هۆنراوەی کوردی

ئازار 3, 2016 mamosta

گوڵچنێک لە هۆنراوەی کوردی

کۆکردنەوە و ئامادەکردنی دیاکۆ هاشمی و  فەریبا میمی

_______________________________

٧. مامۆستا مەحوی:

 دیارم دەیری عیشقە، جێ بە سووتن بێ لەوێ دەگرم
كە من مشتێ چڵ و چێوم، بە چی بم، كەڵكی كێ دەگرم!
نەگەییە دامەنی دەستی دوعا، جا دەبمە خاكی ڕێی
طەریقەی گۆشەگیریی بەردەدەم، ئەم جارە ڕێ دەگرم
كە دادی یەئسی خۆمم بردە لا، ئەم عارفە توند بوو
وتی ئاخر سبەینێ چەژنە، خوێنی تۆ لە پێ دەگرم
لە ڕووسووریی عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام
بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و، من بەهێ دەگرم
لەسەرخۆچوونە، شەیدابوونە، قوڕپێوانە، سووتانە
هەتا مردن، مەحەببەت ئێشی زۆرە، ڕێزی لێ دەگرم
ج شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ: یاشێخ!
بە خاشاكی دەوت شوعلە، عەصامە، دەستی پێ دەگرم
كە سینەی ڕێشمی بەو تێغی نازە ئەنجن ئەنجن كرد
وتی: پەژمووردەیە ئەم لالەزاره، ئاوی تێ دەگرم
لە پاداشتی قسەی سەردا هەمە ئاهـ و هەناسەی گەرم
كەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ، من بەرقی تێ دەگرم
شوكور هوشیارە (محوی)، تێ دەگا دنیا خەراباتە
كە بەدمەستیی بكا ئەهلی، خراپەی بۆچی لێ دەگرم!

وتنی ناسری ڕەزازی

* * *

٦. شیعرین. ئاری
وتنی: مامۆستا حەسەن زیرەک
جێم نیيە تيا بسرەوم، خاكم وەسەر، بێ لانە خۆم
بێكەس و بێ دەر بێ يار و هاودەم بێ مەی و مەیخانە خۆم
يار ئەڵێن تۆراوە لێم دەک كافری بتخانە خۆم
ئەی بە ڕووزەردی هەڵاتووی ئەم كەژ و كێوانە خۆم
وەی بە ڕيسوایی لە كووچەی شاردا دێوانە خۆم
مستەحەقی تير و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم
لافی دڵداریم لێ ئەدا، دوێنێ لە مەیدانا بە دڵ
هاتوچۆی لای دولبەرم بوو، زۆر بە تاسە، زۆر بە کوڵ
هەر وەكوو بولبول لە گوڵزارا، ئەچوومە سەیری گوڵ
ئێستاکەش بێکەس لە ساحەی عەشقدا بێ یانە خۆم
هاتوچۆی بێ‌ترس و تانەی، دوژمنم بوو ئەی برا
شووشەكەی دڵ، وردوخاش بوو، بەردی جەوری لێ درا
هاودەمم ناڵەی دەروون بوو، ئێستە وا دەنگی بڕا
دوور لە چاوی ياری شيرين سوحبەتی جانانە خۆم
وای بە ڕێسوايی لە كووچەی شاردا دێوانە خۆم
كەس لە ڕۆژانی ژيانە بێ‌دڵ و بێ لەيل نەبێ
وەک منی بێچارە هەرگيز وا دەروونی كەيل نەبێ
هەر وەكوو مەجنوونی بێکەس وێڵی كۆچی لەيل نەبێ
ڕەنجی فەرهاديم بە باچوو، قەيسی سەرگەردانە خۆم

 

* * *

٥. عەبدوڵڵا پەشێو:

هه‌ڵچوون
ساردیت ده‌مكوژێ، دنیا پاییزه و
به‌ده‌نی منیش ڕووتترین خاكه
هاوینی تینوو له ناخمدایه،
نمه‌ی خوناوكه لێوم ته‌ڕ ناكا.
ده بتریشقێنه، هه‌وری شاقهلشۆڕ!
ده ببروسكێنه بباره دا كه.
هێڵی سنووری نێوان من و تۆ
تراویلكه‌یه، وه‌همی تریاكه
گواره و گه‌ردانه فڕێ ده لاوه،
بسكت به‌رده‌وه، كهزیت ڕه‌ها كه
ئه‌وه‌ی گرێیه بیكه‌ره‌وه بۆم،
به دوڕگه‌ی ئه‌ودیو ته‌مم ئاشنا كه
سنگت به‌نده‌ن و ده‌شتی مه‌فته‌نه،
ڕێی ڕهوهئاسكی په‌نجه‌م واڵا كه.
له‌شێک ده‌ماری گڕی تیا نه‌بێ
كۆتهرهداره داوه‌ڵه لاكه
گه‌مارۆم ناوێ، په‌لامارم ده!
سه‌نگه‌ر و قه‌ڵه‌م ته‌فروتونا كه
ڕنۆكت گیر كه له شان و باسكم،
ئێسقان و پێستم هه‌لاهه‌لا كه.
لێوم كافره، خوێنی حه‌ڵاڵه،
گۆی مه‌مک و لێوت فێری غه‌زا كه.
له ئاسووده‌یی به‌هه‌شت تۆقیوم
هه‌ناسه‌ت گڕ ده، دۆزه‌خ ئاوا كه
بێده‌نگی به‌زمی گۆڕنشینانه،
دنیا پڕ نركه و زیڕه و زه‌نا كه
هه‌ڵبه، گڕ بگره، نێڵه و لرفه‌ت بێ،
ته‌زوو بچێنه، شۆرش به‌رپا كه.
گیا به بشنێوه، ده‌ریا به پێل ده،
چاو له بووله‌رزه، له ڕه‌شه‌با كه.
پایزی له‌شه و هاوینی ڕۆحه،
له ترسی خه‌زان دڵم خه‌مناكه.
داباره سه‌رم! هه‌وری شاقهلشۆڕ،
نمه‌ی خوناوكه لێوم ته‌ڕ ناكا!
مامۆستا عەبدۆڵڵا پەشێو
8/1/2000 هێلسنكی
..
شاقه‌ل: داوێن، دامه‌ن، ته‌شک، په‌راوێزی خواره‌وه‌ی كراس و كه‌وا و شتی تر / شاقهلشۆڕ: داوێنشۆڕ، ژنێك پۆشاكی ئاودامانی له‌به‌ردا بێ (له كورده‌واریدا په‌سنده)
به‌نده‌ن: شاخوداخ
مه‌فته‌ن: زێد، نیشتمان
كۆته‌ره: كۆلكهدار، قه‌دی دارێكی بڕاوه
داوه‌ڵ: داهۆڵ، داڵه‌هۆ، داڵۆ، داوڵ، قهیلۆك، دارێكه له ناو شیناییدا په‌ڕۆی تێوه ده‌ئاڵێنن بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی باڵداران
لاك: كه‌لاك، لاشه‌ی مردار، جه‌نده‌كی چوارپێی مردار
پێل: شه‌پۆل / پێلدان: شه‌پۆلدان

 

* * *

٤. مامۆستا نالی:

گوڵبنی قه‌ددت له قوببه‌ی سینه غونچه‌ی کردووه
غونچه به‌م شیرینییه قه‌ت نه‌یشه‌که‌ر نه‌یکردووه
نه‌خلی باڵات نهوبهره، تازه شکۆفه‌ی کردووه
تۆ که بۆی شیرت له ده‌م دێ، ئه‌م مه‌مه‌ت که‌ی کردووه!
قامه‌تت نه‌خله، به شیری، فائیقه‌ی په‌ی کردووه
نه‌حلی بێ نێشی مه‌مه‌ت شه‌هدی سپیی قه‌ی کردووه
نه‌خل و ڕۆممان پێکه‌وه‌ن، یا باغه‌بان وه‌ی کردووه!
سه‌روی هێناوه له سێب و به‌ی موتوربەی کردووه!
بۆ مه‌مک نالی چ منداڵانه وه‌ی وه‌ی کردووه
گه‌رچی مووی وه‌ک شیره، به‌و شیره شکۆفه‌ی کردووه
خۆش به هه‌ردوو ده‌ست و ده‌م گرتوویه ئۆخه‌ی کردووه
کیذب و توهمه‌ت، ئیفترا و بوهتان که تۆبه‌ی کردووه

* * *

٣. مامۆستا گۆران:

دەروێش عەبدوڵڵا
بۆ فریشتەی مۆسیقا
بە ڕەنگی زەرد و شێوەی دەست و شمشاڵی کزا، دەروێش
حەزم کرد بەستەیەک ببیەم سەراسەر حوزن و ماتەم بێ،
لە سیماتا بەدیم کرد هەیکەلی عومرێکی حەسرەتکێش،
وەها دیارە کە بەختت ئاشیانی بولبولی خەم بێ!
بەڵی، دیارە لەناو قەومی بەسیتا قەدری سنعەتکار
وەکوو عەکسی قەمەر وایە لەناو حەوزێکی لیخندا،
بەڵام تەختی ڕوفاهـ و تاجی حورمەت میللەتی هوشیار
بە ئوستادێ ئەدا وەک تۆ لە ناو شمشاڵی کون کوندا!
سەحەر بێنێتە گریان و قسە، سیحری پەریی نەغمە!
برای دەروێش! ئەزانم بۆ مەعیشەت وێڵ و ئاوارەی،
بە زەهری ناعیلاجیتە لە ناکەس ویستنی لوقمە،
بە مردنتە کە گوێی ناشی ئەخنکێنێ خرۆشی نەی
بەڵام چی بکەین لە ناوچاوی ڕەشی بەعزێ زەکای گەورە،
وەکوو تۆوی گوڵی دەم با لەسەر بەردێکی ڕەق ئەڕوێن،
ئەگەر خیلقەت ئەسیبی عومری تۆی مەحکوومی ئەم دەورە
نەکردایە، خوا عالم، لە کام عەرشت ئەسوو داوێن؟!
نە حەرفی مەکتەبێکت خوێند، نە ئوستادێ پەلی گرتی،

سیرف بەرزیی زەکا ئەم سنعەتەی فێر کرد بە شمشاڵت
هەموو وەزنێکی گۆرانی، لە توولانی هەتا کورتی،
بە سەر پەنجەی هونەر کردت بە دیلی ک