بکەر: ئەو ناوەیە، یان ئەو جێناوەیە، کە لە ڕستەکەدا کارێک ئەنجام دەدات.
نموونە (ناو) : ئازاد خەوت. نەوزاد ڕۆیشت. نەسرین چێشت لێ دەنێت.
هەریەک لە ئازاد و نەوزاد و نەسرین بکەری ڕستەکانی سەرەوەن چونکە لە ڕستەکەدا کارێکیان ئەنجام داوە.
نموونە (جێناو): من خەوتم. تۆ یاریی تۆپی پێت کرد. ئەو نانی دەخوارد.
هەریەک لە جێناوەکانی (من، تۆ، ئەو) بکەری ڕستەکانی سەرەوەن، چونکە لە ڕستەکانی سەرەوە کارێکیان ئەنجام داوە.
تێگەیشتن لە دەستەواژەی بکەر زۆر ئاسانە: ب + ڕەگی کاری چاوگی (کردن) + ەر
بۆ کەسێک یان شتێک بەکار دێت، کە لە ڕستەکەدا کارێک (دەکات)
بەرکار: ئەو ناوەیە، یان ئەو جێناوەیە کە دەکەوێتە بەر کاریگەریی کارەکە، بۆیەش بە بەرکار ناسراوە.
هەڵبەتە هەموو ڕستەیەک مەرج نییە کارەکەی پێویستی بە شتێک بێت کە کاریگەرییەکەی بکەوێتە سەر.
واتا هەموو ڕستەیەک مەرج نییە بەرکاری تێدا بێت.
بەرکار لەگەڵ ئەو ڕستانە دێت، کە کاری ڕستەکە تێپەڕە.
لە بابەتی بەرکارەوە دەچم بۆ جیاوازیی کاری تێپەڕ و کاری تێنەپەڕ.
- کاری (تێپەڕ): ئەو کارەیە کە کاریگەرییەکەی لە بکەر (تێ دەپەڕێت) و پێویستی بە وشەیەکی ترە بۆ ئەوەی واتای ڕستەکە تەواو بکات.
ئەو وشەیەش بەرکارە، کەواتا بۆمان ڕوون بووەوە کە کارە تێپەڕەکان جگە لە بکەر پێویستیان بە بەرکاریشە بۆئەوەی ڕستەکە واتای تەواو ببەخشێ.
چونکە ئازاد پێویستی بە شتێکە بۆئەوەی بیخوات.
ئازاد بکەری ڕستەکەیە و کارێکی کردووە لە ڕستەکە.
نان: بەرکاری ڕستەکەیە و کەوتووەتە بەر کاریگەریی کارەکە.
- کاری تێنەپەڕ: ئەو کارەیە کە کاریگەرییەکەی لە بکەر تێ (ناپەڕێت)، واتا پێویستی بە وشەیەکی تر (بەرکار) نییە بۆ تەواوکردنی واتای ڕستەکە.
نموونە: ئازاد خەوت. ئازاد ڕۆیشت. ئازاد هات.
لە ڕستەکانی سەرەوە ئازاد بریتییە لە بکەر و لەگەڵ کارەکان واتای تەواوی بەخشیوە بەبێ بوونی بەرکار.
کەواتا بۆمان ڕوون بووەوە کە بەرکار لەگەڵ کاری تێپەڕ دێت و واتای کارەکە تەواو دەکات و دەکەوێتە بەر کاریگەریی کارەکە.
چەند نموونەیەکی تر لەو ڕستانەی کە کارەکانیان تێپەڕە. (ڕاهێنانی لەسەر بکەن)
من وانەکەم خوێند. نەسرین چێشتەکەی ئامادە کرد. ئازاد نەسرینی بانگ کرد.
چەند نموونەیەکی تر لەسەر کاری تێنەپەڕ:
لە ئەرکی بەرکاردا ئاماژەم بەوە دا، کە بەرکار ئەو ناوەیە یان ئەو جێناوەیە دەکەوێتە بەر کاریگەریی کارەکە
وە تەنها کارە تێپەڕەکانیش پێویستیان بە بەرکار هەیە.
بریتییە لە ئەو ناوەی یان ئەو جێناوەی جێی بکەر دەگرێتەوە، دوای لادانی بکەر لە ڕستەکە و گۆڕینی ڕستە بکەردیارەکە بۆ بکەرنادیار.
ئازاد نانەکەی خوارد. نانەکە (بەرکار)
نانەکە خورا. نانەکە (جێگری بکەر)
واتا دوای لادانی بکەر لە ڕستەکە و گۆڕینی لە ڕستەی بکەردیارەوە بۆ ڕستەی بکەرنادیار، (بەرکار) چیی تر پێی ناوترێت بەرکار، بەڵکوو دەبێت بە جێگری بکەر.
نەسرین وانەکەی خوێند. نازەنین فەرشەکەی شوشت.
دەتوانین بڵێین، کە کاری بکەرنادیار تەنها لە کارە تێپەڕەکان دروست دەکرێت.
چونکە لە کارە تێنەپەڕەکان بەرکارمان نییە، تاکوو ببێتە جێگری بکەر.
کاری بکەرنادیار خۆی لە کاری تێپەڕ دروست دەکرێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا خۆی کە بوو بە بکەرنادیار هەر تێپەڕە؟
نەخێر، هەر لەگەڵ بوونی بە بکەرنادیار دەبێت بە تێنەپەڕ چونکە جگە لەوەی بکەر لە ڕستە لا برا، بەرکاریش لە ڕستە نەما بوو بە جێگری بکەر.
کەواتا گەر لێتانیان پرسی: (ئازاد وانەکەی خوێند.)
کاری ڕستەکە تێپەڕە یان تێنەپەڕ؟
دەبێت بڵێن تێپەڕە چونکە بەرکار هەیە و کاریگەرییەکەی لە بکەر تێ پەڕیوە.
ئەی گەر وتیان: (وانەکە خوێنرا.)
کاری ڕستەکە تێپەڕە یان تێنەپەڕ؟
دەبێت بڵێن تێنەپەڕە، چونکە بە جێگری بکەر و کار واتای تەواوی بەخشیوە و پێویستی بە بەرکار نییە.
لە بابەتی بکەردا ئاماژەم بەوە دا، کە ئەوەی کارێک لە ڕستەدا بکات یان ئەنجام بدات دەبێت بە بکەری ڕستە.
۲ ـ کاری ناتەواو (ە، بوو، دەبێت)
واتا بۆ کاری ناتەواو باسی بکەر ناکرێت، لەجیاتیی بکەر “نیهاد”مان هەیە لە ڕستەکە.
نموونە بۆ کاری تەواو: (دووبارەی بابەتی بکەر)
“خەوت” کارێکی تەواوە و مادام کارەکە تەواوە، ئازاد بریتییە لە “بکەر”ی ڕستەکە.
ئازاد مامۆستایە. نەوزاد بەهێز بوو. ئەو بەهێز بوو.
مادام لەم دوو ڕستەیەی سەرەوە کاری ناتەواو (ە، بوو) کاری ڕستەکەن، کەواتا (ئازاد، نەوزاد، ئەو) بریتین لە نیهادی دوو ڕستەکەی سەرەوە.
نیهادی ڕستەکان دیاری بکە (ڕاهێنان)
- توانا قوتابییەکی زیرەکە.
- من ئەندازیار بووم.
- تۆ مامۆستا بوویت
- ئەو خەباتکەرە.
- پێشمەرگەکە بەهێزە.
- تۆ شۆڕشگێڕیت.
پێنجەم: تەواوکەری کاری ناتەواو
کاری ناتەواو ناتەواوە و پێویستی بە تەواوکەرێک هەیە.
لە بابەتی نیهاددا ئاماژەم بەو ڕستانە دا
وشەکانی (مامۆستا و بەهێز) بریتین لە تەواوکەری کاری ناتەواوی ڕستەکە.
هەموومان دەزانین و درک بەوە دەکەین ئەگەر هەردوو وشەی (مامۆستا و بەهێز) لەم سێ ڕستەیەی سەرەوە نەبوونایە، ئەوا کاری ڕستەکە نەیدەتوانی وا بکات ڕستەیەکی دروست و مەبەستێکی دروست بە گوێگر و خوێنەر بگەیێنێت.
ئەمانە دەتوانن ببنە تەواوکەری کاری ناتەواو:
٢- جێناو: (تاوانبارەکە ئەو بوو.)
٥- هاوەڵکار: تەنها هاوەڵکاری کاتی (تاقیکردنەوەکە زوو بوو.)
جگە لەمانە گرێش دەتوانێت ببێتە تەواوکەری کاری ناتەواو
بەڵام لە ئێستادا ئاماژەی پێ نادەم.
لە کۆتاییدا دوو خاڵ دەخەمە ڕوو:
١- کاری ناتەواو کاتی تێدایە، بەڵام ڕوودانی تێدا نییە.
٢- بەتەنها ناتوانێت لە ڕستەدا بێت و پێویستی بە تەواوکەرێکە جگە لە نیهادەکە.
ئەو ناوەیە یان ئەو جێناوەیە کە لە ڕستەدا واتای کار تەواو دەکات بە یارمەتیی ئامرازی پەیوەندی.
ئامرازە پەیوەندییەکان (بە، لە، بۆ، ژ …)
تەواوکەری بەیاریدە لەگەڵ کاری تێپەڕ و تێنەپەڕیش دەتوانرێت بەکار بهێنرێت.
ئەرکی “ئازاد” بریتییە لە تەواوکەری بەیاریدە، کە بە یارمەتیی ئامرازی پەیوەندی “بۆ” بووەتە تەواوکەر بۆ ڕستەکە.
۲ ـ ئێمە لە کارەکە سەر دەکەوین.
لەم ڕستەیەدا کە کاری ڕستەکە بریتییە لە “سەر دەکەوین” کە کارێکی تێنەپەڕه
وشەی “کارەکە” بووەتە تەواوکەری بەیاریدە بۆ ڕستەکە.
نموونەی زیاتر: نامەکەم گەیاند بە نەوزاد
نەوزاد ئەرکی تەواوکەری بەیاریدەیە. (بە) ئامرازی پەیوەندییە
هەندێک جار لە شوێنی ئامرازی “بە، بۆ”
نامەکەم گەیاندە نەوزاد. (ە = بە)
دووبارە “نەوزاد” دەبێتەوە تەواوکەری بەیاریدە
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئێمە دەچینە قوتابخانە. (ە = بۆ) ئەرکی “قوتابخانە” لەم ڕستەیەدا دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە
۲ ـ مامۆستا وانە بە ئێمە دەڵێت.
۳ ـ ئەم کتێبە بۆ خوێندکاران هاتووە.
٤ ـ پێشمەرگە بۆ وڵاتەکەی خەبات دەکات.
لەم پۆستەدا جارێ بەس باسی ناو و جێناو دەکەین وەک دیارخەر
جارێ هاوەڵناو دەخەمە ئەولاوە و لە داهاتوودا بەتایبەت باسی دەکەم
دیارخەری ناو: وشەیەکە کە لە ڕستەیەکدا ناوێک دیار دەخات و دەبێتە دیارخەری و ناوەکە زیاتر ڕوون دەکاتەوە و زانیاریی زیاتر دەخاتە ڕوو لەسەری.
ئەو وشەیەی کە ناوێک دیار دەخات، پێی دەڵێین: دیارخەری ناو
ئەو ناوەشی کە لەلایەن وشەکەوە دیار دەخرێت، پێی دەڵێین: دیارخراو
لەم ڕستەیەدا وشەی (نەوزاد) بووەتە دیارخەری ناوی دایک و ناوی دایکی زیاتر ڕوون کردووەتەوە و زانیاریی زیاتری دەربارەی خستووەتە ڕوو.
کەواتا دەتوانین بڵێین (نەوزاد) دیارخەری ناوە و (دایک) یش دیارخراوە.
ئەو (ی) ەش کە لەنێوان (دایک) و (نەوزاد) هاتووە، پێی دەڵێن ئامرازی دانەپاڵ.
کاتێک ناوێک دەبێتە دیارخەری ناوێکی تر پێویستمان بە ئامرازی دانەپاڵ دەبێت.
دیارخەر و دیارخراو پێکەوە گرێی ناوی دروست دەکەن و گرێیە ناوییەکە دەتوانێت هەموو ئەرکەکانی ناو ببینێ
(نەوزاد) دیارخەری ناوە و (دایک) دیارخراوە
(دایکی نەوزاد) گرێی ناوییە، ئەرکی بکەری ڕستەیە. (لە ڕستەکەدا کارێکی ئەنجام داوە.)
ئەوان (دایکی نەوزاد)یان بردە قوتابخانە.
گرێی ناوی ئەرکی تەواوکەری کاری ناتەواو:
گرێی ناوی ئەرکی تەواوکەری بەیاریدە:
خەڵاتەکەم بۆ (دایکی نەوزاد) برد.
خواردنی (دایکی نەوزاد) بەتامە.
خاوەنی کەناڵی ـ ZN kurdîy polî 12
خاوەنی پێگەی “بێژە” بۆ خزمەتکردن بە بواری زمان
گەڕانەوە بۆ پەڕەی دەستپێکی مامۆستا زانا