شوبات 4, 2021 Diyako Hashemi

ئامادەکردنی: ناسری ڕەزازی

پاشگری گەل


(گه‌ل) پاشگری کۆیه که له ناوچه‌ی سنه و گه‌وه و بازنه‌ی ئه‌و پارێزگایه به‌کار ده‌چێ؛ له کرماشان و ئیلام و خانه‌قینیشه‌وه هه‌تا ده‌گاته لوڕستان به (ەیل و یه‌یل) به‌کار ده‌چێ؛ گه‌ل وه‌ک وشه نه‌ک وه‌ک پاشگر چه‌ند واتای هه‌یه:
١. زۆر؛ زێده؛ زیاد؛ کۆمه‌ڵ.
نموونه: گه‌لێک سپاس بۆ ئه‌رکه‌کانت؛ ئه‌مڕۆ گه‌لێک شه‌که‌ت بووم.
٢. یارمه‌تی و کۆمه‌ک له کاتی دروێنه و نۆکڕنین و کۆکهنکردن و خانووسازکردن و هی دیکه؛ هه‌ره‌وه‌ز.
نموونه: به‌یانی ماڵی فڵانه‌که‌س له گوندی نه‌وه‌ڕه گه‌لیان هه‌یه و خه‌ڵکی ئاوایی به کۆمه‌ڵ ده‌ڕۆن و کاهرهکه که کاری چه‌ند ڕۆژه به ڕۆژێک ته‌واوی ده‌که‌ن و له کۆڵی ده‌که‌نه‌وه. بۆ میناک له گه‌وه‌ی گه‌رمیان و که‌لار و که‌رکووک به گه‌ل یان هه‌ره‌وه‌ز ده‌ڵێن: (گهلدهس)؛
٣. خه‌ڵک؛ ئاپۆره‌ی مرۆڤ.
نموونه: خه‌ڵکێکی زۆر له‌و خواره گه‌لیان به‌ستبوو.
٤. کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک یا ئینسان که زمان و سۆلان و خێوهره و خۆنیای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و نه‌ته‌وه‌یه‌کی هاوسۆلانن، وه‌کوو: کورد، عه‌ره‌ب، فارس، هیندی، ئاڵمانی، فه‌رانسه‌یی و هی تر، نموونه: گه‌لی کورد گه‌لێکی به‌شخوراوه.
٥. ئه‌گه‌ر حه‌رفی جه‌ڕی (به) ببێته پێشگری ده‌بێته ناو، نموونه: خه‌ڵکێکی زۆر له‌و یاڵهوه به‌گه‌ل هاتنه خوار.
٦. له شێوه‌زاری کرمانجیدا بۆ بانگکردن به‌کار ده‌چێ.
نموونه: گه‌لی برادهرینۆ، یا گه‌لی ههڤاڵنۆ.
٧. پاشگری کۆیه که له‌گه‌ڵ وشه‌یه‌کی دیکه‌ی ناو لێک ده‌درێت و وشه‌یه‌کی دیکه‌ی ناوی کۆی لێ درووست ده‌بێت. نموونه: کوڕگه‌ل، کچگهل، دارگه‌ل، گاگه‌ل. ئه‌م وشه‌یه هه‌ر هه‌مان پاشگری (ان)ه که له سۆرانی‌دا به‌کار ده‌چێ: کوڕگه‌ل: کوڕه‌کان؛ دارگه‌ل: داره‌کان.

جێگای خۆیه‌تی لێره‌دا شتێک بێنمه به‌ر باس و لێدوان که به گرنگی ده‌زانم و له ڕۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و گۆڤاره‌کاندا له به‌رچاوی ناگرن، ئه‌وه‌ش به‌کارهێنانی پاشگری (گه‌ل یان یل)ه که تایبه‌ته به ناوچه‌کانی سنه و کرماشان و ئیلام و خانه‌قین و به‌دره و هه‌ندێ ناوه‌قه‌ی دیکه.

پاشگری (گه‌ل) چۆن به‌کار ده‌برێ؟
له سایتێکی زمانناسیدا ئه‌م ڕسته‌یه ئاوه‌ها نووسرابوو، منیش وه‌کوو خۆی لێره‌دا ده‌ینووسمه‌وه:
(له وزه‌ی دوو توێی هیچ كتێبێكدا نیه، ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌می خه‌لكی له كاری رۆژانه‌یاندا قسه‌ی پێده‌كه‌ن، به گرامهرێكی گونجاو بكرێته خوانی به‌رده‌می مهردومگهلهكه!)
ئه‌مه تاوان نییه و ته‌نیا نه‌شاره‌زایییه له زاراوه‌ی ناوچه‌یێکی دیکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێی شاره‌زا بێت، دیاره ئاوه‌ها ناینووسێت.

پاشگری گه‌ل ده‌بێ شاره‌زایانه ده‌کار بکرێ، پاشگری (گه‌ل)، هه‌ر هه‌مان وشه‌ی پاشگری (ان)ه که له ناوچه‌ی موکوریان و بابان و سۆران به‌کار ده‌برێ، له ناوچه‌ی شێوه‌زاری کرمانجیش هه‌ر پاشگری (ێن)ه که هه‌ر هه‌مان پاشگره، به‌ڵام به‌کارهێنانی ده‌بێ له جێگای خۆیدا بێ. جارێ هه‌ر وشه‌یه‌ک که به واتی (ه) کۆتاییی بێت، به‌ڕای من ده‌بێ به پاشگری (گه‌ل) کۆ بکرێته‌وه، نه‌ک به پاشگری (ان)، چوونکه هه‌موو وشه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه نابێ به (ان) کۆ بکرێته‌وه، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وشه‌ی یانه له باری رێزمانه‌وه به‌کار بێنین، وه‌کوو ده‌سنیشانکردن ده‌بێ بنووسین:
ئه‌و یانه‌گه‌له نه‌ک ئه‌و یانانه.
ئینجانه: ئه‌و ئینجانهگهله، نه‌ک ئه‌و ئینجانانه.
وشه: ئه‌و وشه‌گه‌له، نه‌ک ئه‌و وشانه.
شانه: ئه‌و شانهگهله، نه‌ک ئه‌و شانانه؛ ئه‌مه ناڵێم هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام جوان نییه، کاتێک پاشگری دیکه‌مان هه‌یه بۆ ده کاری نه‌که‌ین و که‌ڵکی لێ وه‌ر نه‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بنووسین. من پێم جوانه، هه‌ر وشه‌یه‌ک کۆتایییه‌که‌ی به واتی (ه) و (ێ) و (ۆ) و (ا) و (وو) بێت وه‌ک: وشه ئینجانه؛ (ێ) وه‌ک: زێ ترێ؛ (ۆ) وه‌ک هه‌ڵۆ، ته‌پۆ؛ (ا) وه‌ک زانا، ئاڵا؛ یه‌کسه‌ر به گه‌ل کۆ بکرێنه‌وه، چوونکه به پاشگری گه‌ل جوانتر دێنه گۆ.
ئێمه له سنه ئێژین: کوڕگه‌ل، وه‌کوو کوڕگه‌ل وه‌رن. واته: کوڕه‌کان وه‌رن؛ ئه‌و کوڕگه‌له واته: ئه‌و کوڕانه؛ دیاره له کاتی خۆی و له جێگای خۆشی‌دا کوڕه‌کان به‌کار ده‌به‌ین و دوایی له خواره‌وه نموونه‌ی بۆ دێنمه‌وه.

جارێکیان ته‌له‌ڤزیۆنێک له پرۆگرامێکدا چه‌ندین جار وشه‌ی (که‌شتیگه‌له‌که)ی دووپات کرده‌وه، له کاتێکدا درووست نییه و ده‌بێ بگوترێ: ئه‌و که‌شتیگه‌له! بۆچی؟ چوونکه که‌شتیگه‌ل ناوی لێکدراوه که ناوی کۆی لێ درووست بووه، به لێکدانی وشه‌ی که‌شتی و پاشگری کۆی (گه‌ل). کاتێ باسی چه‌ند که‌شتی کرا، که به‌گه‌ل یان به‌کۆ بۆ کرده (عملیات)ێک ده‌ڕۆن، ده‌نووسین: ئه‌و که‌شتیگه‌له نه‌ک که‌شتیگه‌له‌که، له‌به‌ر ئه‌وه کاتێک که دیار (مشخص) کرا ده‌بێ بگوترێ: گهلهکهشتییهکه، نه‌ک کهشتییگهلهکه. لێره‌دا وشه‌ی (گه‌ل) واتای زۆر و فره ده‌دا که بۆته پێشگر که‌شتییه‌کان، ئه‌گه‌ر ده‌سنیشان بکرێ، ده‌ڵێین: ئه‌و گه‌له‌که‌شتییه، چوونکه به وشه‌ی جێناوی هێمای (ئه‌و) ڕسته‌که واتاکه‌ی ده‌ر ده‌که‌وێ که ده‌یناسین.
بۆ نموونه ئێژین: ئه‌و گه‌له‌که‌شتییه به‌ره‌و کوێ چوو؟ له ئاخافتنی ئاساییشدا ئێژین ئه‌و گه‌له‌گورگه به‌ره‌و کوێ چوو؟ به‌ڵام ناڵێین گورگگهلهکه به‌ره‌و کوێ چوون؟ ئه‌مه ڕسته‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه، وه‌کوو ئه‌و به‌ڕێزه نووسیبووی مهردومگهلهکه! ئێمه ده‌ڵێین: مه‌ردمه‌که، چوونکه مه‌ردم بۆ خۆی کۆیه، که دهسنیشانیش کرا، ده‌بێ بنووسرێ مه‌ردمه‌که، هه‌رچه‌ند مه‌ردم بۆ خۆی وشه‌یه‌کی فارسییه و واتای خه‌ڵک ده‌دا. ناساندنی به پاشگری (که) به‌و شێوه‌یه هه‌ڵه‌یه چوونکه دوو پاشگر پێکه‌وه به دوای یه‌کدا نایه‌ن. کاتێ که بتهه‌وێ وه‌کوو کۆی نه‌ناسراو باسی بکه‌ی، ئێژی: گه‌له‌که‌شتییه! ئه‌گه‌ریش بته‌وێ ده‌سنیشان (مشخص)ی بکه‌ی، وشه‌ی جێناوی هێمای (ئه‌و)ی له پێشه‌وه بۆ زیاد ده‌که‌یت و ئێژی: ئه‌و گه‌له‌که‌شتییه، یا ئه‌و گهلهکهشتییانه! واته کۆمه‌ڵێک که‌شتی پێکه‌وه.
ئێمه‌ی سنه‌یی و کرماشانی و ئیلامی و خانه‌قینی کاتێک وشه‌یه‌ک دیاری بکرێ و له د