پرسبڕکێی ڕێزمان

ڕێزمانی کوردی - ژمارە ١٠
✨ پێشکەش بە فێرخوازان و مامۆستایانی زمانی کوردی ✨
⚡ ڕاستکردنەوەی هەڵە باوەکان
✨ ئامادەکردن: دیاکۆ هاشمی
🎯 ڕێنوێنی زمان

📘 ناوی کارا (توانا و سەرپەرشت)

هەندێک وشە لە بنەڕەتدا خۆیان "ناوی کارا"ن و هەڵەیە پاشگر یان پێشگریان بۆ زیاد بکرێت:

ناو/ڕەگ/هاوەڵناو پاشگر دروست هەڵە نموونە
کار ا کارا بەکارا هەوڵی کارا
ڕۆشن ا ڕۆشنا بەڕۆشنا ڕۆژی ڕۆشنا
زان ا زانا بەزانا مامۆستای زانا
توان ا توانا بەتوانا پێشمەرگەی توانا
وشە ڕەگ دروست هەڵە
میوە فرۆش میوەفرۆش میوەفرۆشیار
بەرد شکێن بەردشکێن بەردشکێنیار
سەر پەرست سەرپەرست سەرپەرستیار
سەر پەرشت سەرپەرشت سەرپەرشتیار

🔹 "فرۆش" کە ڕەگە خۆی پێکهاتەکە دەکاتە کارا، پێویستی بە پاشگرێکی دیکە نییە.
🔹 "توان" کە پاشگری "ا"ی وەرگرتووە بووە بە "توانا"، هاوەڵناوە، پێویستی بە پێشگر نییە.