عەلی خامنەیی، دیکتاتۆری سەردەم

ئاب 19, 2021 Edris Hashemi

2021-08-19

عەلی خامنەیی، دیکتاتۆری سەردەم

نووسین: ئیدریس هاشمی

عەلی خامنەیی گەورەترین تێرۆریستی جیهانە کە لە ساڵی ١٩٨٩وە، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیرانە. ئەو یەکێکە لەو دیکتاتۆرە خوێنڕێژانە کە ڕێبەرایەتیی ڕێژێمێکی ڕەش و سەرکوتکەر دەکا و دوور لە هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، مافەکانی گەلانی ئێران پێشێل دەکا.
عەلی خامنەیی، یەکێک لە ڕێبەرە دیکتاتۆر و خوێنمژەکانی سەردەمی خۆیە و هەموو کەسێک و نەتەوەیەکی لە پێناو ئایدۆلۆژیا و دەسەڵاتی خۆیدا، سەرکوت کردووە. ئەو دەسەڵاتدارێکە کە بە زمانی هەڕەشە و تۆقاندن لەگەڵ خەڵکەکەی دەدوێت.

دیکتاتۆر خامنەیی بۆ سەقامگیربوون و داسەپاندنی بیر و باوەڕ و دەسەڵاتی خۆی، بەسەر کۆمەڵگای ئێراندا، هەناسەی ئازادیخوازانی لە گەروودا قەتیس کردووە و هەزاران چالاکی سیاسی و مەدەنی و خەڵکی ناڕازیی کوشتووە و گوللـەبارانی کردووە.

یەکیک لە ئاواتە گرنگەکانی خەڵکی ئێران ئەوەیە کە، مەرگ بۆ خامنەیی دەخوازن و هاواری زۆربەی خەڵکی ئێران و بەتایبەت کوردستان، مەرگ بۆ دیکتاتۆرە، کە مەبەستیان خامنەییە و دەیانەوێت کۆتایی بە کۆمارە ئیسلامییەکەی بهێنن.
بێگومان خامنەییش وەک زۆر دیکتاتۆری سەردەم، دەسەڵاتەکەی کۆتایی پێ دێت و ڕوو بە نەمان و تێداچوونە دەڕوات.

نووسینی ئیدریس هاشمی ٢٠٢١/٨/١٩