rastandin

ئازار 2, 2023 Diyako Hashemi
ڕاستاندن
ئامادەکردن: دیاکۆ هاشمی
لە وشەی ڕاست بە پاشگری اندن وشەی ڕاستاندن دروست کراوە بەرانبەر بە تصدیق، تایید verification.
بەڕای من وشەیەکی زۆر جوانە. هەمیشەش دەبینین لە فەرمانگەکاندا بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە:
ڕاستاندنی بڕوانامە.
نووسینگەی ڕاستاندن (دفتر تصدیق).
فەرمانگەی ڕاستاندن
بەڵگەنامەکان پێویستە ڕاستاندن بکرێن.
بڕوانامەکە ڕاستاندنی بۆ کرا.
***
بەپێی ڕێزمانی کوردی ڕاستاندن خۆی ئەرکی چاوگیش دەگێڕێت و بە خۆی گەردان دەکرێت، لەسەر بنەمای وشەی وەک:
ڕفاندن: ڕفێنرا. پێویست ناکات بڵێین ڕفاندن کرا. هەر وتراوە ڕفێنرا.
برژاندن. گۆشتەکە ببرژێنە. گۆشتەکە برژێنرا. کەس نەیوتووە گۆشتەکە برژاندن کرا.
خەواندن. منداڵەکە خەوێنرا. نەک منداڵەکە خەواندن کرا.
کەوا بێت دەکرێت وشەی ڕاستاندن بە خۆی گەردان بکرێت و بۆ نموونە بگوترێت:
بەڵگەنامەکە ڕاستێنرا. نەک بەڵگەنامەکە ڕاستاندن کرا.
پاسپۆرتەکە دەبێت بڕاستێنرێت. نەک: پاسپۆرتەکە دەبێت ڕاستاندن بکرێت.
ئەمە زۆر کاراسانییە بۆ زمانی کوردی و لە کۆڵی چاوگی یاریدەدەی کردن دەبینەوە.