ئازار 23, 2023 Diyako Hashemi

شیکردنەوەی ڕستە

ئامادەکردن دیاکۆ هاشمی 

***

***

***

ڕوونکردنەوە و وەڵام:
لەو دوو ڕستانەی ژمارە (١) و ژمارە (٢)ەدا، پیتی م جێناوی لکاون.

لە ڕستەی ژمارە (١)دا کە نووسراوە باوکم هات ، دەتوانین ڕستەکە بەم جۆرەش بگۆڕین: باوکی من هات.، واتاکەشی تێک ناچێت.

بەڵام لە ڕستەی ژمارە (٢)دا کە نووسراوە: نانم خوارد. ناتوانین بیگۆڕین و بنووسین نانی من خوارد. چونکە واتا نادات.

کەوا بێت هەر جێناوێک وەک ئەوەی یەکەم بکرێت لە شێوەی بۆ نموونە باوکم هات ، بگۆڕین بۆ باوکی من هات. و واتاکەی تێک نەچێت ئەوە ئەو جێناوی لکاوە دەبێتە دیارخەری ناوی و شەکەی پێش خۆی.
واتە ئەو ڕستەیە دیارخەری ناوی تێدایە.

بەس لە دووەمدا ناکرێت، کەوا بێت لە ڕستەی دووەمدا دیارخەری ناو بوونی نییە، واتە:

م لە ڕستەی یەکەمدا جێناوی لکاوە، دیارخەری ناوی باوکمە.
م لە ڕستەی دووەمدا جێناوی لکاوە، بەڵام دیارخەری ناو نییە، بەڵکوو بکەرە.
***
لە ڕستەی ژمارە (٣)دا، وشەی ڕێنووس کۆیە چونکە نیشانەی کۆ (ان)ی هەیە، بەڵام لە ڕستەکەدا نیشانەکە کەوتووەتە دوای ئاوەڵناوی وشەی ڕەشەوە.

***