هه‌تا فارسی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه فارسیی نێوه‌ڕاست یان پاڵه‌ییی كۆن، فارسی نییه و به گوته‌ی زۆر زمان‌ناس و زمانزانی فارسی ئێرانی، پاڵه‌یی (زاراوه‌ی كورده‌كانی باشووری كوردستانه)، چونكه ئه‌و (زووانی پاڵه‌یی)یه، كه فارس باسی ده‌كا، یانێ زاراوه‌ی: كه‌لهوڕی، یان كه‌ڵوڕی.
دیسان ئه‌م خانمه ده‌ڵێ: بۆ ده‌ورانی ساسانییه‌كان جیا له درێژه‌پێدانی سوننه‌تی گۆسانه‌كان له باكوور، له دره‌وشانه‌وه‌ی خونیاگه‌ری له ئێرانی گه‌وره‌دا!!، شایه‌ت و به‌ڵگه‌ی زۆر به ده‌سته‌وه‌یه و ده‌سته‌واژه‌ی فارسیی نێوه‌ڕاست بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده، (هونیاگه‌ر و هۆنیاواز) بووه.
واژه‌ی هونیاگه‌ر له پاڵه‌ییی كۆندا هۆنیاواچ و هۆنیاواز بووه كه به ئه‌نقه‌ست كردوویانه به خونیاگه‌ر و به‌م شكڵه ماوه‌ته‌وه، دوایی كردوویانه به نه‌واگه‌ر و پاشان ڕامشگه‌ر و ئه‌وسا چامه‌گوو! له ڕاستیشدا ده‌ستلێدانی ئه‌م وشه‌گه‌له‌ش، وه‌كوو ده‌ستێوه‌ردانی هۆنراوه‌كانی باوه تاهیری هه‌مه‌دانی، به‌و مه‌به‌سته بووه كه وشه كۆنه‌كه‌ی له‌ناو به‌رن و نه‌یهێڵنه‌وه. ماری بۆیس خانم، دوایی له شوێنێكدا ده‌ڵێ:
خونیاگه‌ری دواتر له لایه‌ن قهومگهلێكی وه‌كوو (ئه‌ڤغانی و كورد)ه‌وه، پارێزراوه. منیش ده‌ڵێم: هۆنیا و خۆنیا، هه‌ردووكیان به سه‌ر بنه‌مای ڕیشه‌ی وشه‌ی كۆنی ئه‌وێستایی (خۆن یان خون)ه‌وه دامه‌زراوه و وشه‌ی وه‌رگیراو له خۆن ئه‌مڕۆ له كوردستان، له ناوچه‌ی موكوریان به‌تایبه‌ت به شێوه‌ی خۆشخوان ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆی گۆڕانی سیاسیی مێژوویی، وشه‌گه‌لی دیكه جێگای وشه‌ی هۆنیاواچیان گرتۆته‌وه: (ده‌نگبێژ، لاوكبێژ، هۆره‌چڕ).
هۆنیا و خۆنیا، هه‌ر دوویان دوو وشه‌ی كۆنی پاڵهیین كه هۆنیا به واتا ڕه‌شۆكی (عامی)یه‌كه‌ی، ده‌بێته: هۆنینه‌وه و (خونیا)ش كه له ڕیشه‌ی (خون)ی ئاوێستایی یان پاڵه‌یی وه‌رگیراوه، واته خۆشبێژ و خوشخوان، چونكه له پاڵه‌ییی كۆندا خون یان خۆن یا هۆن، به واتای خۆش بووه و به كورتی گۆسه‌ن یان گۆسان یانێ هۆره‌چڕ یا به‌یتبێژ و جگه له كوردستان نه‌بێ، له هیچ شوێنێكی ئێران‌دا شتێكمان به نێوی به‌یت یان به‌یتبێژ نییه.
من له‌گه‌ڵ چه‌ند شاره‌زایه‌ک قسه‌م کردووه و له‌و بڕوایه‌دان که وات واتای هه‌مان (حرف)ه که له فارسی‌دا به‌کار ده‌چێ و وشه‌ی(واج)یش که له زمانی فارسی‌دا بۆ ده‌نگ (فۆنیم) به‌کار براوه، هه‌ر هه‌مان (واچ)ی هه‌ورامییه که له فه‌رهه‌نگی پاڵه‌یی وه‌رگیراوه.
له کۆتاییدا مه‌به‌ستم له‌م نووسینه ئه‌وه‌یه که ئێمه بۆ (حرف)ی عه‌ره‌بی که له فارسیشدا به‌کار ده‌چێ، (تیپ و پیت)مان هه‌یه و پێویست ناکا ده‌ستیان لێ بده‌ین و کێشه بۆ زمانه‌که‌مان درووست که‌ین، به‌ڵام هیوادارم ئه‌م (وات)هی که من لێره‌دا باسم کرد، بۆ کارێکی زانستی به‌کار بهێنرێ و بۆ ئه‌وه بشێ که له شوێنێکی دیکه‌دا که‌ڵکی لێ وه‌ر بگرین و بتوانین له داهاتوودا یا وه‌کوو پاشگر یان وه‌کوو پێشگر، ده‌یان وشه‌ی دیکه‌ی لێ دابڕ‌ێژین.

تەواو