ئازار 5, 2016 Diyako

ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی

ئاوڕێک لە وشەنامە کوردییەکان

The Kurdish dictionaries


پێشهکی
لهمێژه مرۆڤ بیری له کۆکردنهوهی وشهکانی زمانی خۆی کردووهتهوه و پاراستنی وشه و زمانی به پاراستنی گهل و نهتهوه زانیوه. ههر گهلێکیش زمانی فهوتابێت بێگومان خۆشی فهوتاوه.
نهتهوه پێشکهوتووهکان ههر کامهیان بۆ خۆیان سهدان فهرههنگی جۆربهجۆریان له بواره جیاکاندا داناوه، وهکوو بواری زانستی، گشتی، پزیشکی، ئهستێرهوانی، فیزیا، کیمیا، گیانهوهرزانی، ئابووری، ڕووهکزانی، ڕامیاری، فهلسهفه، وێژه، بیرکاری، کشتوکاڵ، زهویزانی، زمان، ڕێگاوبان، پیشهسازی، ئهلهکترۆنیک، ناو، ئاژهڵ، پهلهور، ماف و دهیان لقی تر.
سهرهڕای ئهوه گهلێک بابهت و وتار و نووسین و نامیلکه و پهرتووک و گۆڤار و هتد بڵاو دهکهنهوه. ههروهها زۆر کۆڕ و کۆبوونهوهش لهو بواره دهگرن و کۆڕ و کۆمهڵی زانیاری و ئهکادیمی و وشهسازییان ههیه که پێک هاتوون له زمانزانان و زمانهوانانی پسپۆڕ و شارهزا و لێهاتوو.
ههر ساڵ لهگهڵ پێشکهوتنی زانست و زانیاری و پێکهاتنی زاراوهی نوێ، فهرههنگی نوێش دهکهوێته ئاراوه.
کاروانی فهرههنگنووسیش له ناو کورددا لهمێژه کهوتووهته ڕێ، ههرچهند ڕێگایهکی زۆر دوورودرێژ و پڕ ههوراز و نشێوی له پێشدایه. لهم ساڵانهی دواییدا گهلێک فهرههنگی نوێ و جۆربهجۆری کوردی کەوتووەتە ئاراوه که بێگومان مایهی دڵخۆشییه.
فهرههنگنووسانی کورد زۆر جار به تاقوتهنیا ئهرکی گرووپێکیان به ئهستۆ گرتووه و هیلاکی و شهونخوونییان کێشاوه و شار به شار و دێ به دێ گهڕاون و وشهیان کۆ کردووهتهوه.
ئێمه لێره ههوڵ دهدهین لیستهیهک له ههموو ئهو فهرههنگانه کۆ بکهینهوه که تا ئێسته نووسراون، بێگومان بۆ ئهو کاره پێویستمان به زانیاریی ئێوهی خۆشهویسته، بۆیه داواکارین ئهگهر زانیارییهکتان سهبارهت به ناو و ناوی نووسهر و ساڵی دهرچوون و ژمارهی لاپهڕهکانی فهرههنگێکی کوردی ههیه که لهم لیستهیهی ئێمهدا نییه، ئاگادارمان بکهنهوه.
له کۆنهوه تاکوو ئێسته:

  1. یهکهم فهرههنگی کوردی له سهدهی 17 له ساڵی 1683/1682ی زایینی لهلایهن هۆنهر (شاعیر)ی مهزنی کورد ئهحمهدی خانی لهژێر ناونیشانی (فهرههنگی نهوبههار)دا نووسرا. ئهم فهرههنگه لهبهرگرهوهی نزیکهی 6 ههزار وشه و بهشێوهی (قهسیده) و ههر قهسیدهیهکیشی لهسهر کێشێکه. فهرههنگی نهوبههار فهرههنگێکی کوردی ـ عهرهبی بوو:
    (رجل) پێ و (رکبة) ئهژنۆ (بطن) سک
    (صدر) سنگ و (جید) ئهستۆ (عین) چاڤ
    ئهم فهرههنگه چهند جارێک بڵاو کرایهوه، بۆ یهکهمجار له لایهن (یوسف ضیاءالدین پاشا الخالدی المقدسی) له پاشکۆی وشهنامهکهی (الهدیة الحمیدیة فی الغة الکردیة)دا بڵاو کرایهوه.
  2. فهرههنگی ئیتالیایی ـ کوردی، لهلایهن قهشهی ئیتالی (ماوریزۆ گارزۆنی Maurizio Garzoni)، ساڵی 1787، له ڕۆما. فهرههنگێکی زۆر بهکهڵک و سهرکهوتوو بوو.
  3. سێههم فهرههنگ له ساڵی 1895ی زایینی لهژێر ناونیشانی (فهرههنگی ئهحمهدی) لهلایهن شێخ مارفی نۆدێ به شێوهی هۆنراوه که فهرههنگێکی عهرهبی ـ کوردی بوو بڵاو کرایهوه.
  4. فهرههنگێکی کوردی ـ ڕووسی، پیۆتر لرخ، ساڵی 1858ی زایینی.
  5. فهرههنگێکی کوردی ـ فهرهنسی، لهلایهن زانای گهوره ئا. ژابا، 1879، 463 لاپهڕه، 15 ههزار وشه.
    ئا. ژابا دوو فهرههنگی (فهرهنسی ـ ڕووسی ـ کوردی) و (کوردی ـ فهرهنسی ـ ڕووسی)یشی داناوه که هێشتا ههر به شێوهی دهستنووسه و له ئهرشیڤی ئهکایمیی سۆڤێت له لینینگراد ههڵگیراون.
  6. فهرههنگۆکێکی بیست لاپهڕهیی، قهشهی ئهمریکی (سی. ری)، ساڵی 1870.
  7. فهرههنگۆکێکی کوردی ـ ئهڵمانی، ڕۆژههڵاتناس (ئا. سۆتسین)، کۆتاییی سهدهی نۆزده.
  8. فهرههنگۆکێکی کوردی ـ ڕووسی، سێ ههزار وشه، ههروهها فهرههنگۆکێکی ڕووسی ـ کوردی، چوار ههزار وشه، لهلایهن زانای ڕووسی (س. ئا. یهگیزارۆڤ).
  9. فهرههنگێکی کوردی ـ عهرهبی، (یوسف ضیاءالدین پاشا الخالدی المقدسی)، 319 لاپهڕه، ئهستهمبووڵ، ساڵی 1893.
  10. فهرههنگۆکێکی کوردی ـ ئینگلیزی، ساڵی 1913، ههروهها فهرههنگۆکێکی ئینگلیزی ـ کوردی، ساڵی 1919، حهفتا لاپهڕه لهلایهن میجهرسۆن.
  11. فهرههنگۆکێکی ڕووسی ـ کوردی، (ش. ف. نیکوتین)، ساڵی 1916، ورمێ.
  12. فهرههنگۆکێکی شازده لاپهڕهیی، میسیۆنهری ئهمریکی (ل. و. فۆسۆم)، ساڵی 1919.
    له ساڵانی 30ی سهدهی بیستهمدا قۆناغێکی نوێ له فهرههنگنووسی لهنێوان ڕووناکبیرانی کورددا دهستی پێ کرد، ئهویش له ئاکامی ههستی نهتهوایهتیی پێنووسبهدهستانی کورد.
  13. فهرههنگۆکێکی زاراوهی کۆمهڵایهتی و سیاسی له گۆڤاری (هیوا)، جهلادهت عالی بهدرخان، ساڵانی 30.
  14. فهرههنگۆکێک له گۆڤاری (نزار)، مامۆستا عهلائهدین سهجادی.
  15. فهرههنگۆکێک له لایهن مامۆستا شاکر فهتاح، ساڵی 1934.
  16. فهرههنگی عهرهبی ـ کوردی، مامۆستا عهبدوڵڵا زێوهر، ساڵی 1941.
  17. ڕابهر، فهرههنگێکی قوتابخانهییی عهرهبی و کوردییه، ساڵی 1950، 15 ههزار وشه، زانای گهورهی کورد مامۆستا گیوی موکریانی که ههندێ جار به باوکی فهرههنگی کوردیش ناو دهبرێ.
  18. فهرههنگی کۆلکهزێڕینه، کوردی ـ عهرهبی ـ فارسی ـ فهرهنسی ـ ئینگلیزی، ساڵی 1955، مامۆستا گیوی موکریانی.
  19. فهرههنگی مههاباد، کوردی ـ عهرهبی، نزیکهی 30 ههزار وشه، 1961، مامۆستا گیوی موکریانی.
  20. فهرههنگی نۆبهره، عهرهبی ـ کوردی، بهرگی یهکهم 1986، بهرگی دووهم 1990، مامۆستا گیوی موکریانی.
  21. فەرهەنگی کوردستان، کوردی ـ کوردی، 940 لاپهڕهی قهباره گهوره، ساڵی 1999، مامۆستا گیوی موکریانی. بهداخهوه ئهم فهرههنگه پاش کۆچی مامۆستا گیوی موکریانی له چاپ درا و بڵاو کرایهوه و خۆی که زۆربهی تهمهنی لاوی و پیریی تهرخانی فهرههنگنووسی کردبوو و پێنج فهرههنگی پێشکهش به کورد کرد نهیتوانی ئهو فهرههنگه به چاپکراوی ببینێ.
  22. فهرههنگۆک بۆ قوتابیانی کورد، 1955، مامۆستا عیززهددین مهلا مستهفا.
  23. فهرههنگی کوردی ـ فارسی ـ عهرهبی، زانای پایهبهرزی کورد مامۆستا شێخ موحهمهدی مهردۆخ، دوو بهرگ سهرجهم 1942 لاپهڕه، ساڵی 1956، چاپی تاران.
  24. فهرههنگی خاڵ، یهکهم فهرههنگی کوردی به کوردی، سێ بهرگ، یهکهم بهرگی له ساڵی 1960 بڵاو کرایهوه و دوایی ئهوانی تریش لهچاپ دران. فهرههنگی خاڵ یهکێکه له سهرکهوتووترین فهرههنگه کوردییهکان که له لایهن مامۆستا شێخ موحهمهدی خاڵ دانرا. ئهم فهرههنگه سهرچاوهیهکی باش بوو بۆ فهرههنگهکانی دواتر که کهوتنه ئاراوه.
  25. فهرههنگی کوردی ـ عهرهبی ـ فارسی، مامۆستا عهلائهدینی سهجادی، ساڵی 1962.
  26. فهرههنگا کوردی، کوردی ـ کوردی به شێوهی کرمانجیی ژووروو له دوو بهرگدا، مامۆستا جگهرخوێن، ساڵی 1962.
  27. فهرههنگی کوردی ـ تورکی، یهکهم فهرههنگی کوردی ـ تورکییه. نزیکهی 10 ههزار وشه، مووسا عهنتهر، ساڵی 1967.
  28. (فرهنگ کردی)، کوردی ـ فارسی، بهرگی یهکهم تهنها پیتی (ا ـ ب)، م. ئهورهنگ، تاران ساڵی 1968.
  29. فهرههنگی عهرهبی ـ کوردی، مامۆستا مهلا عهبدولکهریمی مودهڕیس، ساڵی 1970 به شێوهی هۆنراوه.
  30. فهرههنگی زانیاری، مامۆستا عهبدولقادر بهرزنجی، سلێمانی، 1971.
  31. فهرههنگی کشتوکاڵ، مامۆستا مهعرووف قهرهداغی، 1972/1973.
  32. فهرههنگۆکێکی کوردی ـ فارسی ـ عهرهبی، موحهمهد ئهمینی میسری سهییدیان، مههاباد.
  33. زاراوهی زانستی، له لایهن چهند لێژنهیهکی تایبهتی، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، 1960.
  34. زاراوهی زانستی، نهقابهی مامۆستایانی سلێمانی، 97 لاپهڕه.
  35. ههندێک زاراوهی زانستی، سێسهد زاراوه، مامۆستا جهمال نهبهز، 1960.
  36. فهرههنگۆکی زانستی، سێ ههزار زاراوه، مامۆستا جهمال نهبهز، 1960/1961.
  37. فهرههنگۆکی زاراوهی پارێزگای سلێمانی، عهرهبی ـ کوردی، لێژنهیهکی تایبهتی، 1971، نزیکهی 1400 وشه.
  38. فهرههنگی کوردی ـ عهرهبی، گۆڤاری پهروهرده و زانست، بهڕێوهرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی، 196 لاپهڕه، 1972.
  39. گۆڤاری کۆڕی زانیاریی کورد، بهرگی یهکهم، بهرگی دووهم.
  40. زاراوهی کارگێڕی، کۆڕی زانیاریی کورد، 1983/1984.
  41. فهرههنگێکی ئهرمهنی ـ کوردی به ناوی خهبهرناما ژ زمانێ فهلهیی ـ کورمانجی، ڕهوان له سۆڤیهتی پێشوو، نزیکهی 300 لاپهڕه، 1933.
  42. فهرههنگۆکێکی ئهرمهنی ـ کوردی به ناوی خهبهرناما تیرمینۆلۆجیی فهلهیی ـ کورمانجی، 50 لاپهڕه، 1935.
  43. فهرههنگێکی ئهرمهنی ـ کوردی به ناوی خهبهرناما ئهرمهنی ـ کوردی، سهمهندێ چیابهند، ئارامێ چاچان، 352 لاپهڕه، 23 ههزار وشه، یهریڤان، 1957.
  44. فهرههنگی ڕووسی ـ کوردی، دوکتۆر ئی ڤاریزۆڤ، 782 لاپهڕه، نزیکهی 30 ههزار وشه، 1957.
  45. فهرههنگی کوردی ـ ڕووسی، چهرکهزی بهمۆ، 618 لاپهڕه، 14 ههزار وشه، 1957.
  46. فهرههنگی کوردی ـ ڕووسی، مامۆستا قهناتی کوردۆ، نزیکهی 34 ههزار وشه، 1960، یهکێک له فهرههنگه ههره باشهکان.
  47. فهرههنگێکی کوردی (کرمانجیی خواروو) ـ ڕووسی، لێژنهیهک به سهرۆکایهتیی قهناتی کوردۆ پاش ده ساڵ کار تیاکردن ئامادهی کردبوو بۆ چاپ نازانم ئێسته له چاپ دراوه یان نا. ئهم فهرههنگه نزیکهی 30 ههزار وشهی تیا بوو.
  48. فهرههنگێکی فرێزیۆلۆژیی کوردی ـ ڕووسی، مهکسیمی خهمۆ بهرپرسی کارگێڕیی بهشی کوردیی یهریڤان ئامادهی کردبوو بۆ چاپ، نازانم له چاپ دراوه یان نا.
  49. کتێبێک به ناوی (ڕێزمانی ئاسووری و کوردی و یهزیدی) که بهشێکی ههره زۆری فهرههنگه ئاغا بوترس ئهڵۆ، بهغدا 1920.
  50. کتێبێکی ڕێزمانی کوردی که لاپهڕهی 55 تا 114ی فهرههنگێکی ئینگلیزی ـ کوردییه، ر. ف. جاردین، بهغدا 1922.
  51. فهرههنگی کوردی ـ فهرهنسی ـ ئینگلیزی، جویس بلۆ، 263 لاپهڕه، پاریس 1965.
  52. فهرههنگی کوردی ـ ئینگلیزی، مامۆستا تۆفیق وههبی و س. ئهدمۆنس، لهندهن 1966. یهکێک له فهرههنگه ههره باشهکان.
  53. فهرههنگۆکێکی 30 لاپهڕهیی بۆ گهشتیارهکان، ئینگلیزی ـ کوردی، (The World Publishing Company)، ئهمریکا 1965.
  54. فهرههنگی کوردی ـ ئینگلیزی، (Ernest N. MacCarus)، ساڵی 1965.
  55. (فهرههنگچه)، سهیید موحهمهدی سهمهدی، 1979، تاران، 83 لاپهڕه.
  56. فهرههنگی کوردی ـ پارسی (ئاری)، سدیق بۆرهکهیی، بهرگی یهکهم، 1968، لهسهر ئهرکی موراد ئاورهنگ، تاران، چیهر 348 لاپهڕه. بهرگی دووهم 1969، تاران، چیهر 413 لاپهڕه.
  57. فهرههنگی پههلهوی ـ کوردی، سدیق بۆرهکهیی، 1971، تاران، چیهر 92 لاپهڕه.
  58. فهرههنگی فارسی ـ کوردی، شوکروڵڵا بابان، 1981، تاران، 872 لاپهڕه.
  59. فهرههنگی فارسی ـ کوردی، م. س. کارا، 1982، سنه، 348 لاپهڕه.
  60. فهرههنگی قوتابی، د. ئیحسان فوئاد، جهمال عهبدول، عهبدوڵڵا شاڵی، موحهمهد ئهمین غهفوور ههورامانی، 1985، وهزارهتی پهروهرده، بهغداد، 272 لاپهڕه.
  61. فهرههنگی لهک و لوڕ، حهمید ئیزهد پهنا و مهحموود زامدار، 1978، کۆڕی زانیاریی کورد، 230 لاپهڕه.
  62. فهرههنگی ناوی دهنگ له زمانی کوردیدا، د. نهسرین فهخری، بهغدا، 1974، 122 لاپهڕه.
  63. قامووس ئاری ـ کوردی، سابر گرد عازهبانی، 1985، بهغداد، 222 لاپهڕه.
  64. قامووسی دهروونناسی، د ـ ر، عهبدولستار تاهیر شهریف، 1985، چ علا، 252 لاپهره.
  65. قامووسی زمانی کوردی، عهبدولڕهحمان زهبیحی، 1977، چاپی کۆڕی زانیاریی کورد، 246 لاپهڕه، بهرگی دووهم، 1979، کۆڕی زانیاریی کورد، 230 لاپهڕه.
  66. قامووسی زبانی کوردی، ء و ب، 472 لاپهڕه، عهبدولڕهحمان زهبیحی، نوێکردنهوهی چاپ، ئینتشاراتی سهلاحهدینی ئهیووبی، 1988، ورمێ.
  67. (فرهنگ ماد) = فهرههنگی ماد، کوردی ـ فارسی، بهرگی یهکهم، ء، سدیق بۆرهکهیی، تاران 1361ی ههتاوی. 215 لاپهڕه.
  68. (فرهنگ ماد) = فهرههنگی ماد، کوردی ـ فارسی، بهرگی دووهم، ب، سدیق بۆرهکهیی، تاران 1369ی ههتاوی، 208 لاپهڕه.
  69. (فرهنگ اصیل)، کوردی ـ فارسی، فتاح عزیزی اقدم.
  70. قاموسا سهلاحهدین، سهلاح سهعدلا، چاپا یهکهم 1998، چاپی دووهم 1999، کتێبفرۆشیی ههرزان سوید، به پیتی سۆرانی 1183 لاپهڕه، چاپی سێههم به پیتی لاتین ساڵی 2000، ئهنستیتۆی کورد له پاریس، 72000 وشه.
  71. (فرهنگ سه زبانه ئاسۆ) = فهرههنگی سێ زمانهی ئاسۆ، کوردی ـ فارسی ـ ئینگلیزی، ئهمیر ئهمینی، 572 لاپهڕه، ساڵی 2002/2003.
  72. (فرهنگ گیاهان داروئی) = فهرههنگی گیا دهرمانییهکان، ئهمیر ئهمینی، کوردی ـ ئینگلیزی ـ فارسی، چاپی چوارهم 1381ی ههتاوی.
  73. فهرههنگا گولی، فارسی ـ کوردی، مسعود خالد گولی، 400 لاپهڕه، دهۆک 2002.
  74. ئینسایکلۆپێدیای پزیشکایهتیی خێزانی، د. عبدالرحمن عبدالله، 442 لاپهڕه، سلێمانی 2002.
  75. (فرهنگ کردی کرمانشاهی) = فهرههنگی کوردیی کرماشانی، کوردی ـ فارسی، عهلی ئهشرهفی دهرویشیان، 432 لاپهڕه.
  76. فهرههنگی کوردی ـ تورکی، تورکی ـ کوردی، Torî، 1992، ئهستهمبووڵ، 496 لاپهڕه.
  77. فهرههنگی مزگین Mizgîn، وێنهدار، بۆ مناڵان، به کرمانجیی ژووروو، محهمهد دههسوار، 1995.
  78. فهرههنگی تاهیر سادق، فهرههنگی هاوواتاکانی زمانی کوردی، کوردی ـ کوردی ـ عهرهبی، سلێمانی 1998، 440 لاپهڕه
  79. القاموس الکردی الحدیث، الستاذ علی سیدو گورانی، 670 لاپهڕه، 1985، به پیتی لاتین.
  80. فهرههنگی کوردی ـ فارسی، (علی اکبر وقایع نگار)، 223 لاپهڕه، 1369ی ههتاوی، 1990ی زایینی.
  81. الدلیل الغوی الثلاثی، عزیز رشید عقراوی، 1980، 380 لاپهڕه.
  82. فهرههنگا ژین، کوردی (کرمانجیی ژووروو، لاتین) ـ عهرهبی، موحهمهد جهمیل سهیدا، 424 لاپهڕه.
  83. فهرههنگی کوردی ـ تورکی، تورکی ـ کوردی، D. izoli، ساڵی 1992، 913 لاپهڕه.
  84. فهرههنگی کوردی (زازاکی) ـ تورکی، مونزر جهم، 1994، 589 لاپهڕه.
  85. فهرههنگی دملکی ـ تورکی، Malmisanij، ساڵی 1987، 431 لاپهڕه.
  86. فهرههنگی زازایی ـ تورکی، هارون تورگوت، 336 لاپهڕه، ساڵی 2001.
  87. فهرههنگی زازاکی ـ تورکی، تورکی ـ زازاکی، توران ئهردهم، 1997، ئهستهمبووڵ، 222 لاپهڕه.
  88. فهرههنگی زازایی ـ تورکی، مهسوت ئوزجان، 1997، 234 لاپهڕه.
  89. فهرههنگا کوردی ـ ئهڵمانی ـ کورمانجی، 721 لاپهڕه، 1992، بهرلین.
  90. فهرههنگۆکی کوردی ـ پههلهوی ـ کورمانجی ـ 1997، 38 لاپهڕه.
  91. فهرههنگی کوردی (کرمانجیی ژووروو) ـ ئهڵمانی، 1992، ئهڵمانیا، 543 لاپهڕه.
  92. فهرههنگی کوردی ـ فهرانسهیی، ههڵکهوت حاکم، پاریس 1993، ههم به پیتی سۆرانی و ههم به پیتی لایتن، 318 لاپهڕه.
  93. فهرههنگی کوردی (کرمانجیی ژووروو) ـ فهرانسهیی ـ ئینگلیزی، ساڵی 1965، Joyce Blaue، نزیکهی 263 لاپهڕه.
  94. فهرههنگی کوردی (کرمانجیی ژووروو) ـ دانیمارکی، مهسوت زیلان، 1994، 263 لاپهڕه.
  95. فەرهەنگەکانی مامۆستا جەمال عەبدول:
  96. فهرههنگی شهوکار، تایبهت به کیمیا، ئینگلیزی ـ عهرهبی ـ کوردی، 18000 زاراوه، 1998، جهمال عهبدول.
  97. فەرهەنگی ڕاگەیاندن، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، جەمال عەبدول، 16000 وشە، جەمال عەبدول، سلێمانی ساڵی 2006.
  98. فەرهەنگی زەویزانی، (ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی)، جەمال عەبدول، ساڵی ٢٠٠٧.
  99. فەرهەنگی هونەر، (ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی)، جەمال عەبدول، ساڵی ٢٠٠٦.
  100. بەرکوڵێکی زاراوە پێترۆڵییەکان، زەویزانی و کیمیا، (ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی)، جەمال عەبدول، بەرگی یەک، هەولێر
  101. فهرههنگی کیمیا، ئینگلیزی ـ عهرهبی ـ کوردی، 1750 زاراوه، 1999، جهمال عهبدول.
  102. فەرهەنگی کیمیای شیکاری، (ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی)، جەمال عەبدول، ساڵی ٢٠٠٢.
  103. فەرهەنگی کیمیای ئەندامی، (ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی)، جەمال عەبدول، ساڵی ٢٠٠٢.
  104. فەرهەنگی کیمیای فیزیایی، (ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی)، جەمال عەبدول، ساڵی ٢٠٠٥. فەرهەنگی
  105. فەرهەنگی زیوار، نزیکەی ٧٠٠٠ زاراوەی فیزیا، کیمیا، زیندەزانی، بیرکاریی قۆناغی زانکۆ، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، ٣٣٥ لاپەڕە، جەمال عەبدول، ساڵی 1995.
  106. ئینسایکلۆپیدیای کیمیا، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، بەرگی یەکەم 1999، بەرگی دووەم 2001، بەرگی سێیەم و چوارەم ٢٠٠٥.
  107. فەرهەنگی نما، فەرهەنگی سیاسی-ئابووری-کارگێڕی (ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی)، د. ڕێباز جەمال عەبدول، ساڵی ٢٠٠١.
  108. قامووسی دهروونزانی، ئینگلیزی ـ عهرهبی ـ کوردی. 1985، عهبدولستار تاهیر شهریف، 252 لاپهڕه.
  109. کوردی ـ ئینگلیزی، ئینگلیزی ـ کوردی، به کرمانجیی ژووروو، Aziz Amindarov، نیویۆرک، 1994، 313 لاپهڕه.
  110. (واژه نامه کردی ـ فارسی)، (د. محمد تقی ابراهیم پور)، تاران 1373ی ههتاوی، 1994ی زایینی، 795 لاپهڕه.
  111. (واژه نامه فارسی ـ کردی)، (د. محمد تقی ابراهیم پور)، تاران 1373ی ههتاوی، 1994ی زایینی، 429 لاپهڕه.
  112. حهوتهوانه، فهرههنگی ئینگلیزی ـ کوردی ـ فارسی، فهتاحی کاویان، سلێمانی 2000.
  113. ئهستێره گهشه، کوردی ـ عهرهبی، فازیل نیزامهدین، چاپی یهکهم، چاپی دووهم 565 لاپهڕه ساڵی 1989.
  114. فهرههنگی دانیمارکی ـ کوردی، ئاواره گهرمیانی، 1126 لاپهڕه، دانیمارک 1999.
  115. ههنبانه بۆرینه، فهرههنگی کوردی ـ کوردی ـ فارسی، مامۆستا ههژار، چاپی یهکهم: بهرگی یهکهم پیتهکانی ئـ تا س، ساڵی 1368ی ههتاوی، تاران، 459 لاپهڕه، بهرگی دووهم پیتهکانی ش تا ی، ساڵی 1369ی ههتاوی، تاران، 1035 لاپهڕه. یهکێک له فهرههنگه ههره باشه کوردییهکان.
  116. فهرههنگی شارهزوور، کوردی ـ ئینگلیزی، شهفیق قهزاز، 601 لاپهڕهی قهباره گهوره، کوردستان 2000. بهشه کوردییهکهی ههم به پیتی عهرهبی نووسراوه و ههم به پیتی لاتین. 
  117. فەرهەنگی زاراوەکانی ئاو، (ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی)، ناهیدە تاڵەبانی، ٢٠١٠. 
  118. فەرهەنگی زیندەزانی، (ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی)، زاهیر مەحەمەد سەعید، چاپی دووەم، ٢٠١٣. 
  119. فەرهەنگی سەرەتایی، (ئینگلیزی-کوردی-عەرەبی)، ساڵح محەمەد گەڵاڵەیی، ١٩٩٩. 
  120. فەرهەنگی پزیشکی خوێندکار، (ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی)، د. هیوا عومەر ئەحمەد. 
  121. فەرهەنگی پزیشکی (هەڵۆ)، (ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی)، د. هیوا عومەر ئەحمەد.
  122. فەرهەنگی پزیشکی (ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی)، ئامادەکردنی کارینا، ٢٠١٠.
  123. فەرهەنگی یاسایی، (ئینگلیزی-کوردی)، چەند مافناسێکی هۆڵەندانشینی کوردی، ٢٠١٢. 
  124. فەرهەنگی بایۆلۆژی/بۆماوەخانە، (ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی)، ئەکرەم قەرەداخی، ٢٠٠٢. 
  125. فەرهەنگی زەویناسی، (ئینگلیزی-کوردی)، د. ئیبراهیم محەمەدجەزا محێدین، ٢٠١٢.
  126. فەرهەنگی یاساپارێزی، (عەرەبی-کوردی)، ئەحمەد عەبدوڵلا خدار، ٢٠٠٣.
  127. فەرهەنگی یاسا، (عەرەبی-کوردی / کوردی-عەرەبی)، دادوەر سەردار خۆشناو، چاپی شەشەم ٢٠٠٨.
  128. فەرهەنگی زاراوە وەرزشیەکان (عەرەبی-ئینگلیزی-کوردی و بەپێچەوانەشەوە)، د. عاسی فاتیح وەیس، ٢٠١١.
  129. فەرهەنگەکانی کەمال جەلال غەریب:
  130. فهرههنگی زانیاریی، عهرهبی ـ کوردی، کهمال جهلال غهریب، بهرگی یهکهم ساڵی 1974، چاپخانهی کامهرانی له سلێمانی، 438 لاپهڕه.
  131. فهرههنگی زانیاری، عهرهبی ـ ئینگلیزی ـ کوردی، کهمال جهلال غهریب، بهرگی دووهم ساڵی 1979، له بڵاوکراوهکانی کۆڕی زانیاریی کورد، 400 لاپهڕه.
  132. فهرههنگی زانیاری، عهرهبی ـ ئینگلیزی ـ کوردی، کهمال جهلال غهریب، بهرگی سێیهم ساڵی 1983، بهغداد، 381 لاپهڕه.
  133. فهرههنگی زانیاریی وێنهدار، عهرهبی ـ ئینگلیزی ـ کوردی، کهمال جهلال غهریب، 102 لاپهڕهی قهباره گهوره. ههم له باشوور و ههم له ڕۆژههڵاتی کوردستان چهندی جار له چاپ دراوهتهوه.
  134. فهرههنگی وێنهداری گیاندارهکان، کوردی ـ عهرهبی ـ ئینگلیزی، کهمال جهلال غهریب، 110 لاپهڕهی قهباره گهوره، چاپی کتێبی ههرزان له سوید، ساڵی 2001.
  135. کهڵهفهرههنگی ڕووهکه ئابووریییهکان، کوردی ـ عهرهبی ـ ئینگلیزی، کهمال جهلال غهریب، چاپی کتێبی ههرزان له سوید، ساڵی 2002، وێنهدار، 416 لاپهڕهی قهباره گهوره.
  136. پڕۆژهی زاراوهی زانستیی کوردی، کهمال جهلال غهریب، ساڵی 1991 سوید، 148 لاپهڕه.
  137. فهرههنگی زهویزانیی وێنهدار، کهمال جهلال غهریب، کوردی ـ عهرهبی ـ ئینگلیزی، سلێمانی.
  138. کهمالنامه، فهرههنگی زانیاریی عهرهبی ـ ئینگلیزی ـ کوردی، کهمال جهلال غهریب، سلێمانی 2003. ئهم فهرههنگه گهورهترین، مهزنترین و بێوێنهترین فهرههنگێکی زانیارییه که تا ئێسته لهچاپ درابێ و له ههموو بواره جۆربهجۆره زانستییهکاندا وشهی له خۆی گرتووه. نزیکهی 1700 لاپهڕهی قهباره گهورهیه.
    مامۆستا کهمال جهلال غهریب که مامۆستای قوتابخانه، ئهندامی یهکێتیی نووسهرانی کورد، ئهندامی یاریدهدهری کۆڕی زانیاریی کورد، سهرپهرشتیاری پسپۆڕی و ئهندامی پهرلهمانی کوردستان بووه، سهرهڕای ئهوه که کۆمهڵێ کتێبی زانستیی داناوه یان وهرگێڕاوه، له بواری دانانی فهرههنگی زانیاریدا شۆڕهسوار و تاکانه و بێوێنهیه و دهکرێ به باوکی فهرههنگی زانیاریی کوردی ناو ببرێ و بهو کارانهی ڕاژهیهکی (خزمهتێکی) بێوێنهی پێشکهش به نهتهوهی کورد کردووه و بێگومان ناوی له ئاسمانی فهرههنگی زانستی کوردیدا ههمیشه گهشاوهیه.
  139. فهرههنگی ڤێترینهری، ئینگلیزی ـ عهرهبی ـ کوردی، عهرهبی ـ کوردی ـ ئینگلیزی. دوکتۆر فهرهیدوون عهبدولستار، دهزگای چاپ و پهخشی سهردهم.
  140. فهرههنگی فیزیا، ئینگلیزی ـ عهرهبی ـ کوردی، نهوزاد عومهر محێدین، 340 لاپهڕه، سلێمانی 2002.
  141. فهرههنگی سویدی ـ کوردی بۆ وهرگێڕان، دڵشاد عهبدولڕهحمان، ستۆکهۆڵم 1998، 252 لاپهڕهی قهباره بچووک.
  142. فهرههنگی زاراوهی زانستی، ئینگلیزی ـ عهرهبی ـ کوردی، کوردی ـ عهرهبی ـ ئینگلیزی، موستهفا سلێمان، بهشی ئینگلیزی ـ کوردییهکهی 220 لاپهڕه، بهشی کوردی ـ ئینگلیزییهکهی 180 لاپهڕهیه. چاپخانهی ڕهنج، باشووری کوردستان.
  143. فهرههنگی ئارام، ئینگلیزی ـ کوردی ـ فارسی، ئهمیری ئهمینی، 377 لاپهڕه، ساڵی 2002/2001.
  144. فهرههنگی وێنهداری میر، ئامانج میرداوهلی، 61 لاپهڕهی قهباره گهوره، ههولێر ساڵی 2003.
  145. فهرههنگی گیرفانیی جاف، ئینگلیزی ـ کوردی، ئیحسان عهلی، زیاتر له 8500 وشه، چاپی یهکهم 2002، چاپی دووهم و سێیهم 2003، سلێمانی.
  146. فهرههنگی باڵنده، ئهحمهد بهحری، 344 لاپهڕه، ههولێر 2001، وێنهدار.
  147. گهوههری گهرمهسێر، کوردی ـ عهرهبی به زاری کهلهوڕی، نعمهت عهلی سایه، سێ بهرگ، بهغداد 1988.
  148. گوڵشهن، کوردی ـ عهرهبی ـ فارسی، عبدالسلام محمد نبی، 176 لاپهڕه، بهغداد 1986.
  149. فهرههنگی نما، ئینگلیزی ـ عهرهبی ـ کوردی، نزیکهی 3000 زاراوه، د. ڕێباز جهمال عهبدول، ساڵی 2001.
  150. فهرههنگی پزیشکی سویدی ـ کوردی، حهسیب ڕۆژبهیانی و عهلی لهبریز، 98 لاپهڕه، سوید 1999.
  151. بێستوون، فهرههنگی سۆرانی ـ ههورامی، حامید دروودی و حاتهم مهنبهری، 222 لاپهڕه، ستۆکهۆڵم 1998.
  152. فه‌رهه‌نگی هه‌رمان، کوردی ـ کوردی، عه‌لی نانه‌وازاده، به‌رگی یه‌که‌م پیتی ئا & ب، 495 لاپه‌ڕه، تاران 1380ی هه‌تاوی. بەرگی دووەم، هەلێر 2005.
  153. فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردیی، عەلی نانەوازادە، بەرگی ١، ستۆکهۆڵم، 2017. بەرگی ٢، ستۆکهۆڵم 2018.
  154. فهرههنگی کوردی ـ ئینگلیزی، مژده خهلیل ڕهشید، 136 لاپهڕه، سوید 1995.
  155. فهرههنگی کوردی ـ سویدی، مژده خهلیل ڕهشید، 326 لاپهڕه، سوید 1994.
  156. فهرههنگی سویدی ـ کوردی، مژده خهلیل ڕهشید، 414 لاپهڕه، چاپی کتێبی ئهرزان، سوید 2001.
  157. فهرههنگی پزیشکی، سویدی ـ کوردی، مژده خهلیل ڕهشید، 253 لاپهڕه، ستۆکهۆڵم 1997.
  158. زاراوهی نوێ یان فهرههنگی نوێ، فهرههنگێکی زاراوه سیاییهکانه، برهان قانع، 200 لاپهڕهیه، بهغداد 1985.
  159. فهرههنگی کوردی ـ ئینگلیزی، شهوکهت ئیسماعیل حهسهن، بهشی یهکهم (ئـ)، 374 لاپهڕه، بهغداد 1989.
  160. فهرههنگی وشه دووانهکانی زمانی کوردی، تهها فهیزی زاده، 223 لاپهڕه، ورمێ 1367ی ههتاوی.
  161. ئینسکلۆپیدیای ئابووری، عهرهبی ـ ئینگلیزی ـ کوردی، فهیسهل دهباغ، زیاتر له 2000 زاراوهی ئابووری، ههولێر 2001.
  162. نێو له کۆمهڵی کوردهواریدا، کوردی ـ کوردی، ناسری ڕهزازی، 344 لاپهڕه، ستۆکهۆڵم 1991.
  163. فهرههنگی ناوی کوردی، سیروان کاروانی، بهرگی یهکهم، چاپی سوید.
  164. فهرههنگی زاراوهی ئهدهبی، کوردی ـ ئینگلیزی، ئینگلیزی ـ کوردی، بهختیار سهجادی و محهمهد مهحموودی، بهشی ئینگلیزی ـ کوردییهکهی 98 لاپهڕهیه، بهشی کوردی ئینگلیزییهکهی 120 لاپهڕهیه، سلێمانی 2002.
  165. فهرههنگی زاراوهکانی قوتابخانه، عهرهبی ـ کوردی، لێژنهیهک دایناوه له گۆڤاری پهروهرده و زانست، 117 لاپهڕه، بهغداد 1978.
  166. ئینگلیزی له سهفهردا، حسن اشرف الکتابی، چاپی یهکهم 2000، چاپی دووهم 363 لاپهڕه، ساڵی 2002.
  167. قامووسی زبانی کوردی، کوردی ـ کوردی، (ئـ و ب)، عهبدولڕهحمانی زهبیحی، چهندین جار له چاپ دراوهتهوه، 472 لاپهڕه.
  168. فهرههنگی ئۆکسفۆرد، ئینگلیزی ـ کوردی، سهلام ناوخۆش، 407 لاپهڕه، ههولێر 2002.
  169. کۆمهڵێک فهرههنگۆک که له پاشکۆی کتێبه جۆربهجۆرهکانی قوتابخانهکان و هۆنراوهکان و کتێبی شاعیران و نووسهران دانراون. 
  170. فهرههنگی سوێدی ـ کوردی، حهسهن قازی و هیوا کاردۆیی، 1992 سوید، 309 لاپهڕه. 
  171. فرهنگ فارسی-کردی، دانشگاه کردستان (سێ بەرگ)، زستانی ١٣٨٥.
  172. فەرهەنگی هەژیر، فارسی-کردی، عەبدوڵلا هەژیر، هەولێر 2008.
  173. فەرهەنگی ئازادی، ئینگلیزی-کوردی، نزیکەی 48000 وشە، د. حەمەڕەشید قەرەداخی، دەزگای چاپ و نەشری احسان، چاپخانەی اسوه. چاپی یەکەم 2006.
  174. فەرهەنگی ئۆکسفۆرد، ئینگلیزی کوردی، سەلام ناوخۆش، ٢٠٠٢. 
  175. فەرهەنگی دوانەی ئۆکسفۆرد، ئینگلیزی کوردی، سەلام ناوخۆش، چاپی چوارەم، ٢٠٠٨.
  176. فەرهەنگی پزیشکیی/پزیشکیی ددان، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، د. سعید عبداللطیف عبدالکریم، چاپی یەکەم، 2007، چاپی دووەم، سلێمانی 2011.
  177. وشەنامە بۆ وەرگێڕان، Ordlista för tolkar سویدی-کوردی، لێژنەیەک لە سوید، ٢٠١١.
  178. فەرهەنگی شیلانە، کوردی-فەرەنسی، فەرەنسی-کوردی، برایمی مەلا، ٢٠١٠.
  179. فەرهەنگی کوردستانیکا: عەلی جەوشەنی. «کوردستانیکا: فەرهەنگی ئینگلیسی کوردی فارسی». چاپی یەکەم، تهران: کولەپشتی، ١٣٩٣ (٢٠١٤)
  180. کۆمەڵێک وشەنامەی سەرهێڵ و پی‌دی‌ئێف