پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ

ئازار 20, 2023 Narges Hashemi

پێشێلکەرانی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا

نووسین: نەرگس هاشمی

گەلێک یاسا و ڕێسای تایبەتی بۆ پاراستن لە کەسایەتیی مرۆڤەکان دیاری کراون کە پێیان دەگوترێت مافەکانی مرۆڤ.

زۆر ڕێکخراوەی جیهانیی وەک ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەندامی، دامەزراوە جۆربەجۆرەکانی پاراستن لە مافەکانی مرۆڤ، وەک ڕاوێژگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دیوانی نێونەتەوەییی دادپەروەری لە لاهە و هتد، هەر هەموویان تێکڕا هاودەنگن لەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران

ئەو مافانە پێشێل دەکات.

ئەوانەی پێشێلکاری دەکەن دەتوانن هەر لە سەرۆکی ئایینیی ئێرانەوە بگرە هەتا سەرۆککۆمار و سەرکردە سیاسییەکان، دەسەڵاتدارانی بەشی پاراستن و سوپا، سەرکردەکانی کەرتی دادپەروەری و تەنانەت پیاوانی ئایینی و لێژنەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوان و کۆمەڵێک تاکەکەسی دەسەڵاتاداریش بگرێتەوە.

لە سەرچاوە جۆربەجۆرەکانی ئینتەرێنتدا ئاماژە بە دەیان کەسایەتیی بەناوبانگی ئێران دەکرێت کە تاوانبارن بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا. بۆ نموونە:

١. سەید ڕووحوڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

٢. سەید عەلیی خامنەیی، سەرچاوەی لاساییکردنەوەی ئایینی و سەرۆککۆماری پێشوو.

٣. سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران.

و گەلێک گەلێک کەسی دیکە لە چنگیان سوورە لە تاوانکاری و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ. بەپێی ویکیپێدیای فارسی پێشێلکارییەکان لە بواری جۆربەجۆردا بوون وەک:
کۆمەڵکوژی زیندانییەکان لە ساڵی ١٩٦٧

زیندانیکردنی منداڵان لە کوشتنی بەکۆمەڵی ساڵی ١٩٦٧

لەسێدارەدانی منداڵان لە ئێران

کوشتنی زنجیرەیی لە ئێران

بۆردومانی ئامیا

تیرۆری میکۆنۆس

سەرکوتکردن و ئەشکەنجەدانی خۆپیشاندەران لە ساڵی ١٩٧٨

کوشتنی خۆپیشاندەران لە ساڵی ٢٠٠٨

هاوکاری لەگەڵ حکومەتی بەشار ئەسەد و کوشتنی گەلی سوریا

سەرکوتکردن و کوشتن لە ناڕەزایەتییەکانی ژانڤییەی ١٣٩٦ی ئێران

سەرکوتکردن و کوشتنی بەکۆمەڵ لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٤٠١ لە ئێران

سەرکوتکردن و کوشتنی بەکۆمەڵ لە ناڕەزایەتییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ئێران

دەستدرێژی بۆ سەر زیندانیان لە ئێران

دەستێوەردانی سیاسی و سەربازی لە عێراق

دەستێوەردانی سیاسی و سەربازی لە لوبنان

دەستێوەردانی سیاسی و سەربازی لە ئەفغانستان

دەستێوەردانی سیاسی و سەربازی لە ناڕەزایەتییەکانی ڤەنزوێلا لە ساڵی ٢٠١٩

دەستێوەردانی سەربازی و سیاسی لە سوریا

هاوکاری لەگەڵ تاڵیبان

هاوکاری لەگەڵ ئەلقاعیدە

دەستێوەردانی سیاسی و سەربازی لە یەمەن

هاوکاری لەگەڵ حوسییەکان

دەستێوەردانی سیاسی لە بەحرەین

دەستێوەردانی سیاسی و سەربازی لە فەلەستین

پێشێلکردنی مافە ئابوورییەکانی چینی ناوەند لە ئێران

دژە ئێرانی و نامۆبوون

پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە هەر کۆتاییی نایەت.

***

 نەرگس هاشمی، سوید 2023-03-20

سەرچاوە: ویکیپێدیا