پرسبڕکێی ڕێزمان

ڕێزمانی کوردی - ژمارە ٩
✨ پێشکەش بە فێرخوازان و مامۆستایانی زمانی کوردی ✨
⚡ وشەی لێکدراو بە یارمەتیی ژمارە
✨ ئامادەکردن: دیاکۆ هاشمی
🎯 ڕێنوێنی زمان

📊 ئەگەر ژمارە لەگەڵ وشەیەکی تردا واتایەکی نوێی دروست کرد، پێکەوە دەنووسرێن (دەلکێنرێن):

دروست (پێکەوە) هەڵە (بەجیا)
دووشەممە دوو شەممە
چوارچرا چوار چرا
هەزارپێ هەزار پێ
دوودڵ دوو دڵ
سێگوشە سێ گوشە
چوارلا چوار لا
ئەسپی یەکشاخ ئەسپی یەک شاخ
گیانلەبەری یەکچاو گیانلەبەری یەک چاو
خانووی سێبەر خانووی سێ بەر
ئاژەڵی چوارپێ ئاژەڵی چوار پێ
ڕێنووسی یەکدەست ڕێنووسی یەک دەست