لەسێدارەدانی سەرکەوت

شوبات 22, 2023 Narges Hashemi

سەرکەوت ئارەش لەسێدارە درا

سەرکەوت (آرش) ئەحمەدی،

تێکۆشەری کوردی ڕۆژهەڵات لەسێدارە درا.

نووسین: نەرگس هاشمی

ـ

سەرکەوت ئەحمەدی، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری ڕوانسەر، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 22ی فێبریوەری، بەنهێنی لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان لەلایەن ڕژێمی کۆماری سێدارەوە، لەسێدارە درا.
ئەو ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی حوکوومەتی ئێران بەند کرابوو.
سەرکەوت ئەحمەدی تەمەنی 29 ساڵ بوو.

سەرکەوت ئەحمەدی بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی ڕوانسەر، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بوو، کە دوای جیابوونەوە لەو حیزبە لە ڕێگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ویستی لە ڕێگای تورکیە بڕوات بۆ یەکێک لە وڵاتانی ئۆرووپایی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن دادگا بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران سزای ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.
تۆمەتەکانی بریتین لە: محاربه لە ڕێگەی ئەندامێتی لە حیزبی کۆمەڵە و کوشتنی ئەفسەرێکی پۆلیس بە ناوی حەسەن مەلەکی.

کۆماری سێدارە، تەنانەت نەیهێشت کە ماڵاوایی لەگەڵ بنەماڵەکەی بکات.

ئەحمەدی، دووهەمین زیندانیی سیاسی لە زیندانەکانی ئێرانە کە لەم هەفتەیەدا حوکمی لەسێدارەدانی جێبەجێ کراوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، 54%ی ئێعدامەکانی جیهان، لە ئێران جێبەجێ دەکرێن.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئیبراهیم ڕەئیسی، ئەندامی دەستەی مەرگ لە ساڵانی شەستەکان و سەرۆکایەتیی دەسەڵاتی دادوەری غوڵامحوسێن موحسینی ئێژەیی، چەندین جار لە زیادبوونی ژمارەی ئێعدامەکان لە ئێراندا هۆشدارییان داوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
نووسین: نەرگس هاشمی، سوید، 2023-02-22

وتارەکانی تر