٢٠ نموونەی بێ و بەبێ

دیاکۆ هاشمی

٢٠ نموونەی “بێـ” وەک پێشگر و “بەبێ، بێ” وەک وشەی سەربەخۆ

کێشەی (بێ) یان (به‌بێ)
لێره‌دا‌ ده‌مانه‌وێ به‌راوردکارییه‌ک له‌گه‌ڵ زمانه‌ ئه‌ورووپییه‌کاندا بکه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ باشتره‌ به‌ نموونه‌یه‌ک ده‌ست پێ بکه‌ین:
جیاوازیی (بێکار‌) له‌گه‌ڵ (بێ کار‌) له‌ چیدایه‌؟ لکاندن یان نه‌لکاندنی (بێ) به‌ وشه‌که‌ی پاشی خۆیه‌وه‌ به‌ته‌واوی واتای وشه‌که‌ ده‌گۆڕێ:
ئه‌و پیاوه‌ دوو ساڵ‌ بێکار بوو‌.
بێ کار ژیان ئه‌سته‌مه‌. ده‌کرێ ئاواش بینووسینه‌وه‌: به‌بێ کار ژیان ئه‌سته‌مه‌.
هه‌ر کاتێ ناوێکت هه‌بوو و خاوه‌نێتییه‌کی لێ سه‌ندرابێته‌وه‌ (بێ) ده‌لکێنین به‌ سه‌ره‌تای وشه‌که‌وه‌:
بێباوک، بێخانوو، بێکه‌س، بێوڵات، بێنیشتمان، بێپاره، بێتام‌:
واته‌: که‌سێ که‌ باوکی نییه‌. که‌سێ که‌ خانووی نییه‌ و هتد.
ئه‌م مه‌به‌سته،‌ له‌ زمانه‌ ئه‌ورووپییه‌کاندا، زۆر جار به‌ پاشکۆیه‌ک که‌ ده‌لکێ به‌ وشه‌که‌وه‌ دیاری ده‌کرێت:
بێخانوو = homeless
بێتام، بێچێژ = tasteless
(بێـ…) = (less…)
که‌ جیاوازیی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ (without):
(بێ، به‌بێ) = (without)
بێ (بەبێ) تۆ ناچم بۆ ئه‌وێ = I do not go there without you
***

٢٠ نموونە بۆ جیاوازیی بێ و بەبێ وەک وشە:

1. Hopeless = بێهیوا
   Without hope = بەبێ هیوا، بێ هیوا

2. Jobless = بێکار
   Without job = بەبێ کار، بێ کار

3. Powerless = بێهێز
   Without power = بەبێ هێز، بێ هێز

4. Worthless = بێنرخ
   Without worth = بەبێ نرخ، بێ نرخ

5. Childless = بێمنداڵ
   Without child = بەبێ منداڵ، بێ منداڵ

6. Helpless = بێدەسەڵات
   Without help = بەبێ دەسەڵات، بێ دەسەڵات

7. Friendless = بێهاوڕێ
   Without friend = بەبێ هاوڕێ، بێ هاوڕێ

8. Purposeless = بێئامانج
   Without purpose = بەبێ ئامانج، بێ ئامانج

9. Meaningless = بێمانا
   Without meaning = بەبێ مانا، بێ مانا

10. Useless = بێکەڵک
    Without use = بەبێ کەڵک، بێ کەڵک

11. Restless = بێئۆقرە
    Without rest = بەبێ ئۆقرە، بێ ئۆقرە

12. Lifeless = بێگیان
    Without life = بەبێ گیان، بێ گیان

13. Fearless = بێترس
    Without fear = بەبێ ترس، بێ ترس

14. Endless = بێکۆتا
    Without end = بەبێ کۆتا، بێ کۆتا

15. Colorless = بێڕەنگ
    Without color = بەبێ ڕەنگ، بێ ڕەنگ

16. Painless = بێئازار
    Without pain = بەبێ ئازار، بێ ئازار

17. Nameless = بێناو
    Without name = بەبێ ناو، بێ ناو

18. Soundless = بێدەنگ
    Without sound = بەبێ دەنگ، بێ دەنگ

19. Timeless = بێکات
    Without time = بەبێ کات، بێ کات

20. Valueless = بێبەها
    Without value = بەبێ بەها، بێ بەها

***

(٢٠) نموونەی “بێـ” و “بەبێ، بێ” لە ڕستەدا

1. The hopeless man sat there.
– پیاوە بێهیواکە لەوێ دانیشتبوو.

The man sat without hope.
– پیاوەکە بەبێ هیوا دانیشتبوو.
– پیاوەکە بێ هیوا دانیشتبوو.

2. The jobless person needs help.
– کەسە بێکارەکە پێویستی بە یارمەتییە.

He is now without a job.
– ئەو ئێستا بەبێ کارە.
– ئەو ئێستا بێ کارە.

3. A powerless leader cannot help others.
– ڕابەرێکی بێهێز ناتوانێت یارمەتیی کەسانی تر بدات.

He stood there without power.
– ئەو بەبێ هێز لەوێ ڕاوەستابوو.
– ئەو بێ هێز لەوێ ڕاوەستابوو.

4. These worthless items can be thrown away.
– ئەم شتە بێنرخانە دەکرێت فڕێ بدرێن.

The old coins are now without worth.
– دراوەکانزا کۆنەکان ئێستا بەبێ نرخن.
– دراوەکانزا کۆنەکان ئێستا بێ نرخن.

5. The childless couple were sad.
– ژن و مێردە (کەپڵە، جووتە) بێمنداڵەکە خەمبار بوون.

They lived without children for years.
– ئەوان ساڵانێک بەبێ منداڵ ژیان.
– ئەوان ساڵانێک بێ منداڵ ژیان.

6. A helpless animal needs care.
– ئاژەڵێکی بێدەسەڵات پێویستی بە چاودێرییە.

The cat was without help.
– پشیلەکە بەبێ دەسەڵات بوو.
– پشیلەکە بێ دەسەڵات بوو.

7. The friendless student sat alone.
– قوتابییە بێهاوڕێکە بەتەنیا دانیشتبوو.

She went to school without friends.
– ئەو بەبێ هاوڕێ چوو بۆ قوتابخانە.
– ئەو بێ هاوڕێ چوو بۆ قوتابخانە.

8. This purposeless meeting wasted our time.
– ئەم کۆبوونەوە بێئامانجە کاتەکەمانی بەفیڕۆ دا.

They gathered without purpose.
– ئەوان بەبێ ئامانج کۆ بوونەوە.
– ئەوان بێ ئامانج کۆ بوونەوە.

9. Those meaningless words hurt me.
– ئەو وشە بێمانایانە ئازاریان دام.

He spoke without meaning.
– ئەو بەبێ مانا قسەی دەکرد.
– ئەو بێ مانا قسەی دەکرد.

10. This useless tool can be changed.
– ئەم ئامێرە بێکەڵکە دەکرێت بگۆڕدرێت.

The machine lay there without use.
– ئامێرەکە بەبێ کەڵک لەوێ کەوتبوو.
– ئامێرەکە بێ کەڵک لەوێ کەوتبوو.

11. The restless baby wouldn’t sleep.
– کۆرپە بێئۆقرەکە نەیدەویست بخەوێت.

The child spent the night without rest.
– منداڵەکە شەوەکەی بەبێ ئۆقرە بەسەر برد.
– منداڵەکە شەوەکەی بێ ئۆقرە بەسەر برد.

12. The lifeless body was cold.
– تەرمە بێگیانەکە سارد بوو.

The body lay without life.
– لاشەکە بەبێ گیان کەوتبوو.
– لاشەکە بێ گیان کەوتبوو.

13. The fearless soldier fought bravely.
– سەربازە بێترسەکە ئازایانە جەنگا.

He faced danger without fear.
– ئەو بەبێ ترس ڕووبەڕووی مەترسی بووەوە.
– ئەو بێ ترس ڕووبەڕووی مەترسی بووەوە.

14. Their endless love continues.
– خۆشەویستییە بێکۆتایییەکەیان بەردەوامە.

Their story goes on without end.
– چیرۆکەکەیان بەبێ کۆتایی درێژەی هەیە.
– چیرۆکەکەیان بێ کۆتایی درێژەی هەیە.

15. The colorless sky depressed me.
– ئاسمانە بێڕەنگەکە خەمباری کردم.

The painting was without color.
– تابلۆکە بەبێ ڕەنگ بوو.
– تابلۆکە بێ ڕەنگ بوو.

16. A painless death is merciful.
– مردنێکی بێئازار بەزەیییە.

She died without pain.
– ئەو بەبێ ئازار مرد.
– ئەو بێ ئازار مرد.

17. The nameless hero disappeared.
– پاڵەوانە بێناوەکە دیار نەما.

He helped them without a name.
– ئەو بەبێ ناو یارمەتیی دان.
– ئەو بێ ناو یارمەتیی دان.

18. The soundless night was peaceful.
– شەوە بێدەنگەکە ئارام بوو.

We sat without sound.
– ئێمە بەبێ دەنگ دانیشتین.
– ئێمە بێ دەنگ دانیشتین.

19. These timeless stories teach us.
– ئەم چیرۆکە بێکاتانە فێرمان دەکەن.

These tales exist without time.
– ئەم چیرۆکانە بەبێ کات بوونیان هەیە (لە ئارادان).
– ئەم چیرۆکانە بێ کات بوونیان هەیە (لە ئارادان).

20. Those valueless papers were burned.
– ئەو کاغەزە بێبەهایانە سووتێنران.

The documents remained without value.
– بەڵگەنامەکان بەبێ بەها مانەوە.
– بەڵگەنامەکان بێ بەها مانەوە.
***
دەق: دیاکۆ هاشمی
وێنە: ئەمین شکوور