ته‌مموز 28, 2021 Diyako Hashemi

 

نووسینی دیاکۆ هاشمی

2021-07-28

 

بکەرنادیار:

ڕێزمان:
زۆر کەس دەنووسن: دەخوێندرێ، دەفەوتێندرێ، هەڵدەکۆڵدرێ.
بەپێی ڕێزمانی باوی زمانی کوردی کە لە قوتابخانەکاندا وانەی دەوترێتەوە، پێویست بەو دیە ناکات.
تەنها کاتێک کە ڕەگی کارەکە بە (ر، ڕ) کۆتاییی هاتووە فۆنیمی د زیاد دەکرێت، ئەگینا دەبێت بنووسین: دەخوێنرێ، دەفەوتێنرێ، هەڵدەکۆڵرێ.
***
فەرموون بۆ دۆزینەوە ڕەگی کار چاو لێرە بکەن:

***

ڕانەبردوو: دە + ڕەگی کار + پاشگری (رێ):

چاوگ

ڕەگی کار

ڕانەبردووی نادیار

برژاندن

برژێن

دە + برژین + رێ = دەبرژێنرێ

نووسین

نووس

دە + نووس + رێ = دەنووسرێ

خوێندن

خوێن

دە + خوێن + رێ = دەخوێنرێ

ڕابردوو: ڕەگی کار + پاشگری (را):

چاوگ

ڕەگی کار

ڕابردووی نادیار

برژاندن

برژێن

برژین + را = برژێنرا

نووسین

نووس

نووس + را = نووسرا

خوێندن

خوێن

خوێن + را = خوێنرا

تێبینی: ئەگەر ڕەگەکە بە (ر، ڕ) کۆتاییی بێت، پاش ڕەگەکە فۆنیمی دی پێ زیاد دەکرێت، بۆ ئەوەی دەنگی ر یان ڕ دوو جار دووپات نەبێتەوە:

چاوگ

ڕەگی کار

ڕابردووی نادیار

ناردن

نێر

دە + نێر + د + رێ = دەنێردرێ

بڕین

بڕ

دە +بڕ + د + رێ = دەبڕدرێ

کڕین

کڕ

دە +کڕ + د + رێ = دەکڕدرێ

هەندێک لەو کارەکان ئاوارتەن و بە ڕەگ دروست نابن، بەڵکوو بە قەد دروست دەبن، وەکوو ئەم وشانە: (گوتن، وتن، ویستن).

ئەمانە بە قەد دروست دەبن: (گوتن، وتن، ویستن)
نموونەی تر لە دۆخی ئاوارتە یان ڕیزپەڕ:
گوتن، وتن، ویستن:
دەگوترێ، گوترا.
دوترێ، وترا.
دەبیسترێ، ویسترا.
***
گرتن وا دروست دەبێت:
گرتن: ڕانەبردووی نادیار: دەگیرێ،
ڕابردووی نادیار: گیرا.

بۆ دۆزینەوەی قەد و ڕەگی کار فەرموون چاو لێرە بکەن:


دۆزینەوەی ڕەگی کار 

***