سنووردارکردنی سونییەکان

ئایار 31, 2023 Narges Hashemi

کۆماری ئیسلامی و سنووردارکردنی سوونییەکان

نووسین: نەرگس هاشمی

کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆمارێکی هزرکوژی دژبەئازادییە. لەو کۆمارەدا هەر هزرێکی جیاواز بەرترسی کوشتن و بڕین و ئەشکەنجە و هەڵواسینە.

لەوێدا هەر هزرجیاوازییەک سەرکوت دەکرێت. چ ئەوانەی دینجیاوازن، چ ئەوانەی خۆیان سەر بە هیچ دینێک نازانن، چ ئەوانەی خاوەنی ئایینزایەکی ترن.

کەسانێک بە تۆمەتی لەدینهەڵگەڕان، کەسانێک بە تۆمەتی گوێنەدانە یاسا و ڕێسا ئایینییەکان و دەیان تۆمەتی دیکە گیانیان لە مەترسیدایە.

لە ئێراندا بۆ نموونە موسوڵمانە سوننیەکان لە ترسی حکوومەت ناچار دەکرێن کە ڕۆژی دەستپێک و شکاندنی مانگی ڕۆژوویان وەک ڕۆژی فەرمی، بەپێی بڕیاری حکوومەتی ئێران ڕێک بخەن، نەک هاوکات لەگەڵ موسوڵمانانی تری جیهاندا.

پیاوە ئایینییەکان واتە مەلا سوننییەکان یان مەلا کوردەکان ناچار دەکرێن کە لە ڕۆژی وادا بێدەنگ بن و خەڵک هان نەدەن بۆ دەستپێکردنی ڕۆژوو یان شکاندنی ڕۆژوو.

جا حکوومەتێک کە لەگەڵ موسوڵماندا وا هەڵسوکەوتی توندوتیژ بکات، ڕێگەیان لێ بگرێت و هەڕەشەیان لێ بکات، ئاخۆ لەگەڵ ئەوانەی کە دینێکی تریان هەیە یان دینی جیاوازیان هەیە دەبێت چۆن هەڵسوکەوت بکات؟ 

***

ئامادەکردن: نەرگس هاشمی 31-05-2023

بابەتەکانی دیکە