تشرینی دووه‌م 19, 2019 Diyako Hashemi

ڕۆژاوا نەک ڕۆژئاوا

 

قرتاندنی (ئـ)

 

هەمزە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراوە و کورد تەنیا لە کاتێکدا بەکاری دەهێنێت کە نەهێڵێت دوو بزوێن پێکەوە بنووسرێن یان نەهێڵێت بزوێنێک بکەوێتە سەرەتای وشەوە. ئەگینا پێویست نییە بەکار بهێنرێت.

کورد هەر لە کۆنەوە تا بۆی کرابێت هەمزەی تەنیا لە کاتی پێویستدا بەکار هێناوە، ئەگینا قرتاندوویەتی، بۆ نموونە لە کۆنەوە وای کردووە: 

 

ترش + ئاو = ترشاو (نەک: ترشئاو)

کوڵ + ئاو = کوڵاو (نەک: کوڵئاو)، واتە ئاوێک کە کوڵاوە.

بار + ئاش = باراش (نەک: بارئاش).

گۆلک + ئاو = گۆلکاو (نەک: گۆلکئاو).

کە وا بێت دەتوانین ئەوە بکەینە بنەما بۆ وشەی لێکدراو یان داڕێژراوی نوێش و هەر بەو پێیە گۆی بکەین و هەمزەکەش لە کاتی نووسیندا بقرتێنین:

 

ڕۆژاوا، نەک: ڕۆژئاوا

خۆراوا، نەک: خۆرئاوا

ماڵاوایی، نەک: ماڵئاوایی