ئازار 13, 2023 Edris Hashemi

سزای لەسێدارەدانی سویدی ئێرانییەک

لەلایەن ڕژێمی ملهوڕی ئێران
***

نووسین: ئیدریس هاشمی

ئامادەکردنی ئیدریس هاشمی

دادگای شۆڕشی تاران تۆمەتی افساد فی الارضی خستووەتە پاڵی ئەم چالاکە سیاسییە و ئەوی تۆمەتبار کردووە بە ڕێکخستنی هێرشی چەکداری بۆ سەر نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٧.

حەبیب چەعەب، ڕێبەری پێشووی بزوتنەوەی ڕزگاریبەخشی ئەلئەحواز لە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە گەشتێک بۆ تورکیە، لە لایەن هێزە تیرۆریستیەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕفێندرا و گوازرایەوە بۆ ئێران و دەزگای گەندەڵی دادوەریی کۆماری ئیسلامیش، سزای لەسێدارەدانی بۆی دەر کرد.

چاپەمەنییەکانی سویدیش زۆر لەو بارەیەوە دووان و وتاریان بڵاو کردەوە. بۆ نموونە ڕۆژنامەی (Aftonbladet)ی سویدیش لە یەکێک لە وتارەکانیدا هەندێ شتی نووسیوە کە لێرە وەرگێڕانەکەی دەخەمە بەر چاو:

ڕۆژی ١٨ی جەنیوەریی ٢٠٢٢، دادگاییکردنی حەبیب چەعەب لە تارانی پایتەختی ئێران دەستی پێ کرد.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ئێران سزای لەسێدارەدانی حەبیب چەعەبی سویدی-ئێرانیی پشتڕاست کردەوە.

چەعەب هەم خاوەنی ڕەگەزنامەی سویدی و هەمیش ئێرانییە و بە تۆمەتی تاوانی تیرۆریستی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تورکیە، چەعەب کاتێک لەو وڵاتە بووە، لەلایەن سیخوڕەکانی ئێرانەوە ڕفێندراوە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سوید (UD) پێشتر ڕای گەیاندبوو کە بەچڕی کاریان لەسەر دۆسیەی چەعەب کردووە.

ئیدریس هاشمی، سوید: 2023-03-13