کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵانێکە خەریکی کوشتوبڕە. بەردەوام ناڕەزایەتییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت دەکات و دەنگی ئازادیخوازیی خەڵک کپ دەکاتەوە.
ئێستە کە لەدوای ژینا خەڵک ڕاپەڕیون، دەبێت ئەم جارە، ئەم کۆمارە ملهۆڕە بۆ هەمیشە لە گۆڕ بنرێت. هەر بۆیە گرنگە خەڵک بە هەموو شێوەیەک ئەم ڕاپەڕینە گەرم ڕابگرێت. با بۆ هەمیشە ئەم حکوومەت بسپێرینە زبڵدانی مێژووەوە.
خەڵکینە بڕژێنە شەقامەکان، شەقامەکان چۆڵ مەکەن. ئێستە سەنگەری دژ بە حکوومەت، شەقامەکانە. شەقامەکان با پڕ بێت لە خەڵک.
لەسەر ڕێگاوبانەکان بەربەست دابنێن، با هاتوچۆی هێزە حکوومەتییەکان تێک بچێت.
لەو شوێنانەی کە ناکرێت بەربەست دابنرێت، بە ئامادەبوونی زۆرتری خۆتان، شەقام و ڕێگاکان قەرەباڵغ بکەن.
لە ترافیک و هاتوچۆدا قەرەباڵغی دروست بکەن بۆ ئەوەی هێزەکان نەتوانن هاتوچۆ بکەن.
هۆڕن لێ بدەن. دەنگی هۆڕنەکان پەیامێکە بۆ ئەوەی خەڵکی تر ئاگادار بن کە دژ بە حکوومەت چەندە یەکگرتوویی هەیە.
هێرش بکەنە سەر بنکەکانی بەسیج و سپای پاسداران.
لە شوێنی جۆربەجۆر بە ژمارەیەکی زۆر زۆر، خۆپیشاندان ڕێک بخەن، بۆ ئەوەی هێزە حکوومەییەکان هێزەکانی خۆی لە یەک لا کۆ نەکاتەوە و بە هێزی زۆرەوە ئەو شوێنە سەرکوت بکات.
بەنێری سەرکردە گرنگەکانی حکوومەت ئاگر تێ بەر بدەن و بیانسووتێنن.
بەنێر و پەیکەری قاسم سولەیمانی، فەرماندەی ملهوڕی سوپای قودس بسووتێنن.
ئەم دروشمانە هەتا دەتوانن زیاتر و بەربڵاوتر بدەن:
لەو ڕۆژانەی دیاری دەکرێت مان بگرن و دووکانەکان دابخەن.
نووسین: نەرگس هاشمی سوید 20-11-2022