شوبات 4, 2021 Diyako Hashemi

نووسینی: ناسری ڕەزازی

وشه‌ی وات له زمانی کوردی‌دا


وات، له ڕیشه‌ی واچی هه‌ورامییه‌وه هاتووه و واتای پیت (حرف) دهداله زمانی کوردی‌دا و ریشه‌ی هه‌ره‌کۆنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ واتی پاڵه‌یی پهلوی که پیتێکی مادیی ئاوێستایییه و له کۆندا به‌کار هاتووه. وات نه ته‌نیا وشه‌یه‌کی مادیی ئاوێستایییه، بگره هه‌ر هه‌ورامییه، به‌ڵام چوونکه کورد بنده‌ست بووه و نه‌یتوانیوه به زمانی خۆی بخوێنێ و بنووسێ و خزمه‌تی گه‌لی سه‌رده‌ستی کردووه، ئه‌م داژدەیە (مڵک)ی   خۆی له‌لا بێگانه بووه، ده‌نا ئه‌گه‌ر به‌وردی به‌ناو فه‌رهه‌نگی پاڵهییدا بگه‌ڕێین، سه‌دان وشه‌ی تێدا هه‌یه که داژده (مڵک)ی کورده و ئێمه داژدار (مالک)ی ئه‌و وشه‌گه‌له‌ین. من لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یێک دەهێنمەوە:
واچین که فارسه‌کان ده‌ڵێن: واتای سخنگو ده‌دا و چرگر واتای خواننده ده‌دا له فارسی‌دا، له بنه‌ڕه‌تدا یه‌که‌میان هه‌ورامییه و دووهه‌میان که‌ڵوڕییه و قه‌ت تا ئێستا به‌کاریان نه‌هێناوه، به‌ڵام له وشهداندا نووسیویانه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها بێکه‌ڵک دایان خستووه. ده‌یان نموونه‌ی دیکه‌ی وه‌کوو ئه‌م وشه‌گه‌له له فه‌رهه‌نگی پاڵهییدا دانووس (درج) کراون که ته‌نانه‌ت وشه‌ی هاوبه‌شیش نین و هه‌موویان کوردین.
وشه‌ی واچ که له هه‌ورامیدا بۆ ئاخافتن و دوین ده‌کار ده‌کرێ، ڕیشه‌ی وشه‌ی چاوگی واچینه، بۆ نموونه به هه‌ورامی ده‌بێژێ: گۆرانییهما په‌ی واچه، واته گۆرانییه‌کمان بۆ بێژه، که چاوگه‌که‌ی ده‌بێته: واته‌ی! که هیچ ڕیشه‌یه‌کی له زمانی فارسی‌دا نییه و به‌ڵکوو پڕبه‌پێست هه‌ورامییه، به‌ڵام چهرگهر که فارس ده‌ڵێن واتای گۆرانیبێژ ده‌دا ئەویش بە هەمان ڕەوێش (دەستوور)، ڕیشەی له زمانی فارسی‌دا نییه و پڕاوپڕ که‌ڵوڕییه که له سنه و ده‌وروبه‌ریش به‌کار ده‌برێ، بۆ نموونه: یه‌ی گوورانی ئهڕامان بچڕ، واته گۆرانییه‌کمان بۆ بێژه، وشه‌ی چڕ له چاوگی چڕین وه‌رگیراوه و له ناوچه‌ی سنه و هه‌ورامان بۆ بانگکردن به‌کار ده‌برێ، وه‌کوو: دیاکۆم په‌ی چڕه، واته دیاکۆم بۆ گاز که، به‌ڵام له هه‌ورامیدا له‌به‌ر بوونی مێیینه و نێرینه، ژن ده‌بێژی: ئاگه‌م په‌ی چڕه، به‌ڵام پیاو ده‌ڵێ: ئاگم په‌ی چڕه. واته ئه‌وم بۆ بانگ بکه. پرسیاریشی ده‌بێته: چڕیت؟ واته: بانگت کرد؟
گه‌ردان یان ده‌کارکردنی وشه‌ی واته ده‌بێته: واتم، واتت، واتش، واتما، واتتا، واتشا. وشه‌ی (واته)ش که مانای (یعنی) ده‌دا، هه‌ر له واتی هه‌ورامی وه‌رگیراوه.
له هه‌ورامیشدا وه‌کوو سۆرانی و کرمانجی ناوچه له‌گه‌ڵ ناوچه جیاوازه: له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ئه‌گه‌ر بێژی: تاوی بلی په‌ی بازاڕی؟ له وه‌ڵامدا ئێژێت: نمهتاوۆ یان نمهلوو، ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت، ده‌بێژن: کاردۆ واتش مه‌تاوی بلی په‌ی بازاڕی؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: مه‌لوو یان مهتاوۆ! واته بۆ ڕابردوو به‌کار دێ، به‌ڵام واچه بۆ دۆخی ئێستا به‌کار دێ، که بوو به واتش، یانێ بیڵێ، ده‌بێته: ڕابردوو. وه‌ک وتم چاوگه‌که‌ی ده‌بێته: واته‌ی. من لێره‌دا لێره‌دا بۆ سه‌لماندنی وته‌که‌م، میناکێک له (ماری بۆیس خانم)ی خه‌ڵکی بریتانیای به ڕه‌گه‌ز هیندی دێنمه‌وه:
گاسان (گۆسان)، وشه‌یه‌کی کۆنی ئه‌وێستایی مادییه و له زمانی کوردی‌دا چه‌ندین واتای هه‌یه:
١. گیایه‌كی ده‌شتییه؛
٢. ئاگر، سكڵ، ژیله‌مۆ؛
٣. بوێژی گاتاكانی زه‌ڕده‌شت، ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه گاتاكانی زه‌ڕده‌شتیان به هۆنراوه‌ی ٢٠ بڕگه‌یی چڕیوه، واته: گۆرانیبێژێك كه به دوو باڵ فڕیوه، هه‌م گۆرانیی گوتووه و هه‌میش هۆنراوه‌ی داناوه؛ له سه‌رده‌می زه‌ڕده‌شتدا به‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه داستان و چیرۆكیان به هۆره و لاوك و حه‌یران چڕیوه، گوتوویانه: گۆسان، پاشان ئه‌م وشه‌یه له‌سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا بووه به: هۆنیاواچ، چونكه قسه‌كردنی باره‌گای ساسانییه‌كان به پاڵه‌یی بووه و هۆنیاواچ كه له دوو وشه‌ی (هۆنیا یان خۆنیا)ی به واتا خۆش و پاشگری (واچ)ی به واتا وتنی هه‌ورامی پێك هاتووه، مانای: خۆشخوان و خۆشبێژ ده‌دا و ئه‌م وشه‌یه‌یان دواتر كردووه به (خۆنیاگه‌ر وڕامشگهر و چامه‌گوو)، بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مای وشه‌كه بگۆڕن و له فارسیی نزیك بكه‌نه‌وه؛ که وابوو، وشه‌ی گوتن و گۆتنیش هه‌ر له وات و واچی هاتوون! بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی وشه‌ی هۆنیاواچ یان هۆنیاواز، له ژێره‌وه نموونه‌یه‌ك له نووسینێكی خاتوو (ماری بۆیس) كه له بنه‌ڕه‌تدا هیبدییه و له ئینگلیس گه‌وره بووه و خوێندوویه‌تی دێنمه‌وه:
له (کۆپه‌ڕی خونیاگه‌ری)دا كه ماری بۆیس خانم نووسیویه‌تی، نووسراوه: وشه‌ی گۆسان دوو كه‌ڕه‌ت له ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش له چیرۆكی (وه‌یس و ڕامین)دا؛ مینۆرسكی گوتوویه‌تی ڕیشه‌ی پارتیی هه‌یه، واته فارسیی كۆن؛ جاری دووهه‌میان وشه‌ی گۆسان به ناونیشانی (نه‌وائین) ده‌رده‌كه‌وێ، كه پێتكانۆف له نێوان (نێوی گشتی و نێوی تاك)، واته: (اسم عام و اسم خاص)دا، ئه‌م وشه‌یه به نێوی گشتی نێو ده‌با؛ وه‌رگێڕی فارسیزمانی ئه‌م کۆپه‌ڕه‌ش ده‌ڵێ: ئه‌م وشه‌یه له وشه‌ی ئاوێته‌ی (نه‌وا و ئایین)ه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵكوو وشه‌یه‌كی فارسیی نێوه‌ڕاسته و واته (نواگن) كه له وشه‌ی (نواگ) وه‌رگیراوه و واته: (نوا)ی فارسی یان (نوادار) و (نواگر).
له‌ڕاستیدا گۆسان، وشه‌یه‌كی ئه‌وێستایی یان پاڵه‌ییی كۆنه، كه به كوردییه‌وه نزیكه هه‌تا فارسی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه فارسیی نێوه‌ڕاست یان پاڵه‌ییی كۆن، فارسی نییه و به گوته‌ی زۆر زمان‌ناس و زمانزانی فارسی ئێرانی، پاڵه‌یی (زاراوه‌ی كورده‌كانی باشووری كوردستانه)، چونكه ئه‌و (زووانی پاڵه‌یی)یه، كه فارس باسی ده‌كا، یانێ زاراوه‌ی: كه‌لهوڕی، یان كه‌ڵوڕی.
دیسان ئه‌م خانمه ده‌ڵێ: بۆ ده‌ورانی ساسانییه‌كان جیا له درێژه‌پێدانی سوننه‌تی گۆسانه‌كان له باكوور، له دره‌وشانه‌وه‌ی خونیاگه‌ری له ئێرانی گه‌وره‌دا!!، شایه‌ت و به‌ڵگه‌ی زۆر به ده‌سته‌وه‌یه و ده‌سته‌واژه‌ی فارسیی نێوه‌ڕاست بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده، (هونیاگه‌ر و هۆنیاواز) بووه.
واژه‌ی هونیاگه‌ر له پاڵه‌ییی كۆندا هۆنیاواچ و هۆنیاواز بووه كه به ئهنق