سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری نەگریس و مرۆڤکوژ
سەید ئیبراهیمی ڕەئیسی لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٩ لە شاری مەشهەدی ئێرانە.
لە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣ بە ڕووداوی گوماناویی کەوتنەخواری هێلیکۆپتەر گیانی لەدەست دا.
ئەم سەرۆککۆمارە ڕابردوویەکی خوێناویی هەبووە و دەستی لە کوشتنی هەزاران کەسدا هەبووە.
ئەو گەلێک پلەی جۆربەجۆر و هەستیاری هەبووە کە لە هەموویاندا بە جۆرێک لە جۆرەکان دەستی لە کوشتنی خەڵکی بێتاواندا هەبووە.
ڕەئیسی یەکێک لە هەرە چالاکترین سەرۆککۆمارەکانی ئێران بووە لە کوشتوبڕدا لەبەر پلە و پایەکانی، بۆ نموونە:
داواکاری گشتیی شۆڕش، کەرەج (١٣٥٩-١٣٦١)
داواکاری گشتیی شۆڕش، پارێزگای هەمەدان (١٣٦١-١٣٦٣)
جێگری داواکاری گشتیی شۆڕش، تاران (١٣٦٧-١٣٦٤)
حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: کوشتنی زیندانیانی سیاسی (١٣٦٧)
نێردەی تایبەتیی دادوەریی ڕێبەر (١٣٦٨-١٣٦٧)
حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: کوشتنی زیندانیانی سیاسی (١٣٦٧)
داواکاری گشتی و شۆڕش، تاران (١٣٧٣-١٣٦٨)
سەرۆکی ڕێکخراوی پشکنینی گشتی (1383-1373)
جێگری یەکەمی دەسەڵاتی دادوەری (١٣٨٣ – گەلاوێژی ١٣٩٣)
حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: بەشداریکردن لە گرتن، ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران و شاردنەوە سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی دەستدرێژیکردنە سەر دەستگیرکراوەکان (١٣٨٨)
داواکاری گشتیی وڵات (گەلاوێژی ١٣٩٣ – خاکەلێوەی ١٣٩٥)
داواکاری گشتیی تایبەت بۆ ڕۆحانییەکان (جۆزەردانی ١٣٩١ – ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠)
حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: دەرکردنی سزای قورس و نادادپەروەرانە بۆ ئەو پیاوە ئایینیانەی کە ڕەخنە لە حکوومەت دەگرن یان دژایەتیی دەکەن (جۆزەردانی ١٣٩١ تا ئێستا)
سەرپەرشتیکردنی ئاستان قودس ڕەزەوی (١٣٩٤ – ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٨)
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری (١٦ی ڕەشەمە ٢٠١٧ – ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠)
حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی چالاکانی ژینگەپارێز (١٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ – ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠)
حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: دەستگیرکردن و دادگاییکردنی نایاسایی ڕۆژنامەنووسان (١٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ – ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠)
حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ خۆپیشاندەران (ڕەشەمەی ١٣٩٧ تا ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠)
حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: بەرپرسیارێتی گیانلەدەستدانی زیندانیانی سیاسی لە زیندان (ڕەشەمەی ١٣٩٧ تا ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠) زیاتر بخوێنەوە
ئەندامی ئەنجومەنی لێکدەرەوەی بەرژەوەندیی حکوومەت (٢٣ی ڕەزبەری ١٣٩٦ – ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣)
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی (١٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ – ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣)
پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە لە دژی کەمینە سێکسییەکان (٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١)
حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ: بەشداریکردن لە بەدامەزراوەییکردنی هەڵاواردنی جێندەری (گوڵانی ١٤٠٢)
حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: کوشتن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ڕاپەڕینی ١٤٠١ (٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ – ڕەشەمەی ١٤٠١)
یاریدەدەری داواکاری گشتیی دادگای شۆڕش، کەرەج (١٣٥٩)
ئەندامی دەستەی ئەمینداری مەڵبەندی جێبەجێکاری فەرمانی ئیمام (نادیار)
یەکەم سکرتێری بارەگای فەرماندەیی چاکە و قەدەغەکردنی خراپە (١٣٧٢ – نەناسراو)
ئەوانە تەنیا بەشێک لە شوێنەوارەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤن کە بە دەستی ڕەئیسی جێبەجێ کراون و لەم سەرچاوەیەدا وەرگیراون، بێگومان لێکۆڵینەوەی زیاتر لیستی تاوانەکانی ئەو زۆر درێژتر دەکات.
ئیدریس هاشمی Edris Hashemi, 2024-05-23