پاشگرێکی بەهێز لە وشەسازیی کوردیدا
“بڕکێ” پاشگرێکی چالاکە بۆ چێکردنی وشەی نوێ وەک وشەی کێبڕکێ، چێژبڕکێ، پرسبڕکێ و هتد. هەروەها لە شێوازی “بەرکێ” دەردەکەوێت، وەک: کێبەرکێ.
ئەگەر چاو لە هەموویان بکەین دەزانین کە ئەو پاشگرانە وشەی وا دروست دەکەن کە دۆخی خەباتکردن و ململانێکردن و ڕووبەڕووبوونەوەیان تێدایە.
وشەی تەحەدا (تحدا – چالش – challenge) یەکێک لەو وشانەیە کە وەها ناوەڕۆکێکی هەیە.
https://dictionary.cambridge.org/dictionary/english/challenge
وشەی (challenge) وا پێناسە کراوە:
(the situation of being faced with) something that needs great mental or physical effort in order to be done successfully and therefore tests a person’s ability.
“ڕووبڕکێ” واتە:
(دۆخی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ) شتێک کە پێویستی بە هەوڵێکی گەورەی دەروونی یان جەستەیی هەیە بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت و بەو هۆیەوە توانای مرۆڤ تاقی دەکاتەوە.
ماوەیەکە وشەی “ئالینگاری” بەرانبەر بە “تەحەدا” بڵاو بووەتەوە. من بە هیچ شێوەیەک دژایەتیی ئەو وشەیە ناکەم و ناڵێم ئەو وشەیە باش نییە.
بەڵام وەک بژارەیەک کە لە واتاکەی نزیکە پێم وایە خراپ نییە وشەی “ڕووبڕکێ” ش بەکار بهێنرێت. چونکە زۆر لە واتاکەیەوە نزیکە.
مەلا شاهۆ تەحەدای دوکتۆر سیروان دەکات.
مەلا شاهۆ ڕووبڕکێی دوکتۆر سیروان دەکات.
(واتە داوای لێ دەکات کە بێت ڕووبەڕووی یەک ببنەوە.
دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە یەکێکە لە گەورەترین ڕووبڕکێکانی ئەمڕۆی زانایان.