📌 زمانی کوردی ئاسانکاریی تێدایە کە بتوانین پێکهاتەیەک بە دوو جۆر بنووسین:
١. بە شێوەی ئامرازی دانەپاڵ (بە "ی"): شانەی دەماری
٢. بە شێوەی وشەی لێکدراو (بە "ە"): دەمارەشانە
🔹 هەردووکیان دروستن، بەڵام "دەمارەشانە" وەک یەک وشە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بۆ زاراوەسازیی زانستی گونجاوترە و خێراتر گۆ دەکرێت.
🔸 نموونە: ناوەندەدەمار، هەستەدەمار، جووڵەدەمار، ناوەندەدەمارەکۆئەندام، کوێرەڕژێنەکۆئەندام.