شوبات 4, 2021 Diyako Hashemi

ئامادەکردنی: ناسری ڕەزازی

وشه و پێشگری (بەر) له زمانی کوردی‌دا

زمانی کوردی یه‌کێک له‌و زمانانه‌یه که ئه‌گه‌ر زانستیانه خزمه‌تی بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی چه‌ند شێوه‌زار و وشه‌ی به‌رانبه‌ری زۆره، ده‌کرێت وشه‌ی تازه‌ی زۆری لێ ڕۆ بنرێت. زۆر جار به پێشگرێک یان به پاشگرێک یان به وشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانین چه‌ندین وشه‌ی تازه‌ی لێ بخه‌ینه‌وه.

وشه‌ی به‌ر له زمانی کوردی‌دا زۆر کۆنه و وشه‌ی پێشگره و پێشبهندیشه و له ڕسته و له وته‌دا واتای جۆربه‌جۆری لێ ههڵدهکڕێت. مامۆستا مه‌سعوود موحه‌ممه‌د له کۆپه‌ڕی (زاراوه‌سازیی پێوانه)دا ده‌ڵێ: یه‌کێک له به‌کارهێنانه به‌بڕشته‌که‌ی به‌ر ئه‌وه‌یه کاتێک به‌کاری ده‌هێنیت و وشه‌ی لێ داده‌ڕێژی، وشه به‌لای به‌رکاری (مفعولی)یه‌وه ده‌بات، وه‌کوو: به‌رپرس، به‌رکوڵ، به‌ربه‌ست، به‌رکوت، به‌ربانگ، به‌رده‌ست، به‌رهه‌ست، به‌رچاو، به‌ربار، به‌رتاو، به‌رشه‌ق، به‌ڵام وه‌هاش ده‌بێت وشه‌ی کارا درووست ده‌کات وه‌کوو: به‌رهه‌ڵست، به‌رگر، به‌رماڵ. هه‌ر به‌و پێوه‌ره ده‌ڵێت: هیچ کێشه‌یه‌ک له گۆڕێ‌دا نابێت که وشه‌ی به‌رترس بۆ شتێک به‌کار بێنی که ترسی زه‌ره‌رمه‌ندبوونی لێ ده‌کرێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که بێژی زینده‌ماڵ به‌رترسی مه‌رگه. واته ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێ که تووشی مردن بێت. خه‌رمانی نزیک پووشه‌ن به‌رترسی سووتانه. یان ئه‌م ولاته تا سنووری کۆیێ به‌رهێزی منه. که وابوو ئێمه‌ش ده‌توانین وشه‌ی به‌رکێشه دابنێین بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که کونهفتنهی کرده‌یه‌کی خه‌راپه، وه‌کوو: شاڵاو به‌رکێشه‌ی هه‌موو گرفته‌کانی ئێمه‌یه.

دیسان ده‌ڵێت: به‌رچنه که واتای (ثمر)ی دار ده‌دا هه‌ر له به‌ره‌وه هاتووه. _ به‌رچنه به‌و به‌روانکه ده‌ڵێن که میوه‌ی میوه‌ی وه‌کوو ته‌ماته و بیبه‌ر و هیدیکه‌ی تێدا کۆ ده‌که‌نه‌وه؛ هه‌روه‌سا به‌رچنه له لای ئێمه واتای تریان یان ته‌فت یان سه‌وی میوه ده‌دات.

 به‌ر:

 یه‌که‌م واتای: لای به‌ر و لای پێشه‌وه ده‌گه‌یێنێت. به‌ڵام کاتێک ئه‌م وشه‌یه هاته به‌رکار و بمانه‌وێ وشه‌یه‌کی دیکه‌ی لێ دابڕ‌ێژین، واتاکه ده‌گۆڕێ و ناوی تازه و وشه‌ی تازه‌ی لێ ده‌بێته‌وه.

دووه‌م: هه‌ندێ جار به‌ر واتای وه‌فا و سفه‌ت ده‌دات، بۆ میناک له‌ناو خه‌ڵکی کورددا کاتێک که‌سێک به‌رانبه‌ر به که‌سێکی دیکه باش نه‌بێت و له‌ته‌کیا خه‌راپ بێت، ده‌ڵێ: جا وه‌ره شێت مه‌به، به‌ر و پشتی بۆ که‌س نییه؛

سێیه‌م: هه‌ندێ جار به‌ر واتای پێوه‌ر و ئه‌ندازه ده‌دات، وه‌کوو: به‌ری ئه‌و لیباسه ته‌سکه؛  یان کاتێک ده‌چێته لای به‌رگدروو بۆ دروونی لیباس، به‌رگدروو پێیده‌ڵێ: ئه‌رێ به‌ر و پشتی ئه‌م قوماشه وه‌ک یه‌ک نییه، چی لێ بکه‌م و چۆنی بدرووم؟

چواره‌م: وشه‌ی به‌رین، له به‌ره‌وه هاتووه به‌لام خۆی پێشگر نییه چوونکه پاشگری ینی به دواوه‌یه. به‌ڵام دواتر به وه‌رگرتنی وشه‌ی به‌ر ده‌بێته پاشگر و وشه‌ی (به‌ربه‌رین)ی لێ هه‌ڵده‌نرێت؛ هه‌روه‌ها به‌ره‌ی زینی وڵاخیش له به‌ره‌وه هاتووه له واتای ناودا چوونکه پاشگری یی به شوێنه‌وه‌یه. دیسان ده‌ڵێت: هه‌روه‌ها وشه‌ی بهرۆچکهش که واتای به‌رهه‌یوانی بچووک ده‌دات و پاشگری وه‌رگرتووه. به‌لام (به‌ربه‌رۆچکه) هه‌م پێشگری هه‌یه هه‌م پاشگر. بۆ میناک: وشه‌ی به‌رته‌سک وشه‌یه‌که که واتای مه‌ودای ته‌سک ده‌دات، هه‌ر به‌و پێوه‌ره ده‌کرێت بوترێت ئه‌و مه‌زرایه به‌رخولی مێگه‌له‌که‌ی ئێمه‌یه و له هه‌مان کاتیش‌دا به‌رخۆریه‌تی. واته له‌وێ ده‌گه‌ڕێ و ده‌خولێته‌وه و له‌ویش ده‌له‌وه‌ڕێ.

پێنجه‌م: له کاری پێمه‌ڕه‌کاریدا وشه‌ی بهرکهندمان هه‌یه واته کاتێک خه‌ریک ده‌بن شوێنێک هه‌ڵکه‌نن، کرێکارێکیان ده‌ڵێت: با له پێشدا له‌و ئاسته‌وه ده‌س پێبکه‌ین، ئه‌ویش ده‌ڵێ: باشه با وا بکه‌ین، که وابوو ده‌ڵێت: با ئه‌وێ به‌رکه‌ند بکه‌ین و له‌وێوه ده‌ست پی بکه‌ین. به‌ر لێره‌دا پێشگر نییه و خۆی به واتای لای پێشه‌وه‌یه. وشه‌ی ناوبراو زاراوه نییه و کرێکار خۆی دۆزیویه‌ته‌وه و ده‌مێکه ئه‌و وشه‌یه هه‌یه.

شه‌شه‌م: کاتێک ده‌وترێت: با به‌ره‌و ماڵ، به‌ره‌و دێ، به‌ره‌و شاخ، به‌ره‌و بازاڕ بڕۆین، له هیچیاندا وشه‌ی به‌ر پێشگر نییه چوونکه به به‌ر و هو جۆشی خواردووه و بووگه به وشه‌ی سه‌ربه‌خۆ. له وشه‌کانی (به‌رایی، به‌ره‌به‌ره، به‌رودوا، به‌ره‌نگار)دا وشه‌ی به‌ر له هیچیاندا پێشگر نییه چوونکه که‌رتی سه‌ره‌کییان تێدا ڕوون نییه تا بزانین به‌ر چنهخشێکی تێیاندا گێڕاوه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر وشه‌ی به‌ر له به‌رایی وشه‌دا شێوه‌ی پێشگری پیوه نه‌بێت، ئه‌و وشه‌یه‌ی که به یارمه‌تی به‌ر به زاراوه داده‌نرێت، زمانه‌وانان ده‌بێ بڕیاری له سه‌ر بده‌ن که لێکدراوه یان داڕێژراو.

حه‌وته‌م: هه‌ندی جار به‌ر ڕۆڵی له‌ش ده‌بینێت وه‌کوو: ئه‌مڕۆ جلی کوردیم له به‌ر کرد، یان جلی کوردیم کرده به‌رم. یان داره‌که‌م ئاو دا و گیانی هاته‌وه به‌ر.

هه‌شته‌م: هه‌ندێ جار به‌ر ڕۆڵی (حافظه) ده‌گێڕێت وه‌کوو من هه‌موو هۆنراوه‌کانی (مامۆستا هێمن)م له به‌ره. گشت هۆنراوه‌کانی (مامۆستا هه‌ژار)م له به‌ر کردووه. به‌ڵام ئێستا هیچیانم له‌به‌ر نییه. یان باشتر بڵێم له هه‌ندێ ناوچه ده‌وترێ: هۆنراوه‌کانی سهرهنجاممم هه‌موو ئه‌زبه‌ر کردووه؛ به‌ڵام ساسانی برام ناتوانێ هیچ شتێ ئه‌زبه‌ر بکا؛ ئه‌زبه‌رکردن؛ ئه‌زبه‌ربوون؛ له‌به‌رکردن؛ له‌به‌ربوون؛ که وابوو وشه‌ی (ئه‌زبه‌ر یان له‌به‌ر) واتای (حافظه) ده‌دات.

نۆیه‌م: وشه‌ی به‌ر دیسان له هه‌ندی وشه‌دا واتای ناوچه ده‌دات، وه‌کوو: به‌ری مه‌رگه، به‌ری مه‌نگوڕایه‌تی. له به‌ری مه‌رگه زه‌ویی باشمان هه‌ن که بۆ کشت و کاڵ زۆر به‌پیت و به‌رکه‌تن. دوێنێ له به‌ری مه‌رگه زه‌ماوه‌ن بوو چووین سه‌یرمان کرد، زۆر خۆش بوو.

ده‌یه‌م: وشه‌ی به‌ر دیسان واتای تیزانگ (جنین) ده‌دات، وه‌کوو: مه‌ڕه‌که به‌ری هاویشت یان به‌ری خست. به‌رخستنی مه‌ڕ له زستاندا شتێکی خۆزایه و ڕوو ده‌دا. ڕۆڵه با ئه‌و گیا نه‌خوا نه‌کا به‌ری پێ بخات.

یازده‌یه‌م: به‌ر له‌م ڕسته‌گه‌له به‌ر واتای پێش ده‌دات، وه‌کوو: له به‌ر ماڵانه‌وه هات؛ دارین به‌ر له‌من چوو؛ ئارا له به‌ر منه‌وه چوو؛

دوازده‌یه‌م: هه‌ندێ جار به‌ر له ڕسته‌یه‌کدا واتای لا (طرف) ده‌دات، وه‌کوو: ئه‌و زه‌وییه‌ی ئه‌وبه‌ر داژده (ملک)ی منه؛ ئه‌و زه‌وییه ده‌بینی، ئه‌م به‌ری زه‌وی منه و ئه‌و به‌ریشی هی براکه‌مه.

سیازده‌یه‌م: بڕێ جار وشه‌ی به‌ر به وه‌رگرتنی پاشگر بۆ نموونه: ه، واتای (جبهه) ده‌دات، وه‌کوو: با به‌ره‌یه‌ک درووست بکه‌ین و به پشتیوانی یه‌کتر خه‌بات بکه‌ین. وه‌کوو کردنه‌وه‌ی (به‌ره‌ی کوردستانی)، یان خۆ درووست‌کردنی به‌ره‌یه‌ک له نێوان چه‌ند ڕێکخراودا.

چوارده‌یه‌م: به‌ر له‌م ڕسته‌یه‌دا واتای به‌رگ (ئاسته‌ر) ده‌دات، وه‌کوو: یه‌کێک ده‌ڕواته لای به‌رگدروو و ده‌ڵێ: که‌وایه‌کم بۆ درووست بکه، ئه‌ویش ئێژێ: که‌واکه‌ت به‌ری هه‌یه یان نه؟

پازده‌یه‌م: له‌م ڕسته‌یه‌دا به‌ر واتای ئازادبوون و سه‌ربه‌ستی ده‌دات، وه‌کوو: کاوان له به‌ندیخانه به‌ر بوو؛ داخۆ کارۆخ به‌ر بووه یان نه؛ به‌ربوونی کارۆخ ده‌بێته هۆی خۆشیی هه‌موو لایه‌کمان.

شازده‌یه‌م: له‌م وشهگهلهدا به‌ر پاشگره و واتای هه‌ڵگر (حامل) ده‌دات: ڕه‌نجبه‌ر: ئاغاکان له کۆندا ڕه‌نجبه‌ری زۆریان ده‌چه‌وسانده‌وه؛ فه‌رمانبه‌ر: له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگرکوژێنه‌وه‌دا زۆر که‌س فه‌رمانبه‌رن؛ باره‌به‌ر: ئه‌سپ و که‌ر و هه‌ندی ماشین بارهبهرن یان باربه‌رن؛ میراتبه‌ر: له دوای نه‌مانی داک و باب، منداڵان ده‌بن به مپاریکبهر (میراتبه‌ر).

حه‌ڤده‌یه‌م: له‌م هۆنراوه‌یه‌دا به‌ر واتای ڕوو ده‌دات، وه‌کوو:

ئه‌ی لاوه لاوه به‌رخه‌که‌م لاوه ـــ تۆ گیان ئه‌و براته به‌ر بکه به‌م لاوه

یان: به‌ر مه‌که به‌و لاوه وه‌ڵامم بده‌وه؛ به‌ر بکه به لامه‌وه بزانه ئێژم چی.

هه‌ژده‌یه‌م: له‌م ڕسته‌یه‌دا به‌ر واتای به‌هره و داهات ده‌دات، وه‌کوو: ساڵی ٢٠٠٩ به‌ر و بووم له کوردستان به هۆی وشکه‌ساڵییه‌وه باش نه‌بوو. یان به‌یانیب به‌ر به مه‌نگوڕایه‌تی ده‌چم.

 نۆزده‌یه‌م: له‌م ڕسته‌یه‌دا به‌ر واتای به‌ش (سهم) ده‌دات، وه‌کوو: چی بکه‌م هیچم به‌ر ناکه‌وێت. چووم بۆ وه‌رگرتنی کۆپین به‌ڵام هیچ به‌ر نه‌که‌وت هاتمه‌وه.

بیسته‌م: له‌م ڕسته‌یه‌دا به‌ر واتای (نۆره) ده‌دات، وه‌کوو: له سه‌ره‌ی ناندا وه‌ستام هه‌ر به‌ر نه‌که‌وت و هه‌ر به‌رم نه‌که‌وت، ئیتر به ده‌سبه‌تاڵ گه‌ڕامه‌وه؛ ده‌توانی دوو نانم بده‌یتێ، ببووره کاکه گیان به‌رناکه‌وێ جه‌نجاڵه هه‌ویر که‌مه و به‌ش ناکات.

بێژگه له‌م وشه‌گه‌له‌ی که له زمانی کوردی‌دا خۆیان سه‌ربه‌خۆن و خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا درووستیان کردوون: به‌رجه‌وه‌ن: به‌رچاوان؛ به‌رپێوار: نادیار؛ به‌رماو: لهپێشماو، له‌به‌ر ده‌مداماو؛ به‌رسیله: قۆره، هاڵه؛ بهرقاو: یه‌که‌م کاسه‌ی چێشت؛ بهرواڵ: که‌مه‌ره‌ی کێو؛ به‌روانک: به‌رپۆش، به‌رهه‌ڵبێنه؛ پێشبه‌ند: (حرف جر)؛ به‌رگن: تووکی به‌رخ؛ به‌رکه: ژوورێک و به‌رهه‌یوانێک؛ به‌رکۆڵه: چڵاوک، داری دووسه‌ر حاچ؛ به‌رکاز: په‌نجه‌ره، دووهری؛ به‌رکۆژه: قۆپچه، دوگمه و زۆر وشه‌ی دیکه، به‌ڵام له‌م چه‌ندین ساڵه‌ی دوایینیش که زمانی کوردی به هۆی کۆڕی زانیاری له به‌غدا و خزمه‌ت و خه‌باتی زمانه‌وانانی کورد، ده‌یان وشه‌ی نوێش به وشه‌ی به‌ر وه‌کوو زاراوه‌ی نوێ ڕۆنراون هاتوونه‌ته ناو زمانی کوردییه‌وه، وه‌کوو:

به‌رتاوان = متهم

بەربژار = کاندید

بەرپەرچ = عکس العمل

بەرهەڵستکاری = معارضة

بەرگری = دفاع، مقاومة

بەرگومان = مشکوک فیه

بەرکار = مفعول

بەرناس، بەرجەستەکراو، ناسراو = مجسد، معروف

بەربەست = إعاقة، رادع، عائق، مانع، حائل، سد، حاجز

بەرەباب، ڕەچەڵەک = سلالة

بەرەنجام = ناتج، محصلة

بەرکەوت = خارج القسمة

بەرپرس = مسئول

بەرتەک = ردالفعل

بەرپێل، بەرەشەپۆل = جبهة الموجة  wave front

 

بەر پێشگرێکە کە دەتوانێ بۆ دەوڵەمەندکردنی وشەی کوردی لە وشەسازی لە ڕێبازی داڕشتن (الاشتقاق derivation)دا کەڵکی لێ وەربگیرێ.

بەر وەکوو پێشگر زیاتر لەگەڵ ئەو وشانە جوان ساز دەبن کە یەکبڕگەیی بن (بەرپرس)، ئەو کاتە بێژەکردنیان ئاسان و سانا دەبێت. هەروەها وشەیەک کە بە یارمەتیی بەر ساز بکرێت زۆر جار ئەکەوێتە دۆخی بەرکاری = مفعولییەوە.

لە خوارەوە هەوڵ دراوە بە یارمەتیی پێشگری بەر هەندێ وشەی نوێ پێشنیار بکرێت کە ئەگەر چێژ و ڕای خەڵکیان لەسەر بێت ڕەنگە بتوانن پڕکەرەوەی کەلێنێک بن:

بهرئهستۆ: ناوی لێکدراو؛ به ئهستۆوهبوون؛ به ملداهاتن؛ من هیچکات به‌رئه‌ستۆی شتی وا نابم، مه‌گه‌ر بکه‌ومه ژێر گوشاره‌وه.

 به‌راوه‌ز : ناو؛ ناوی لێکدراو؛ ١. کارێک که ئاوه‌ز په‌سنی بکا؛ کاری ئاوهزپهسن: معقول. قسه‌کانی دیاکۆ بهراوهزه، بۆ ئه‌وه ده‌بێ مرۆڤ گوێی لێ بگرێ. کاری به‌راوه‌ز و وته‌ی به‌راوه‌ز له هه‌موو شوێنێکدا جێی خۆی ده‌کاته‌وه، بۆ میناک: ئاکۆ بهراوهزانه قسه ده‌کا، واته: معقول قسه ده‌کا.

به‌رباو: وشه‌ی لێکدراو؛ به باوبوون؛ بوون به‌باو؛ (دوای ئه‌وه‌ی که گه‌رماو (حمام) له ماڵان بووبه باو، ورده‌ورده گه‌رماوی گشتی (حمام عمومی) له باو که‌وت؛ باو تداول؛ به‌رباو: متداول.

به‌ربه‌ش: ناوی لێکدراو؛ به‌شی هه‌ر ئینسانێک له چاره‌نووسیدا؛ به‌ربه‌ش: نصیب. به‌ربه‌ش وای کرد په‌ڕیوه بووین و که‌وتینه ئه‌م ڕۆژه.

ماڵی گــــــــــــهش دانێ له بـــۆ ڕۆژی ڕه‌ش

هــــهمــووشتێ مـه‌که به هـــات و به‌ربه‌ش

ژیـــــــــــــان هــــه‌ر ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ نییه

که‌س له ماڵـــــــی که‌س نه‌بۆته برابه‌ش وته‌ی پێشینان

واته: بیر له ڕۆژی ته‌نگانه بکه‌وه و هه‌موو شتێک مه‌خه‌ره ده‌ست شانس و نسیب، ژیان ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ نییه و  

به‌ربه‌ڵێن: وشه‌ی لێکدراو؛ (لییا به‌رانبه‌ر به بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی بهربهڵێنه؛ به‌ربه‌ڵێن له هه‌ر شتێکدا کارێکی باش و به‌که‌ڵکه چوونکه بهربهڵێنی ته‌زه‌ن ناهێنێته سه‌ر ڕێگا). به‌ربه‌ڵێن: متعهد.

به‌ربێن: ناوی سه‌ربه‌خۆ؛ به‌ربه‌ن؛ به‌ربێن له سه‌ر پێوه‌ری ده‌مبێن، واته: له‌مپه‌ری ئاو؛ ئه‌و دیواره‌ی که به‌ر به ئاو ده‌گرێت و ئاوه‌که تێیدا کۆ ده‌بێته‌وه.

به‌ربێژ: ناو؛ وشه‌ی لێکدراو؛ به‌رباس؛ ڕاسه؛ هه‌ر وتنێکت هه‌یه به‌ربێژ یان ڕاسه‌ی بکه. به‌ربێژ: مطرح. ئه‌مڕۆ له کۆبوونه‌وه‌ی پارله‌ماندا لایه‌نگرانی لیستی فڵان وته‌کانی خۆیان به‌ربێژ کرد، واته: مطرح کرد. ئه‌م باسه به‌ربێژ نییه و له‌سه‌ری مه‌چن. واته: ئه‌م قسه‌یه (مطرح) نییه و وازی لێ بێنن.

به‌ربینا: وشه‌ی لێکدراو؛ (اسکلت)؛ (هیکل)؛ به‌و بینانیهی ده‌وترێت که هێشتا ته‌واو نه‌بووه و هه‌یکه‌ل یان ئێسکلێته؛ لێره‌دا پێویسته بڵێم: (بینا) که عه‌ره‌ب کردووتهی به: بنا‌ء له بنی کوردی وه‌رگیراوه و هه‌ر وشه‌یه‌ک که له زمانی کوردی‌دا بنه‌مای هه‌بوو، دیاره و پێویست به خۆئازاردان ناکات هه‌تا به دوای ناسنامه‌که‌یدا بگه‌ڕێین. عه‌ره‌ب داگیرکه‌ری ئێمه بووه، وشه‌ی شاڕێی کوردی‌یان له ئێمه وه‌رگرتووه و به (شارع)یان داناوه؛ وشه‌ی خه‌نده‌کیان لێ دزیوین و به (خندق)یان هه‌ڵناوه؛ وشه‌ی بهرزهکیان لێ داگیر کردووین و به (به‌رزخ)یان ڕۆ ناوه؛ وشه‌ی بینایان لێ ههڵکڕاندووین و به (بنا‌ء)یان ڕا ناوه؛ وشه‌کانی: بنه‌ما و بنه‌ڕه‌ت و بناخه و بنه‌وان و بنا‌وان و بنه‌چه و هیترمان له کوردی‌دا هه‌ن که له وشه‌ی بنه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و عه‌ره‌ب ئه‌و وشه‌یه نییه و ته‌نیا فارس و کورد خاوه‌نی واژه‌ی (بن)ن.

به‌رپاوان: ناوی لێکدراو؛ پاوان ده‌بێته: انحصار؛ بهرپاوانیش ده‌بێته: منحصر؛ بۆ نموونه: مانیان منداڵی بهرپاوانی بنه‌ماڵه‌یه، واته: مانیان انسانی منحصر به فرد است. یان ده‌کرێت بوترێت: لۆلان منداڵی به‌رپاوان به تاکه.

به‌رپێش: ناوی لێکدراو؛ له کاری مۆسیقادا بۆ ئۆڤێرتوور یان پێشه‌کی به‌کار ده‌چێت؛ (موشته‌با میرزاده بهرپێشێکی جوانی داناوه بۆ ئه‌و گۆرانییه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ک).

به‌رته‌وه‌ن: وشه‌ی لێکدراو؛ به‌ردینه؛ به به‌ردبوو؛ به‌رده‌نی؛ به‌رته‌وه‌ن: متحجر. ته‌وه‌ن به هه‌ورامی واته. به‌رد. (ئه‌و ئێسک و پرووسکانه‌ی که له شاری سنه له گۆڕێکی کۆندا دۆزراونه‌ته‌وه، وایان لێ هاتووه ده‌ڵێی بهرتهوهنن، ئه‌وه‌نده له ژێر خاک‌دا ماونه‌ته‌وه).

به‌ردیار: ناوی لێکدراو؛ ئاوه‌ڵناو؛ هه‌ڵکه‌وتوو؛ هێژا؛ هه‌ژیا؛ شیاوی ڕێز. (کاک ئاکۆ له‌ناو خه‌ڵکدا بهردیاره). به‌ردیار: متشخص.

به‌رژیار: ناوی لێکدراو؛ متمدن؛ (دانیشتوانی وڵاتانی سکاندیناوی به‌ڕاستی بهرژیارن بۆ ئه‌وه‌ی که زۆر له پێشن و له ئورووپاش که زوو گه‌ییشتن به ڕێنێسانس بهرژیارترن). ژیار: تمدن؛ به‌رژیار: متمدن.

به‌رسه‌رنج: وشه‌ی لێکدراو؛ (ببووره ڕاستییه‌که‌ی به‌رسه‌رنج نه‌بووم چیت وت؟ بهرسهرنجنهبوون هه‌ندێ جار هۆی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ یان کاری زۆره یان ماندووه). به‌رسه‌رنج: متوجه.

به‌رفیز: وشه‌ی لێکدراو؛ (سهوهن یه‌کجار بهرفیزه و له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌که‌شی به زۆر قسه ده‌کات؛ بهرفیزبوون کارێکی باش نییه). فیز: تکبر؛ به‌رفیز: متکبر.

به‌رکرده: ناوی به‌رکاری لێکدراو؛ (کارێکی ئاوه‌ها بۆ ئێمه به‌رکرده نابێت، به فارسی واته: کاری آنچانی برای ما عملی نیست).

به‌رکێشه: ناوی به‌رکار؛ کونهفیتنه؛ بۆ ئاگاداری کوڵه‌فیتنه نییه؛ کوڵه‌فیتنه شتێکی دیکه‌یه و کونهوفیتنه شتێکی دیکه؛ به‌رکێشه واته ئه‌و که‌سه‌ی که دایکی کێشه و گرفته دیکه، یان وهیهونهر و کێشه‌درووستکه‌ره؛ ته‌نانه‌ت ده‌کرێت به‌رکێشه بۆ بانیش به‌کار ببرێت به‌ڵام به باره نه‌رێنییه‌که‌یدا، واته بوترێت: (به‌رکێشه‌ی هه‌موو گیر و گرفتێک له ماڵی ئێمه‌دا خوله‌یه)؛ (به‌رکێشه‌ی ته‌واوی ئه‌م ڕووداوانه ساوانه)؛ ئه‌م وشه‌یه به‌رانبه‌ره به غائی مشاکل؛ هه‌روه‌ها ئه‌م وشه‌یه ده‌توانێ به باره‌که‌ی دیکه‌شدا واتا بدا به ده‌سته‌وه.

به‌رگه‌شه: وشه‌ی لێکدراو؛ گه‌شه‌کردوو؛ به گه‌شه گه‌ییشتوو؛ به‌ر گهشهکهوتوو؛ گه‌شه: تکامل؛ به‌رگه‌شه: متکامل. (من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم که کۆمه‌ڵگای ئێمه به‌رگه‌شه بووبێت؛ بهرگهشهبوون، ده‌بێت له ده‌روازه‌ی گه‌شه‌وه تێپه‌ڕ ببێت).

به‌رمان: وشه‌ی لێکدراو؛ مانگرتوو؛ بۆ مانگرتن دانیشتن؛ (هه‌موو ئه‌و خوێندکارانه به‌رمان بووبوون له سه‌ر داواکارییه‌کانیان)؛ مان: تحصن؛ به‌رمان: متحصن. هه‌رچه‌ند مانگرتوو خۆی جوانه بۆ متحصن، به‌ڵام

به‌رمه‌نه‌ر: وشه‌ی لێکدراو؛ مه‌نه‌ر واته: توقف، بهرمهنهریش ده‌بێته: متوقف؛ (هێزه‌کانی سپای سووریه هه‌رچێکیان کرد ئه‌و هه‌رایه‌ی ناوخۆیان بۆ به‌رمه‌نه‌ر نه‌بوو، چوونکه یارمه‌تیده‌رێکیان نه‌بوو).

به‌رنیا: ناوی لێکدراو؛ هێنانه‌پێش و باسکردنی کێشه یان گرفتێک له کاتی وتووێژ و قسه‌کردندا. به‌رنیا: مطرح کردن. وه‌کوو: هه‌ر قسه‌یه‌کت هه‌یه به‌رنیای بکه با ڕوون ببێته‌وه. بهرنیاکردن؛ بهرنیابوون.

به‌روێنا: ناوی لێکدراو؛ ڕێ تێچوو؛ وێنا بوو؛ که‌وتنه به‌ر وێنا؛ هاتنه به‌ر وێنا؛ (هیچ سهرتربوونێک له‌م که‌سایه‌تییه‌دا به‌روێنا نه‌که‌م)؛ بۆ ئاگاداری: به‌رگومان نابێته: متصور؛ بۆچی چوونکه به‌رگومان دانراوه به‌رانبه‌ر به متصور، له کاتێکدا واتای تصور ده‌بێته وێنا و متصور به‌روێنا؛ له کاتێکدا گومان واتای شکی عه‌ره‌بی ده‌دات و به‌رگومان ده‌بێته: مشکوک؛ واتای وشه‌ی شک له‌م کوردی‌دا ده‌بێته: گزه و ڕوێز؛ گومانیش که وشه‌یه‌کی هاوبه‌شه له فارسی و کوردی‌دا، ده‌بێته: دوودڵی؛ که وابوو (وێنا) ده‌بێته: تصور و (به‌روێنا) متصور؛ وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا، به‌رگومان ده‌بێته: مشکوک. بڕوانه وشه‌ی وێنا.

 

بێگومان وشەسازی بە یارمەتیی پێشگری بەر زۆر دەتوانێ زمانی کوردی دەوڵەمەندتر بکات.

 

ناسری ڕەزازی