ئاب 21, 2020 Narges Hashemi

2020-08-21

ئاماژەیەک بە لیستی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی

نووسین: نەرگس هاشمی

کۆماری ئیسلامی مێژینەیەکی پڕ لە کوشتوبڕ و داپڵۆساندنی هەیە. بەڵگەکان ئاماژە بە لیستی زۆر دوورودرێژ دەکەن بۆ نموونە:

هەر ڕۆژێک دوای شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێران، سادق خەڵخاڵی کە مەلایەکی شێعە بوو بە فەرمانی خومەینی بوو بە حاکمی شەرعی دادگای شۆڕش حاکم شرع دادگاه انقلابی ئێران.

خەڵخاڵی لە ماوەی ٤٠ ڕۆژدا فەرمانی هەڵواسینی پتر لە ١٠٠ سیاسەتمەدار و نەیاری حکوومەتی ئێرانی دەرچواند، بۆ نموونە. سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئێران ئەمیر عەباس هوەیدا. خەڵخاڵی هەروەها لە حەرەمی شاعەبدولعەزیم گڵکۆی ڕەزاشا و ناسرەدین شای خاپوور کرد.

فەرمانی جیهادی خومەینی

لە گەلاوێژ (مرداد)ی ساڵی ١٣٥٨ واتە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی، خومەینی ڕاستەوخۆ فەرمانی جیهادی دژ بە کوردستان دەرکرد و لەو کاتەدا خەڵخاڵی چوو بۆ کوردستان و کوشتارێکی بەکۆمەڵی کرد و پتر لە ٥٨ کەسی لەوێ تیرباران کرد.

دوای فەرمانی جیهاد لەلایەن خومەینی و جێبەجێکردنی بە دەستی خەڵخاڵی ژمارەیەکی زۆر کورد لە کوردستان تیرباران کران

***

هەروەها یەکێکی تر لە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی فەرمانی کوشتوبڕ و هەڵواسین لەلایەن محەممەد محەممەدی گیلانی، سەرۆکی پێشووی دادگای باڵا و دادوەری پێشووی شەریعەت، لە سەرەتای حکوومەتی ئێسلامیی ئێران بوو کە دەستی بە خوێنی لاوان سوور بوو.

***

تیربارانکردن و کوشتنی لەڕادەبەدەری هەزاران دیل لە بەندیخانەکانی ناو ئێران لە هاوینی ١٣٦٧ کە لە ئێراندا بەناوبانگە بە کوشتاری ٦٧.

***

ئەشکەنجەکردن و کوشتنی بێبەزەیییانەی دیلەکان لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران بە فەرمانی ئەسەدوڵلا لاجوەردی کە بەناوبانگە بە قەسابی ئێڤین. ئەو لەنێوان ساڵەکانی ١٣٥٨ تا ١٣٦٣ حاکمی دەسەڵاتداری بەندیخانەی ئێڤین بوو.

***

کوژران و برینداربوونی زیاتر لە یەک میلیۆن کەس لە شەڕی داسەپاوی ئێران و عێراق کە دروشمەکەیان شەڕ شەڕ هەتا سەرکەوتن بوو و هەزاران کەسیش بە دیل گیران و لە بەندیخانەکاندا ژیاناین بەفیڕۆ چوو.

***

تاوان و کوشتن و تیرۆری دژبەرەکان کە ناسرا بە کوشتنە زنجیرەیییەکان (قتل های زنجیرەای) لە ناوخۆ و لە درەوەی وڵات بە فەرمانی خومەینیی خوێنڕێژ.

***

هەروەها لە تاوانەکانی تری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێت ئاماژە بکەینە ئەم تاوان و کوشتنانە:

تاوان و کوشتار لە قامیشەڵانی ماهشەهر.

تاوان و کوشتار لە (شهرک صدرا).

تاوان و کوشتار لە (معانی آباد)ی شیراز.

تاوان و کوشتار لە شاری قودس (شهر قدس).

تاوان وکوشتار لە (شهریار).

تاوان و کوشتوبڕ لە کەرەج.

دەیان و هەزاران تاوانی تر.

***

ئامادەکردنی نەرگس هاشمی، سوید 21-08-2020