ئازار 23, 2023 Diyako Hashemi

تەواوکەری بەیاریدە

نووسین: دیاکۆ هاشمی

هەر کاتێک یەکێک لە ئامرازە پێوەندییەکانی (بە، لە، بۆ، ە، ل، ژ، هتد) بکەوێتە پێش ناو یان جێناو ، ئەوە ئەو ناوە یان جێناوە، دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ کاری ڕستەکە.

کاری ڕستەکە دەتوانێت (ڕانەبردوو، ڕابردوو، داخوازی) تێپەڕ و تێنەپەڕ بێت، دەشتوانێت (ە، بوو، دەبێت) بێت.

نموونە:

١. سیروان بە فڕۆکە دەفڕێت.

فڕۆکە دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ کاری دەفڕێت.

٢. ژینۆ نامەکەی بە من دا.

من دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ کاری دا.

***

نموونە لەگەڵ کاری (ە، بوو، دەبێت):

٣. شەوبۆ دەبێتە دوکتۆر. (دەبێتە = دەبێت بە)

دوکتۆر دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ کاری دەبێت.

٤. گۆران بووە مامۆستا. (بووە = بوو بە)

مامۆستا دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ کاری بوو.

 ٥. منداڵەکە ڕۆیشتە ماڵەوە. (ڕۆیشتە = ڕۆیشت بۆ)

ماڵەوە دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ کاری ڕۆیشت.

***

تێبینی:

هەندێک جار ئەگەر ئامرازەکە و تەواوکەری بەیاریدەکە لە ڕستەکەدا بسڕینەوە، واتای ڕستەکە تێک ناچێت. نموونە:

ئەو بە کەوچک چێشتی خوارد.
ئەو چێشتی خوارد.

***