پشکنینی بیروڕا قەدەغەیە

ئاب 19, 2021 Narges Hashemi

2021-08-19

پشکنینی بیروڕا قەدەغەیە

نووسین: نەرگس هاشمی

ئێران حکوومەتێکە کە دژی یاسا بنەڕەتییەکانی خۆی بە ئاشکرا دەجووڵێتەوە.

یاسا و یاسای بنەڕەتیی داناوە بۆ ئەوەی خەڵکی پێ چەواشە بکات و بەکردەوە دژی ئەوانە هەڵسوکەوت دەکات.

بۆ نموونە:

اصل بیست و سوم

تفتیش عقاید ممنوع است و هیچكس را نمیتوان به صرف داشتن عقیدەای مورد تعرض و مؤاخذه قرار داد.

واتە:

بنەمای بیست و سێیەم

پشکنینی بیروڕا قەدەغەیە و هیچ کەسێک بەهۆی هەبوونی بۆچوونێکەوە ناتوانرێت هێرش بکرێتە سەری و لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

ئەمە یەکێک لەو بنەمایانەیە کە لە ئێراندا بەردەوام پێشێل دەکرێت. ئەگەر تەنها یەک کەس زیندانیی سیاسی لە ئێراندا هەبێت ئەوە واتە ئەو بنەمایە پێشێل کراوە.

هەموو خەڵکی ئێران زۆر باش دەزانن کە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئازادیخوازی ئێران کە بیرێکی جیاوازیان جگە لە بیری دەسەڵاتدارانی حکوومەت هەبووە چییان بەسەر هاتووە.

پێشێلکارییەکان ئەوەندە گەورەن بە هیچ شێوەیەک ناشاردرێنەوە. ڕفاندن، بێسەروشوێنکردن، تیرۆرکردن، ئەشکەنجەکردن، سزای دوورودرێژی بەندیخانە، تیرباران، هەڵواسین و هتد بەبەردەوامی لە ئێراندا ڕوو دەدەن. ئەمانە لەلایەن خەڵک، تاوانلێکراوان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان، حیزب و پارتەکان، هەواڵنێران، ڕۆژنامەنووسان، گۆڤارەکان، ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکان و هتد بەردەوام سەلمێنراون.

تەنیا بەسە گەڕانێک لە ئینتەرنێتدا بکرێت هەتا تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ پێشێلکردنی بنەمای بیست و سێیەم بە هەزار هەزار ببینرێن.

شوانە قادری، خەڵکی مەهاباد، ئەشکەنجە لەلایەن ئیتڵاعات

پێشێلکردنی ئەو بنەمایە، پێشێلکردنی مافی هەموو خەڵکی ئازادیخوازە. دژایەتیکردنە لە ماددەکانی مافەکانی مرۆڤ.

نووسین: نەرگس هاشمی، سوید

2021-08-19