ئازار 6, 2019 Diyako Hashemi

 

ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی

ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: 2019-03-06

 

جوانترین وشەی داتاشراوی کوردی

(هێلزۆکی Ovoviviparity)

(هێلزۆک Ovoviviparous)

 

لە هەموو زمانێکدا جاروبار بۆ دەوڵەمەندبوونی زمان، لە ڕێگەی داتاشینەوە وشەی نوێ درووست دەکەن، جاری وایە ئەو وشانە زۆر نالەبار دێنە بەرگوێ  و هەر لای خەڵک جێ ناگرن، جاری واشە جوانن. بۆ نموونە لە کوردیدا وشەی داتاشراوی کاژێر hour زۆر مشتومڕی لەسەرە و زۆر کەس بەدڵیان نییە. ئێستە باسی من لەسەر ئەو وشەیە نییە، بەڵکوو بەپێچەوانەوە باسی من وشەیەکی داتاشراوی ترە کە بەڕای من جوانترین وشەی داتاشراوی کوردییە:

(هێلزۆکی Ovoviviparity)

 

هەندێک گیاندار هەن کە هێلکەکەیان لەناو سکیاندایە و لەڕێی هەڵهێنانی هێلکەکە لەناو سکیاندا بێچووەکەیان دەبێت. لە عەرەبیدا بەو گیاندارانە دەڵێن: (بیوض ولود) بە کردەوەی منداڵبوونەکە دەوترێت (البيوضية الولودية Ovoviviparity).

کوردیش هات لە وشەی هێلکە و زایین وشەی هێلزۆک و هێلزۆکیی داتاشی.

 

هێلزۆکەکان: ئەو گیاندارانەی کە لەڕێی هەڵهێنانی هێلکە لە سکیاندا بێچووەکەیان دەبێت.

هێلزۆکی: شێوەیەکی زاووزێیە کە بێچوو لەناو هێلکە لە ناو سکی دایکیدا لەدایک دەبێت.

 

  • بۆ بینینی هێلزۆکێک لە کاتی زاووزێدا فەرموون چاو لەم گرتە ڤیدیۆییە بکەن.

 

 

گیانلەبەرێکی هێلزۆک Ovoviviparous animals
گیانلەبەرێکی هێلزۆک Ovoviviparous animals