ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە

📘 پوختەی ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە
ڕێبەرێکی گشتی بۆ نووسینی کوردیی ستاندارد
لەلایەن: لیژنەی ڕێنووس و خاڵبەندیی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ 📍 ستانداردی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە
📄لێرە دەتوانن ئەم ڕێنووسە بە دیزاینی باشتر ببینن: ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە

پێشەکی

ئەم ڕێنووسە سەرهێڵە، پوختەیەک لەو ڕێنووسەیە کە لیژنەی ڕێنووس و خاڵبەندیی وەزارەتی پەروەردە وەک بنەما بۆ ڕێنووسی کتێبەکانی قوتابخانەکان بەکاری دەهێنێت.

پوختەی ڕێساکانی ڕێنووس
١. هەمزە لەنێوان دوو وشەی لێکدراودا

کاتێک لابردنی هەمزە واتا نەگۆڕێت، دەیسڕینەوە:

ڕۆژاوا (نەک ڕۆژئاوا)

خۆراوا (نەک خۆرئاوا)

ماڵاوایی (نەک ماڵئاوایی)

کاراسانی (نەک کارئاسانی)

٢. کێشەی (ر، ڕ)

سەرەتا: ڕاست، ڕێگا، ڕۆخ

ناوەڕاست: پەڕۆ، هەڕا، فڕاندن

کۆتایی: شەڕ، کەڕ، کوڕ

٣. کێشەی (ک، ك)

هەمیشە ک بەکاربهێنە، نەک ك:

چاک، پاک، خاک

چاك، پاك، خاك

٤. کێشەی تێکەڵکردنی (هـ، ە)

دوگمەی ە (E) بۆ بزوێنی کۆتایی، دوگمەی هـ (H) بۆ پیتی هـ:

ماڵە، خاڵە، هێلکە

ماڵهـ، خاڵهـ، هێلکهـ

٥. (و)ی نەبزوێن و بزوێن

(و)ی نەبزوێن: کاتێک لەتەنیشت بزوێنێکدا بێت: وانە، خەو، سێو، شەو، ئەو

(و)ی بزوێنی کورت: کورد، گوڵ، کول

(وو)ی بزوێنی درێژ: موو، زوو، کەرکووک

٦. (ی)ی درێژ و کورت

(ی)ی درێژ: بیر، ژیر، شیلە

(ی)ی کورت: برسی، پەتی، پی

تێبینی: دەنگی درێژی (ی) هەمیشە بە یەک ی دەنووسرێت (تیر، کوردی، هەولێری نەک تییر، کوردیی، هەولێریی).
٧. (ی)ی ناوبەند

کاتێک دوو بزوێن بەدوای یەکدا بێن، پێویستە (ی)ی ناوبەند هەبێت:

سەوزایی، ڕەشایی، شنۆیی، پاوەیی

سپییە. (نەک سپیە. سپی یە.)

چییە. (نەک چیە. چی یە.)

نییە. (نەک نیە. نی یە.)

کوردییە. (نەک کوردیە. کوردی یە.)

٨. ئامرازی دانەپاڵی (ی)

ئەم ئامرازە بۆ بەستنەوەی دوو وشە بەکار دێت:

(مامۆستا) + ی + (قوتابخانە) = مامۆستای قوتابخانە

سێ دۆخ:

١. کورد + ی + سنە = کوردی سنە

٢. کوردی + ی + سنە = کوردیی سنە

٣. سنەیی + ی + دڵسۆز = سنەییی دڵسۆز

ڕێسا:
وشەی بە پیتی جگە لە ی کۆتایی (ی) زیاد بکە
وشەی بە ی کۆتایی (یی) زیاد بکە
وشەی بە یی کۆتایی (ییی) زیاد بکە
٩. جێناوی لکاوی (ی، یان)

دۆخی سێیەم کەس:

خۆشیی کرد. (نەک خۆشی کرد.)

هاوکاریی کرد. (نەک هاوکاری کرد.)

خۆشییان کرد. (نەک خۆشیان کرد.)

هاوکارییان کرد. (نەک هاوکاریان کرد.)

ڕێسا: کاتێک وشەکە بە ی کۆتاییی هاتووە، جێناوی لکاو (ی) یان (یان) پێکەوە دەنووسرێت و بە دوو ی دەر دەکەوێت.

١٠. ئامرازی لێکدەری (و)

هەمیشە بەجیا دەنووسرێت:

من و تۆ (نەک منو تۆ)

سەر و ماڵ (نەک سەرو ماڵ)

کوڕ و کچ (نەک کوڕو کچ)

هیوا و ئاوات (نەک هیواو ئاوات)

١١. پیتی ت لە وشەدا

پیتی ت کە بەشێکە لە وشەی سەرەکی دەپارێزرێت:

دەستەسڕ (نەک دەسەسڕ)

دەستاودەست (نەک دەساودەس)

ماستاوچی (نەک ماساوچی)

١٢. هاوەڵناوی نیشانە

بەم شێوەیە دەنووسرێن:

ئەم جارە (نەک ئەمجارە)

ئەم خوارە (نەک ئەمخوارە)

١٣. وشەی لێکدراو

پێکەوە دەنووسرێن:

مارماسی، شاهەنگ، گوێدرێژ

گوڵەگەنم، مێرگەسوور، ئاگرەسوورە

هێلکەوڕۆن، هاتوچۆ، کوشتوبر

١٤. ژمارە و وشەی لێکدراو

دووشەممە، سێشەممە، چوارشەممە

دوودڵ، سێگۆشە، چوارگۆشە

سێکوچکە، شەشدانگ

١٥. وشەی داڕێژراو

پێشگر (Prefix): بەزات، بەهێز، تێچوون، بێکەس، هەڵکەندن

پاشگر (Suffix): خوێندنگە، بەرزایی، گوێچکە

(Confix): بەجوانی، بێکەسی، بێبەشی، نەخۆشی

١٦. چاوگی داڕێژراو (دا، ڕا، هەڵ، وەر)

چاوگ: هەڵگرتن، داکردن، ڕاهێنان

ڕانەبردوو (پێکەوە): هەڵدەگرم. هەڵناگرم.

ڕابردوو (کەرت دەبێت):هەڵم گرت. هەڵتان گرت. هەڵیان گرت.

تێبینی: لە ڕابردوودا کە جێناوی لکاو دێت، کارەکە کەرت دەبێت: (هەڵم گرت. نەک هەڵمگرت.)
١٧. چاوگی داڕێژراو (پێک، تێک، لێک)

چاوگ (پێکەوە): پێکهێنان، تێکنان، لێکنان

کار/گەردان (بەجیا):

ئەوان پێک دێن. (نەک پێکدێن.)

ئەوان پێک هاتن. (نەک پێکهاتن.)

پێک بهێنە. (نەک پێکبهێنە.)

١٨. دەوربەند

پێشبەند و پاشبەند پێکەوە دەنووسرێن:

لە کوردستاندا

لە کرماشانەوە

لە تارانێ

من لە ماڵدام. (نەک من لە ماڵ دام.)

١٩. کێشەی دە و ئە

لە زمانی فەرمیدا دە گونجاوترە:

دەخۆم. (نەک ئەخۆم.)

دەڕۆم. دەشۆم. دەنووسم.

٢٠. پێشبەند (لە، بێ)

(لە) وەک پێشگر: لەگەڵ، لەژێر، لەسەر (پێکەوە)

(بێـ) وەک پێشگر (.less): بێخانوو، بێتام (پێکەوە)

(بێ، بەبێ) وەک پێشبەند (without): بەجیا

بێ تۆ ناچم بۆ ئەوێ.

بەبێ تۆ ناچم.

٢١. ئامرازی تر و وشەی تر

جوان، جوانتر، جوانترین

کابرایەکی تر، شەوێکی تر

٢٢. گەردانکردنی (پێ، تێ، لێ)

چاوگ (پێکەوە): پێدان، پێوتن، تێگەیشتن، لێدان

کار/گەردان (بەجیا):

پێم وت. (نەک پێموت.)

تێ گەیشت. (نەک تێگەیشت.)

لێی دا. (نەک لێیدا.)

دەر دەچێت. (نەک دەردەچێت.)

دەر چوو. (نەک دەرچوو.)

تێبینیی گرنگ: بەپێی ڕێنووسی فەرمی، دەر وەک وشەی سەربەخۆ بەجیا دەنووسرێت: دەر دەچێت، نەک دەردەچێت. هەروەها دەر چوو، نەک دەرچوو.
٢٣. هاوەڵکاری چۆنیەتی و هاوەڵناو

هاوەڵکاری چۆنیەتی (پێکەوە): بەجوانی، بەشادی، بەتوندی

هاوەڵناو (پێکەوە): بەهێز، لێهاتوو، سەرکەوتوو

٢٤. وشەی بیانی بە ڕێنووسی کوردی دەنووسرێت

قەتەر، بەسرە، ساڵح، سەمەد

ئەگەر پێویست بە ناوی بنەڕەتی بێت: موحەممەد (محمد)

٢٥. ژمارەی لێکدراو

۲۱-۹۹ (بەجیا): بیست و یەک، سی و چوار

۱۰۰-۹۰۰ (پێکەوە): دوو سەد، سێ سەد، چوار سەد

لەگەڵ هەزار/ملیۆن (بەجیا): هەزار، شەش هەزار، دوو ملیۆن

٢٦. تەختەکلیلی کوردی

هەمیشە تەختەکلیلی کوردی (یونیکۆد) بەکار بهێنە، نەک فارسی یان عەرەبی.

📋 
نموونە تایبەتەکان
۴۰ نموونەی ئامرازی دانەپاڵی ی
ساردیی هەوا (نەک ساردی هەوا)
سەوزاییی دارستان (نەک سەوزایی دارستان)
کورتیی تەمەن (نەک کورتی تەمەن)
سەرژمێریی دانیشتووان (نەک سەرژمێری دانیشتووان)
جوانیی سروشت (نەک جوانی سروشت)
گەرمیی هاوین (نەک گەرمی هاوین)
ڕووناکیی ڕۆژ (نەک ڕووناکی ڕۆژ)
قوتابیی پۆل (نەک قوتابی پۆل)
چاکیی کار (نەک چاکی کار)
پاکیی ئاو (نەک پاکی ئاو)
گەورەییی ماڵ (نەک گەورەیی ماڵ)
کوردیی ناوەندی (نەک کوردی ناوەندی)
شیرینیی ژیان (نەک شیرینی ژیان)
بەرزیی شاخ (نەک بەرزی شاخ)
خۆشیی دڵ (نەک خۆشی دڵ)
سووریی گوڵ (نەک سووری گوڵ)
ئازایەتیی پێشمەرگە (نەک ئازایەتی پێشمەرگە)
تاریکیی شەو (نەک تاریکی شەو)
نزمیی دەنگ (نەک نزمی دەنگ)
چالاکیی وەرزشی (نەک چالاکی وەرزشی)
شینیی ئاسمان (نەک شینی ئاسمان)
کارامەییی مامۆستا (نەک کارامەیی مامۆستا)
تواناییی قوتابی (نەک توانایی قوتابی)
ئاواییی کوردستان (نەک ئاوایی کوردستان)
زاناییی پیر (نەک زانایی پیر)
بێدەنگیی شەو (نەک بێدەنگی شەو)
پەککەوتەییی ئەندام (نەک پەککەوتەیی ئەندام)
توندیی با (نەک توندی با)
ناسکیی گوڵ (نەک ناسکی گوڵ)
دووریی ڕێگا (نەک دووری ڕێگا)
گەرمیی هەوا (نەک گەرمی هەوا)
پیرۆزیی نیشتمان (نەک پیرۆزی نیشتمان)
گەشیی ڕوخسار (نەک گەشی ڕوخسار)
قورساییی بار (نەک قورسایی بار)
کۆییی ئازا (نەک کۆیی ئازا)
پیسیی هەوا (نەک پیسی هەوا)
خێراییی کات (نەک خێرایی کات)
دڵنیاییی ژیان (نەک دڵنیایی ژیان)
زیرەکیی منداڵ (نەک زیرەکی منداڵ)
ئاسوودەییی خەڵک (نەک ئاسوودەیی خەڵک)
📋 
۴۰ نموونەی جێناوی لکاوی سێیەم کەس (ی و یان)
خۆشیی کرد. (نەک خۆشی کرد.)
هاوکاریی کرد. (نەک هاوکاری کرد.)
پێوەندیی گرت. (نەک پێوەندی گرت.)
چاودێریی کرد. (نەک چاودێری کرد.)
شیرینیی خوارد. (نەک شیرینی خوارد.)
پشتیوانیی کرد. (نەک پشتیوانی کرد.)
ڕێنوێنیی کرد. (نەک ڕێنوێنی کرد.)
سەرپەرشتیی کرد. (نەک سەرپەرشتی کرد.)
هاوڕێیەتیی کرد. (نەک هاوڕێیەتی کرد.)
ڕابەریی کرد. (نەک ڕابەری کرد.)
ئامادەکاریی کرد. (نەک ئامادەکاری کرد.)
پارێزگاریی کرد. (نەک پارێزگاری کرد.)
ڕاوێژکاریی کرد. (نەک ڕاوێژکاری کرد.)
دڵخۆشیی کرد. (نەک دڵخۆشی کرد.)
بەرگریی کرد. (نەک بەرگری کرد.)
نوێنەرایەتیی کرد. (نەک نوێنەرایەتی کرد.)
سەرکردایەتیی کرد. (نەک سەرکردایەتی کرد.)
یاریی کرد. (نەک یاری کرد.)
شادیی کرد. (نەک شادی کرد.)
حەناییی چی؟ (نەک حەنایی چی؟)
خۆشییان کرد. (نەک خۆشیان کرد.)
هاوکارییان کرد. (نەک هاوکاریان کرد.)
پێوەندییان گرت. (نەک پێوەندیان گرت)
چاودێرییان کرد. (نەک چاودێریان کرد.)
شیرینییان خوارد. (نەک شیرینیان خوارد)
پشتیوانییان کرد. (نەک پشتیوانیان کرد.)
ڕێنوێنییان کرد. (نەک ڕێنوێنیان کرد.)
سەرپەرشتییان کرد. (نەک سەرپەرشتیان کرد.)
هاوڕێیەتییان کرد. (نەک هاوڕێیەتیان کرد.)
ڕابەرییان کرد. (نەک ڕابەریان کرد.)
ئامادەکارییان کرد. (نەک ئامادەکاریان کرد.)
پارێزگارییان کرد. (نەک پارێزگاریان کرد.)
ڕاوێژکارییان کرد. (نەک ڕاوێژکاریان کرد.)
دڵخۆشییان کرد. (نەک دڵخۆشیان کرد.)
بەرگرییان کرد. (نەک بەرگریان کرد.)
نوێنەرایەتییان کرد (نەک نوێنەرایەتیان کرد.)
سەرکردایەتییان کرد. (نەک سەرکردایەتیان کرد.)
یارییان کرد. (نەک یاریان کرد.)
شادییان کرد. (نەک شادیان کرد.)
حەنایییان کرد. (نەک حەناییان کرد.)
📋

۲۰ نموونەی جیاوازی (بێـ) و (بێ/بەبێ)
بێهیوا (نەک بێ هیوا)
بەبێ هیوا / بێ هیوا (without hope)
بێکار (نەک بێ کار)
بەبێ کار / بێ کار (without job)
بێهێز (نەک بێ هێز)
بەبێ هێز / بێ هێز (without power)
بێنرخ (نەک بێ نرخ)
بەبێ نرخ / بێ نرخ (without worth)
بێمنداڵ (نەک بێ منداڵ)
بەبێ منداڵ / بێ منداڵ (without child)
بێدەسەڵات (نەک بێ دەسەڵات)
بەبێ دەسەڵات / بێ دەسەڵات (without help)
بێهاوڕێ (نەک بێ هاوڕێ)
بەبێ هاوڕێ / بێ هاوڕێ (without friend)
بێئامانج (نەک بێ ئامانج)
بەبێ ئامانج / بێ ئامانج (without purpose)
بێمانا (نەک بێ مانا)
بەبێ مانا / بێ مانا (without meaning)
بێکەڵک (نەک بێ کەڵک)
بەبێ کەڵک / بێ کەڵک (without use)
بێئۆقرە (نەک بێ ئۆقرە)
بەبێ ئۆقرە / بێ ئۆقرە (without rest)
بێگیان (نەک بێ گیان)
بەبێ گیان / بێ گیان (without life)
بێترس (نەک بێ ترس)
بەبێ ترس / بێ ترس (without fear)
بێکۆتا (نەک بێ کۆتا)
بەبێ کۆتا / بێ کۆتا (without end)
بێڕەنگ (نەک بێ ڕەنگ)
بەبێ ڕەنگ / بێ ڕەنگ (without color)
بێئازار (نەک بێ ئازار)
بەبێ ئازار / بێ ئازار (without pain)
بێناو (نەک بێ ناو)
بەبێ ناو / بێ ناو (without name)
بێدەنگ (نەک بێ دەنگ)
بەبێ دەنگ / بێ دەنگ (without sound)
بێکات (نەک بێ کات)
بەبێ کات / بێ کات (without time)
بێبەها (نەک بێ بەها)
بەبێ بەها / بێ بەها (without value)
📋 


۵۰ نموونەی پێ، تێ، لێ (وەک وشەی سەربەخۆ)
نامەکەم پێ دا.
چاوم پێ کەوت.
گوێم لێ بوو.
لێم تێ گەیشت.
بەڵێنم پێ دا.
درزی تێ کەوت.
دەستی لێ مەدە.
بیرم لێ کردەوە.
پێنووسەکەی لێ سەند.
گوێم لێ بگرە.
ئاماژەم پێ کرد.
چاوم تێ بڕی.
هەواڵم پێ گەیشت.
دەستی تێ خست.
وانەم لێ وەرگرت.
ڕووناکیی پێ دا.
گوێم لێ بوو.
ئاوڕی لێ نەدامەوە.
گرنگیی پێ دا.
لێی تێ گەیشتبوو.
بەردی تێ دەگرم.
باوەڕم پێ هەبوو.
گوڵم پێ دا.
پارەم لێ وەرگرت.
ڕووی تێ کرد.
دەرگام لێ داخست.
پشتم پێ بەست.
گوڵی لێ دەر چوو.
دەستی پێ ناگات.
قسەکەی پێ بڕی.
ڕێگەم پێ نادات.
دەستی لێ هەڵگرت.
پارەی تێ چوو.
ئاوڕی لێ دایەوە.
دڵی پێ سووتا.
نانی پێ گەیاند.
جلم پێ گۆڕی.
حەزی لێ کرد.
بەردی تێ دەگرم.
پارچەیەکی پێ دا.
سەری لێ لەقاند.
هەناسەی پێ دا.
ئاوری تێ بەربوو.
بەردێکی پێ هەڵناگیرێت.
چاوی لێ هەڵنەگرت.
دەستی پێ گرت.
گوڵی تێ چاند.
پەیامی پێ گەیاند.
جارێکی تر لێی تێ گەیشتم.
دڵی پێ خۆش بوو.
📋 
تێبینی: پێ، تێ و لێ کاتێک وەک پێشبەند و جێناو دەر دەکەون، هەمیشە بەجیا دەنووسرێن.

تێبینیی گرنگ: دەر وەک وشەی سەربەخۆ بەجیا دەنووسرێت: دەر دەچێت، نەک دەردەچێت. دەر چوو، نەک دەرچوو.

مەحوی و یاری بە پێ، تێ، لێ:

لەسەرخۆچوونە، شەیدابوونە، قوڕپێوانە، سووتانە
هەتا مردن، مەحەببەت ئێشی زۆرە، ڕیزی لێ دەگرم
چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ: یا شێخ!
بە خاشاکی دەوت شوعلە، عەسامە دەستی پێ دەگرم
کە سینەی ڕێشمی بەو تێغی نازە ئەنجن ئەنجن کرد
وتی: پەژموردەیە ئەم لالەزارە، ئاوی تێ دەگرم
لە پاداشتی قسەی سەردا هەمە ئاهـ و هەناسەی گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ، من بەرقی تێ دەگرم
شوکر هوشیارە مەحوی، تێ دەگا دنیا خەراباتە
کە بەدمەستی بکا ئەهلی، خراپەی بۆ چی لێ دەگرم!

خشتەی پوختەی ڕێساکان
ژمارە ڕێسا نمونە
١ لابردنی هەمزە ڕۆژاوا
٢ پیتی ڕ ڕاست، پەڕۆ، شەڕ
٣ پیتی ک چاک
٤ جیاکردنەوەی ە و هـ ماڵە
٥ (و)ی نەبزوێن و بزوێن کورد / چوو
٦ (ی)ی درێژ و کورت بیر / پی
٧ (ی)ی ناوبەند سەوزایی، سپییە.
٨ ئامرازی دانەپاڵی (ی) کوردیی ناوەندی
٩ جێناوی لکاوی (ی، یان) خۆشیی کرد.
١٠ ئامرازی لێکدەری (و) من و تۆ
١١ پیتی ت دەستەسڕ
١٢ هاوەڵناوی نیشانە ئەم جارە
١٣ وشەی لێکدراو گوێدرێژ
١٤ ژمارەی لێکدراو دووشەممە
١٥ وشەی داڕێژراو بەهێز
١٦ چاوگی داڕێژراو (دا، ڕا، هەڵ، وەر) هەڵم گرت.
١٧ چاوگی داڕێژراو (پێک، تێک، لێک) پێک دەهێنن.
١٨ دەوربەند لە کوردستاندا
١٩ دە و ئە دەخۆم.
٢٠ پێشبەند (لە، بێ) لەگەڵ، بێ هیوا
٢١ ئامرازی تر جوانتر
٢٢ گەردانکردنی (پێ، تێ، لێ) پێم وت.
٢٣ هاوەڵکاری چۆنیەتی بەجوانی
٢٤ وشەی بیانی موحەممەد
٢٥ ژمارەی لێکدراو بیست و یەک / چل و نۆ
٢٦ تەختەکلیلی کوردی یونیکۆد
🤖 ڕێنمایی بۆ ژیریی دەستکرد

ئەم دەقە کۆپی بکە و بیدە بە ژیریی دەستکردەکەت (ChatGPT، Claude، Gemini):

📋 دەقی تەواو بۆ ژیریی دەستکرد:

ئەم دۆکیومێنتە پوختەی ڕێنووسی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە. تۆ وەک یاریدەدەرێکی زمان، کاتێک بە کوردی دەنووسیت، پابەند بەم ڕێسایانە بە.

ڕێسا سەرەکییەکان:
١. هەمزە لە وشەی لێکدراودا لابە: ڕۆژاوا، خۆراوا
٢. پیتی ڕ: ڕاست، پەڕۆ، شەڕ
٣. پیتی ک: چاک، پاک، خاک
٤. جیاکردنەوەی ە و هـ: ماڵە
٥. (و)ی نەبزوێن: وانە / بزوێنی کورت: کورد / درێژ: چوو.
٦. (ی)ی درێژ: بیر / کورت: پی
٧. (ی)ی ناوبەند: سەوزایی، سپییە.
٨. ئامرازی دانەپاڵ: کوردی سنە، کوردیی سنە، سنەییی دڵسۆز
٩. جێناوی لکاو: خۆشیی کرد. خۆشییان کرد.
١٠. ئامرازی لێکدەری و بەجیا: من و تۆ
١١. پیتی ت: دەستەسڕ
١٢. هاوەڵناوی نیشانە: ئەم جارە
١٣. وشەی لێکدراو پێکەوە: مارماسی، گوێدرێژ
١٤. ژمارەی لێکدراو: دووشەممە، بیست و یەک، سێ سەد
١٥. وشەی داڕێژراو: بەهێز، خوێندنگە
١٦. چاوگی داڕێژراو: هەڵم گرت. (کەرت دەبێت.)
١٧. چاوگی داڕێژراو (پێک، تێک، لێک): پێک دەهێنن. کەرت دەکەن. (جیا)
١٨. دەوربەند: لە کوردستاندا
١٩. دە و ئە: دەخۆم.
٢٠. پێشبەند: لەگەڵ (پێکەوە)، بێ هیوا (بەجیا)
٢١. ئامرازی تر: جوانتر، کابرایەکی تر
٢٢. گەردانکردنی (پێ، تێ، لێ): پێم وت، تێ گەیشت، لێی دا، دەر دەچێت
٢٣. هاوەڵکاری چۆنیەتی: بەجوانی، بەهێز
٢٤. وشەی بیانی: موحەممەد، قوستەنتەنیە، قەتەر
٢٥. ژمارەی لێکدراو: بیست و یەک، دوو سەد، سێ هەزار
٢٦. تەختەکلیلی کوردی: یونیکۆد بەکار بهێنە.

هەر نووسینێک پێشکەش دەکەیت، بەم ڕێنووسە بیخەیتە ڕوو.

تێبینی: ئەم ڕێنووسە لەسەر ڕێنووسی پەسەندکراوی ئەکادیمیای کوردی لەلایەن دیاکۆ هاشمی (سەرۆکی لیژنەی ڕێنووس و خاڵبەندیی وەزارەتی پەروەردە) ئامادە کراوە.

© ٢٠٢٦ هەموو مافەکان پارێزراون