بەختەوەرانە زۆر چەمکی بیرکاری لە باشووردا کراونەتە کوردی و ساڵانێکیشە لە قوتابخانەکاندا بەکار دەهێنرێن و بەباشییش جێ کەوتوون و بەو جۆرە زمانی کوردییان لەو بوارەدا پێ دەوڵەمەند بووە. لێردا ئاماژە به کۆمەڵێک شتی سەرەکی لەو بارەوە دەکەین.
شتێک کە زۆر گرنگە بیری لێ بکەینەوە شێوەی ڕیزبوونی ژمارەکان یان ڕستەی کۆکردنەوە، لێدەرکردن، لێکدان، دابەشکردنن، کورد لە باشوور ڕەچاوی زمانی عەرەبی دەکات و ڕیزبوونەکان لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسن، بەڵام کوردی ڕۆژهەڵات وەک زمانی فارسی بەپێی زمانە لاتینییەکانی وەک ئینگلیزی لە چەپەوە بۆ ڕاست ڕیزی دەکەن، هەروەها ئەو کوردانەش کە بە ئەلفبێی لاتینی دەنووسن بەپێی زمانە لاتینییەکان ئەوانە ڕیز دەکەن.
ئەم دوو شێوازییە هەندێک جار وردبینیی دەوێت و چونکە خوێندنەوەی هەندێک هێمای بیرکاری لە ڕۆژهەڵات بۆ باشوور جیاوازن. چەند نموونەیەک:
لە باشوور ئەم هێمایە < لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێنرێتەوە هەر لەبەر ئەوە بەوە دەڵێن “بچووکترە لە” بەڵام لە ڕۆژهەڵات ئەو هێمایە لە چەپەوە بۆ ڕاست دەخوێننەوە هەر لەبەر ئەوە لە ڕۆژهەڵات بەوە دەڵێن “گەورەترە لە“. واتە: