[WpProQuiz 4]
نووسەر: Diyako
[WpProQuiz 3]
بڵاوکردنەوە/ نووژەنکردنەوە: 2016-03-23 نووسینی: دیاکۆ هاشمی (ک) یان (ك)؟ لە ئەلفبێی (ئارامی/ عەرەبی)دا هەمیشە پیتی (k) بە دوو شێوەی (ک) و (ك) شانبەشانی یەکتر بەکار هێنراون. هەبوونی ئەم دوو شێوەپیتە هیچ باش نییە و باشتر وا بوو هەر یەک شێوەمان هەبوایە. خەڵک کاتێک پیتەکانیان بە دەست دەنووسییەوە زۆرتر دەستیان بەربڵاوتر بوو، بەڵام ئێستا کە پیتەکان…
لەلایەن: دیاکۆ هاشمی یەکەم بڵاوکردنەوە: 24-12-2003 زانستی وه‌رگێڕان پێشەکی وه‌رگێڕان واته وه‌رگه‌ڕاندنی ده‌قێك یان وته‌یه‌ك له زمانی ده‌ستپێكه‌وه بۆ زمانی مه‌به‌ست به جۆرێ كه كاریگه‌ریی زمانی ده‌ستپێك له خوێنه‌ر یان بیسه‌ری زمانی ده‌ستپێك بگوێزرێته‌وه بۆ خوێنه‌ر یان بیسه‌ری زمانی مه‌به‌ست. له‌ڕاستیدا وه‌رگێڕان ده‌بێ به‌بێ بچووكترین خستنه‌سه‌ر یان لابردنێك بێت، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها لایه‌نی هزرییه، چونكوو…
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی ئاوڕێک لە وشەنامە کوردییەکان The Kurdish dictionaries پێشه‌کی له‌مێژه مرۆڤ بیری له کۆکردنه‌وه‌ی وشه‌کانی زمانی خۆی کردووه‌ته‌وه و پاراستنی وشه و زمانی به پاراستنی گه‌ل و نه‌ته‌وه زانیوه. هه‌ر گه‌لێکیش زمانی فه‌وتابێت بێگومان خۆشی فه‌وتاوه. نه‌ته‌وه پێشکه‌وتووه‌کان هه‌ر کامه‌یان بۆ خۆیان سه‌دان فه‌رهه‌نگی جۆربه‌جۆریان له بواره جیاکاندا داناوه، وه‌کوو بواری زانستی، گشتی، پزیشکی،…
دیاکۆ هاشمی، 2016-05-09 نوێکردنەوە: 2021-10-10 وەرگێڕانی باش پێشەکی وەرگێڕان یەکێک لە کارە هەرە سەخت و ئەستەمەکانە، چونکوو پێویستی بە لێزانی، کارامەیی و وردبینییە. ئەم کارە هێندە ئاڵۆز و هەستیارە کە ئیتالیایییەکان لە کۆنەوە وتوویانە: “ترادووتۆرێ ـ ترادیتۆرێ” (traduttore-traditore) واتە: (وەرگێڕ خایینە). دیارە ئەمە لەبەر گرنگیی ئەرکەکە وتراوە، چونکوو هەستیاریی ئەوە کاتێک دەردەکەوێت کە بە کردەوە دەست…
گوڵچنێک لە هۆنراوەی کوردی کۆکردنەوە و ئامادەکردنی دیاکۆ هاشمی و “فەریبا میمی” _______________________________ ٧. مامۆستا مەحوی: دیارم دەیری عیشقە، جێ بە سووتن بێ لەوێ دەگرم كە من مشتێ چڵ و چێوم، بە چی بم، كەڵكی كێ دەگرم! نەگەییە دامەنی دەستی دوعا، جا دەبمە خاكی ڕێی طەریقەی گۆشەگیریی بەردەدەم، ئەم جارە ڕێ دەگرم كە دادی یەئسی…
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پێشەکی له‌و رۆژه‌وه خۆنیا (طبیعت) بووه به هێڵانه‌ی مرۆڤ، ده‌یان تیره و هۆز و خێڵ و بنه‌ماڵه، سه‌ریان هەڵداوه و، له درێژه‌ی ژیانی خۆیاندا، له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌كانی كات و سه‌رده‌م، به لووتكه‌ی گه‌شه و شارستانییه‌ت گه‌ییشتوون و ناویان هه‌موو دنیای داگرتووه و شتی وایان ساز كردووه و داهێناوه، كه…
هەڵە باوەکانی زمانی کوردی دیاکۆ هاشمی لە هەموو زمانێکدا گەلێک هەڵەی باو هەن کە لای خەڵک جێ کەوتوون و ڕەنگە هەرگیزیش نەکرێت بەتەواوی بسڕێنەوە. لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لەوانە دەکەین کە هیوادارین بەرە بەرە دروستەکانیان جێگیر بکرێن: هەستا بە گێڕانی ئاهەنگێک. (هەستا بەپێی تایپۆلۆجیی عەرەبی داڕێژراوە) دەبێت بوترێت: ئاهەنگێکی گێڕا. *** فڕۆکەخانەی هەوڵیری نێودەوڵەتی. (ئەمە…