ئایار 23, 2024 Edris Hashemi

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری نەگریس و مرۆڤکوژ

ئامادەکردن: ئیدریس هاشمی

سەید ئیبراهیمی ڕەئیسی لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٩ لە شاری مەشهەدی ئێرانە.

لە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣ بە ڕووداوی گوماناویی کەوتنەخواری هێلیکۆپتەر گیانی لەدەست دا.

ئەم سەرۆککۆمارە ڕابردوویەکی خوێناویی هەبووە و دەستی لە کوشتنی هەزاران کەسدا هەبووە.

ئەو گەلێک پلەی جۆربەجۆر و هەستیاری هەبووە کە لە هەموویاندا بە جۆرێک لە جۆرەکان دەستی لە کوشتنی خەڵکی بێتاواندا هەبووە.

ڕەئیسی یەکێک لە هەرە چالاکترین سەرۆککۆمارەکانی ئێران بووە لە کوشتوبڕدا لەبەر پلە و پایەکانی، بۆ نموونە:

داواکاری گشتیی شۆڕش، کەرەج (١٣٥٩-١٣٦١)

داواکاری گشتیی شۆڕش، پارێزگای هەمەدان (١٣٦١-١٣٦٣)

جێگری داواکاری گشتیی شۆڕش، تاران (١٣٦٧-١٣٦٤)

حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: کوشتنی زیندانیانی سیاسی (١٣٦٧)

نێردەی تایبەتیی دادوەریی ڕێبەر (١٣٦٨-١٣٦٧)

حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: کوشتنی زیندانیانی سیاسی (١٣٦٧)

داواکاری گشتی و شۆڕش، تاران (١٣٧٣-١٣٦٨)

سەرۆکی ڕێکخراوی پشکنینی گشتی (1383-1373)

جێگری یەکەمی دەسەڵاتی دادوەری (١٣٨٣ گەلاوێژی ١٣٩٣)

حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: بەشداریکردن لە گرتن، ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران و شاردنەوە سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی دەستدرێژیکردنە سەر دەستگیرکراوەکان (١٣٨٨)

داواکاری گشتیی وڵات (گەلاوێژی ١٣٩٣ خاکەلێوەی ١٣٩٥)

داواکاری گشتیی تایبەت بۆ ڕۆحانییەکان (جۆزەردانی ١٣٩١ ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠)

حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: دەرکردنی سزای قورس و نادادپەروەرانە بۆ ئەو پیاوە ئایینیانەی کە ڕەخنە لە حکوومەت دەگرن یان دژایەتیی دەکەن (جۆزەردانی ١٣٩١ تا ئێستا)

سەرپەرشتیکردنی ئاستان قودس ڕەزەوی (١٣٩٤ ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٨)

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری (١٦ی ڕەشەمە ٢٠١٧ ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠)

حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی چالاکانی ژینگەپارێز (١٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠)

حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: دەستگیرکردن و دادگاییکردنی نایاسایی ڕۆژنامەنووسان (١٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠)

حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ خۆپیشاندەران (ڕەشەمەی ١٣٩٧ تا ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠)

حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: بەرپرسیارێتی گیانلەدەستدانی زیندانیانی سیاسی لە زیندان (ڕەشەمەی ١٣٩٧ تا ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠) زیاتر بخوێنەوە

ئەندامی ئەنجومەنی لێکدەرەوەی بەرژەوەندیی حکوومەت (٢٣ی ڕەزبەری ١٣٩٦ ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣)

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی (١٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣)

پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە لە دژی کەمینە سێکسییەکان (٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١)

حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ: بەشداریکردن لە بەدامەزراوەییکردنی هەڵاواردنی جێندەری (گوڵانی ١٤٠٢)

حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: کوشتن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ڕاپەڕینی ١٤٠١ (٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ ڕەشەمەی ١٤٠١)

یاریدەدەری داواکاری گشتیی دادگای شۆڕش، کەرەج (١٣٥٩)

ئەندامی دەستەی ئەمینداری مەڵبەندی جێبەجێکاری فەرمانی ئیمام (نادیار)

یەکەم سکرتێری بارەگای فەرماندەیی چاکە و قەدەغەکردنی خراپە (١٣٧٢ نەناسراو)

ئەوانە تەنیا بەشێک لە شوێنەوارەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤن کە بە دەستی ڕەئیسی جێبەجێ کراون و لەم سەرچاوەیەدا وەرگیراون، بێگومان لێکۆڵینەوەی زیاتر لیستی تاوانەکانی ئەو زۆر درێژتر دەکات.

ئیدریس هاشمی Edris Hashemi, 2024-05-23