(فۆنەتیک phonetics) چییە؟

  لەلایەن: دیاکۆ هاشمی بڵاوبوونەوە: 14-03-2020     (فۆنەتیک phonetics) چییە؟ وشەی (phone) واتە “دەنگ” وەکوو لە وشەی “مایکرۆفۆن”.   (فۆنەتیک phonetics) واتە خوێندنەوە یان لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی دەنگەکانی ئاخاوتن یان زمان، “دەنگناسی“.   بۆ نیشانەهەڵدان (وصف describe)ی دەنگەکانی زمان، پێویستە بزانرێت (تاکەدەنگ individual sound) چییە و چۆن لەگەڵ دەنگەکانی تر جیا دەکرێتەوە. (ئاخافتەری زگماکی … Read more

ڕوونکردنەوەیەک لەسەر نووسینی وشەی لێکدراو

ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی بڵاوکردنەوە: 2020-02-04 ڕوونکردنەوەیەک لەسەر نووسینی وشەی لێکدراو لەڕاستیدا وشەی لێکدراو دەبێت پێکەوە بنووسرێت، بەڵام هەندێک جار هەیە ئەگەر پێکەوە بنووسرێن ناشیرینییەکیان پێوە دیارە، هەر بۆیە کەم کەس خۆی لە قەرەی ئەو جۆرە نموونانە داوە. بۆ نموونە ئەگەر چاوێک لەم هۆنراوەیەی “نالی” بکەن: مل عەلەم، شیرین قەلەم، ئاهوو شکەم، مەیموون قەدەم / سم خڕ … Read more

خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی

خستنەخوارەوی فڕۆکەی ئۆکراینی فڕۆکەیەکی گەشتیاریی ئۆکراینی، جۆری بۆینگی ٧٣٧ی سەر بە هێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی “ئۆکراین Ukraine” بە ١٦٧ گەشتیار و ٩ ئەندامی تیمی فڕۆکەوانییەکە لە ڕێکەوتی ١٣٩٨/١٠/١٨ (08-01-2020) لە کاتژمێر ٦:١٣ لە تارانەوە بەرەو “کیڤ Kyiv“ی ئۆکراین، فڕۆکەخانەی “ئیمام خومەینی”ی بەجێ هێشت. ٥ خولەک پاش فڕینەکە، لە دەوروبەری “سەباشار/صباشهر”ی تاران بە هاژەک (مووشەک)ی بەئەنقەستی سوپای … Read more

تیرۆریستی جیهانی و بکوژی هەزاران کەس کوژرا

تیرۆریستی جیهانی و بکوژی هەزاران کەس کوژرا قاسم سولەیمانی فەرماندەی سپای قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بوو کە لە نزیک کاتژمێر ١ی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٣ی جەنیوەریی ٢٠٢٠ بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کوژرا. لەم هێرشەدا ئەبومەهدی موهەندیس یەکێک لە فەرماندەکانی گروپی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی عێراق … Read more

ئاوڕێک لە ئێعدامەکانی ئێران

ئاوڕێک لە ئێعدامەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەر تیربارانکردن و هەڵواسین و ئێعدامکردنی خەڵک، چ بە دزییەوە چ لەبەرچاوی خەڵک، چ گەورەساڵ و چ کەمتەمەن، چ پیاو، چ ژن، بە شێوەی جۆربەجۆری وەک ئەشکەنجە و بەردباران و هتد تاوانکارترین وڵاتی جیهانە. وەک بۆ هەمووان ڕوونە پلەی کوشتوبڕ و داپڵۆساندن لە ئێراندا بەردەوام بۆ … Read more

Narges

نەرگس هاشمی Narges Hashemi My gallery نەرگس هاشمی: ئاوڕێک لە ئێعدامەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی ئاماژەیەک بە لیستی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئاوڕێک لە یاسای بنەڕەتیی ئێران یاسای بنەڕەتیی ئێران و مافی زمان پشکنینی بیروڕا قەدەغەیە ژینا ئەمینی بانگەواز بۆ ڕاپەڕین خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و دەوروبەر بەنێرەکان بسووتێنن خۆپیشاندن لە ڕۆژی خەڵاتی نۆبێل، وێنە … Read more

دەزگای گەندەڵی دادوەریی ئێران

2019-12-20 دەزگای گەندەڵی دادوەریی ئێران لە هەموو ئاست و کەرتێکی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بوونی گەندەڵییەکی بەربڵاو بەدی دەکرێت بەتایبەتی دەزگای دادوەریدا. خامنەیی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران دەستنیشان دەکات. سەرۆکی دەزگای دادوەری و ئەندامانی دادگای باڵا، پیاوانی ئایینین. دەسەڵاتی دادوەری، بەتایبەتی دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی سەربەخۆ نین. دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێران، دەزگایەکی گەندەڵە و لە خزمەتی … Read more

ڕۆژاوا نەک ڕۆژئاوا

ڕۆژاوا نەک ڕۆژئاوا   قرتاندنی (ئـ)   هەمزە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراوە و کورد تەنیا لە کاتێکدا بەکاری دەهێنێت کە نەهێڵێت دوو بزوێن پێکەوە بنووسرێن یان نەهێڵێت بزوێنێک بکەوێتە سەرەتای وشەوە. ئەگینا پێویست نییە بەکار بهێنرێت. کورد هەر لە کۆنەوە تا بۆی کرابێت هەمزەی تەنیا لە کاتی پێویستدا بەکار هێناوە، ئەگینا قرتاندوویەتی، بۆ نموونە لە کۆنەوە … Read more

بەرامبەر یان بەرانبەر؟

بەرامبەر یان بەرانبەر؟ لە زمانەوانیدا بەشێکی تایبەت هەیە بە ناوی مۆرفۆلۆژی کە بەشێکی ئەو زانستە لە کەرەسە لکێنەرەکان و پێشگر، پاشگر و هتد دەکۆڵێتەوە.  ناوبەند “interfix” کەرەسەیەکی لکێنەرە کە دەتوانێ دوو مۆرفێم پێکەوە بلکێنێ و وشەیەکی نوێ ساز بکات. چەند ناوبەندێکی کوردی بریتین لە: ١. (بە): گوڵ بە دەم = گوڵبەدەم ٢. (ەو): شار ەو شار … Read more