هاوپۆل: Okategoriserade

تشرینی دووه‌م 15, 2022 Edris Hashemi

2022-11-15 بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو خەڵکی بەشەرەفی سەرپێڵی زەهاو و دەوروبەر! وەک دەبینن لە تەواوی ئێران و بەتایبەت شارە کوردەکان زۆر لە گەنجەکانمان شەهید دەکرێن؛ باوکەکان و دایکەکان جەرگ‌سووتاو دەبن. کۆماری ئیسلامی ڕۆژ بە ڕۆژ خەریکی تاوان و کوشتار لە هەموو ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان. زۆربەی زۆری شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە…

تشرینی یه‌كه‌م 25, 2022 Narges Hashemi

2022-10-25 ژینا ئەمینی ژن، ژیان، ئازادی ژینا ئەمینی، کچەکوردیکی ٢٢ ساڵان کە بوو بە ڕەمزێک بۆ “ژن، ژیان، ئازادی”. ژینا بووە ناوێکی گەورە و مەزن و بەناوبانگ لە مێژوودا، نەک لە مێژووی کوردستان، نەک لە مێژووی ئێران، بەڵکوو لە مێژووی هەموو جیهان. وەک نوێنەری هەموو ژنان، نوێنەری هەموو ئازادیخوازان. هیچ کەسایەتییەکی سیاسی بە قەد ناوی…

تشرینی یه‌كه‌م 10, 2022 Narges Hashemi

My gallery

ئه‌یلول 4, 2022 Diyako Hashemi

نووسینی دیاکۆ هاشمی 2022-09-04 نووسینی “ییی”: سێ “ی” (ییی)، بەگشتی لەم دۆخانەدا بەکار دەهێنرێن:   دۆخی یەکەم: ١. کاتێ کە یەکێکیان مۆرفیمە، ئەرکێکی سینتاکسی و ڕێزمانیی هەیە. واتە وەک ئامرازی دانەپەڵ هەژماری بۆ دەکرێت. بەرزایی + ی + چیا = بەرزاییی چیا. قووڵاییی دەریا. پاوەییی زیرەک. “ی”ی سێیەم مۆڕفیمە، ئەرکێکی سینتاکسی و ڕێزمانیی هەیە. لێرەدا…

ئاب 23, 2022 Edris Hashemi

یەکگرتنەوەی دوو باڵی حیزبی دێموکرات حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران یەکێک لە کۆنترین حیزبە کوردییەکانە. ئەم حیزبە هەر لە کۆنەوە هەتا ئێستاش لە گۆڕەپانی سەرەکیی خەباتدایە و بنکەیەکی جەماوەریی فراوان و ئاشکرای هەیە.  حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کار بۆ پێکهێنانی ئێرانێکی دیموکرات، فیدراڵی، سکولار و مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکات. ئەم حیزبە لە ١٣٢٤/٥/٢٥ لە شاری مەهاباد…

حوزه‌یران 20, 2022 Diyako Hashemi

  پێشبینییەکانی “عێل ‌بەگی جاف”                        (١) من بە قەوڵی گۆران دەکەم  قسە لە ژێر هەوران دەکەم هەمووی لە بۆ سۆران دەکەم  ئیتاعەتی دەوران دەکەم هەر وا بووە و هەر وا دەبێ              (٢) ئەوسا ئەدای وەفا دەکەم سەرم پڕشۆر سەودا دەکەم هەر تەماشای دنیا دەکەم ڕوو بە تووری سینا…

تشرینی یه‌كه‌م 2, 2021 Diyako Hashemi

هێماکانی هاتوچۆ بە کوردی   هێماکانی هاتوچۆ بە کوردی: هێماکانی هاتوچۆ

ئاب 26, 2021 Diyako Hashemi

ئامادەکردنی دیاکۆ هاشمی  2021-08-25 نوێکردنەوە: 2021-08-27   وشەی (جوانترین) چەند بڕگەیە؟   ئەم وشەیە لە بنەڕەتدا لە سێ بەش پێک هاتووە (جوان + تر + ین).   (جوان):   پیتی “ج” و “و” واتە “جو” پێکەوە هێشوو دروست دەکەن، واتە هیچ بزرۆکەیەک لە نێوانیاندا نییە، کەوا بێت هەموو وشەکە تەنها یەک بزوێنی تێدایە (جوان CCVC). واتە…

ئاب 21, 2021 Diyako Hashemi

ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی 2021-08-21   مەقامە کوردییەکان   مەقام لە زۆربەی زمانەکاندا بەکار دەهێنرێت وەک کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی و هتد. هەر مەقامێک سەر بە خێزانەمەقامێکن وەک (خێزانی بەیات، خێزانی حیجاز، خێزانی ڕاست، خێزانی سێگا، خێزانی عەجەم، خێزانی کورد، خێزانی نکریز، خێزانی نەهاوەند). هەندێک مەقامی تریش هەن کە یەکەم ڕەگەزی خۆیان لەگەڵ مەقامێکی تردا دابەش ناکەن…